په‌رێشان له گۆرانی بێژ‌و بێژه‌ری وه‌رزشی و كه‌سێكی خۆشمه‌شره‌به‌وه بووبه پاڵه‌وانی هه‌ڕه‌شه‌ی سواری باوكی خه‌ڵك ، ئاخر په‌رێشان به قه‌ولی خۆی نوێژخوێن و رۆژوگرو موسوڵمانه ، ئه‌وه چ ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌یه‌كه ، چۆن ده‌بێت به‌و زمانه قسه بكرێت ، هه‌ر به ڕاست ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی شكۆ شكاندنی مرۆڤی كورد نیه له سای سه‌ری حزبێكا كه سه‌ری زار‌و بنی زاری گێڕانه‌وه‌ی شكۆیه بۆ مرۆڤی كورد ، شكۆ به‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مانتار هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌بكات سواری باوكی خه‌ڵك بێت ، من ئێستاش نازانم مه‌سعود بارزانی كه‌ی به حزبه‌كه‌ی و به‌و جۆره رۆبۆتانه‌ی نێو حزب ده‌ڵێت كه‌مێ شه‌رم ، له هه‌ر كوێی دنیا پارله‌مانتار ئاوا قسه بكات دواتر داوای لێبوردنیش به فلسێ ، ئه‌وه ده‌بێت حزبه‌كه‌ی سزای بدات و پارله‌مانیش تڕۆی بكات .
ئه‌مه جۆرێكه له شكۆشكاندنی ئه‌و كورده‌ی شاعیره‌كانی ده‌یانگوت " له سایه‌ی عیزه‌تی نه‌فسم سه‌ر شۆڕ ناكه‌م بۆ هیچ كه‌سێ " ئه‌و كورده‌ی " كڵاوی سه‌ر دڕاوی خۆی به تاجی پادشا نادا " ئه‌مه له به‌عس بردنه‌وه نه‌بێت له شكاندنی مرۆڤی كوردا چیه ، به‌عس ده‌یوت بتڵت تێده‌بڕم ، ئه‌م ده‌ڵێت سوارت ده‌بم ، له‌م رۆژانه‌دا گه‌نجێك له رێگه‌ی ئێن ئاڕ تیه‌وه هه‌ندێ ده‌رده دڵی كرد ، شه‌و تێنه‌په‌ڕی گرته‌یه‌كیان به بلوزێكی زه‌رده‌وه پێبڵاو كرده‌وه كه ده‌یوت كه‌ناڵه‌كه خۆی وتویه‌تی ئاوا قسه بكه‌و ئه‌وه قسه‌ی من نیه ، ئه‌مه شكاندنی شكۆ‌و بێكه‌رامه‌تكردنی مرۆڤی كورده ، به‌عسیش به‌و راده‌یه سوكایه‌تی به مرۆڤ ناكرد ، من كه كوڕی عه‌ریف فاتیحی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شه‌سته‌كانم ، له سه‌ر ره‌خنه ماڵپه‌ڕێكی راسپێردراو بۆ سوك كردنی كورد نووسیبووی ئه‌مه كاتی خۆی ئه‌نفالچی بووه ، خه‌ڵك و دۆست و ئاشنا ده‌میان پڕكردبوو ، به‌ڵام قسه‌كه له سه‌ر سوكایه‌تیه به كورد .
سوكایه‌تی به مناڵێكی كورد به‌رله هه‌ر شت سوكایه‌تیه به خۆت ، بچڕانی په‌ته‌كه به‌و جۆره‌ی په‌رێشان نیشانه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ره‌سی كۆشكی بلورینه ، ئێستا ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی مابا به ده‌نگی به‌رز ده‌یگوت یان من یان په‌رێشان ، ئاخر ئه‌و چه‌ند ساڵێك بوو ده‌یوست شكۆی له ده‌ست چوو بۆ كورد بگێڕێته‌وه ،چه‌ند شه‌رمه بڵێین پارله‌مانمان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش نوێنه‌ره‌كه‌مان بێت ، ئاخۆ مه‌به‌ست له پشت سوككردنی به ئه‌نقه‌ستی پارله‌مانه‌وه چی بێت ؟.