جاران مرۆڤه‌كان زیاتر له خه‌می یه‌كتردا بوون ، له خه‌می یه‌كتردا به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر ساڕێژی برینی یه‌كتریشیان نه‌كردایه برینی یه‌كتریان ناكولانهوه ، هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌ندی مرۆڤ به سروشت و خاك و خودا‌و ئاسمان و شاخ و داخیشه‌وه به هێز تر بوو ، په‌یوه‌ندی به هێزی به‌و مانایه‌ی مرۆڤ متمانه‌ی به‌وان هه‌بوو، ئه‌وانیش به گوێره‌ی ویستی مرۆڤ وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه ، ئه‌مه له دۆخی خه‌یاڵ ده‌رچوو بوو ، كه قسه له په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و سروشت و خودا‌و ئاسمان ده‌كرێت ، قسه له پاكی دڵ و راستی داوای مرۆڤ ده‌كرێت .
جاران مرۆڤ پێیان وابوو ئه‌گه‌ر بوكه به بارانێ بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر مناڵان به بوكه دارینهكهیانهوه له ده‌رگاكان بده‌ن و بڵێن " هه‌یاران و مه‌یاران " ئه‌وه خودا‌و سروشت و ئاسمان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه ، بۆیه مناڵان كۆده‌بونه‌وه‌و ده‌یانگوت :
هه‌یاران و مه‌یاران
خوایه ده‌كاته باران
بۆ فه‌قیرو هه‌ژاران
مرۆڤ له به‌ر ئه‌وه‌ی بونه‌وه‌رێكی ئاكاری بوو بۆ ئه‌وانی تر داوای ده‌كرد ، ئێستا نوێژه بارانه‌ش ئاسمان ناگرێنێ ، ئاخر ئه‌وان كه ده‌چن بۆ نوێژه بارانه ئه‌گه‌ر چه‌تریان نه‌بردبێت ، ده‌ڵێن " به ویستی خودا نابارێت "
پێتان سه‌یر نه‌بێت من باسی فهنتازیاو نوشته‌و جادوو ناكه‌م ، من باسی متمانه‌ی مرۆڤی جاران به سروشت و ئاسمان و زه‌وی ده‌كه‌م ، با راستگۆ بین سروشت و ئاسمان و زه‌وی له مرۆڤ توڕه‌و بێزارن ، به‌ڵام ده‌میان نیه قسه بكه‌ن و ئه‌و بێزاریه بڵێن .
زیاتر له په‌نجا ساڵه زه‌وی رۆژ به رۆژ گه‌رمتر ده‌بێت ، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به خولی وشكه ساڵیه‌وه نیه ناكرێت دڵمان به‌وه خۆش بێت ، پێش په‌نجا ساڵ هه‌رگیز سروشت وه‌ك ئێستا نه‌بوو ، ئێستا له هه‌ندێ شوێن وه‌رزه‌كان خه‌ریكه كه‌مده‌بنه‌وه له بری چوار ده‌بنه دوو ، كه‌س پرسیاری ئه‌وه ناكات ئه‌رێ به هارو زستانی جاران چیان به سه‌ر هات ، ره‌نگه ساڵێكی تر گه‌رمتریش بێت كه‌سیش بارانی بیر نیه ، ته‌نانه‌ت مناڵه‌كانیش " بوكه به بارانێ " ناكه‌ن ، كێ تاقه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای "ئاوی بن دهغڵانێ" بكات شه‌ڕه‌كه شه‌ڕی كورسی و رابواردنه به‌وانی تر ، ههرچۆنێكه كورسی په‌یدا بكه‌و ته‌نزیش له‌وانه بده كه كورسیان نیه ، وه‌ك ته‌نزه‌كه‌ی میرانی له سۆسیالیست و گۆڕان ، جاران شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی به ده‌ست مناڵی سلێمانیه‌وه زه‌لا زهلای بوو ، ئێستا میرانی نه‌ك به مناڵی سلێمانی به زلهكانیان راده‌بوێرێ .
خه‌ڵك كورسی هه‌بێت بارانی بۆچیه ، دۆستێك پێی وتم ئه‌مانه كه‌ی كورسیه‌كان جێ‌دێڵن ، وتم كورسی ئه‌وه‌نده شیرینه له گازینۆكانیش كه‌س ئاماده نیه بۆ ئه‌وی تری جێبێڵێت ، مه‌گه‌ر بارانێكی به خێر .
ئه‌رێ له خانه‌ی سوعبه‌ت ده‌رچێ ئه‌وه بۆ هه‌ر جارێ پارتی بێته سلێمانی به مه‌به‌ست له گه دوو یه‌كێتیدا كۆده‌بێته‌وه بێئه‌وه‌ی كه‌س قسه‌یه بكات ، خودایه بارانه‌كه‌ی سلێمانی بێ لافاو بێت.