99و نیوی هێناوه، به چاوی پڕفرمێسك و ئه‌وكی پڕگریانه‌وه ده‌ڵێت له كۆلێژی پزیشكی وه‌رنه‌گیراوم، یه‌كێكی تریش به 98و شتێكه‌وه پارانێلی پزیشكی ددان وه‌ریگرتوه، ئێ باشه مناڵه به‌رپرسه‌كان به شه‌ست و هه‌فتاوه باشترین زانكۆ ده‌خوێنن ، ئه‌ی كێ خاوه‌نی ئه‌م به‌ڕومه‌تانه‌ی میله‌ته، له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحا ته‌له‌به ده‌رماڵه‌و به‌شی ناوخۆیی و هاوكاری دیكه‌ی هه‌بوو، ئێستا به 99ه‌وه نازانێ رووله كوێ بكات، ره‌نگه هه‌بن بڵێن ئه‌مه جۆرێكه له پیاهه‌ڵدان، له كاتێكا هه‌موومان ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و مێژوه‌و ئه‌و راستیه ببینین.
من نامه‌وێت به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڵبنه‌م، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایه به‌ڕیشی كێ ره‌وایه كچه‌كانمان دوای دوازده ساڵ خوێندن له‌به‌رده‌م كامێرادا ده‌ست بۆ خودا به‌رز بكه‌نه‌وه‌و بڵێن ئیتر بۆ كوێ بڕۆین، من تێناگه‌م ئێمە لەم ھەرێمە ده‌مانە‌وێت ئه‌م میله‌ته به‌ره‌و چ ئاقارێك بڕوات، ئاخر له‌كوێی دنیا به‌و جۆره خه‌ونی مرۆڤ ده‌كوژن، له‌كوێی دنیا به‌رپرسه‌كان مناڵه‌كانی خۆیان ده‌به‌نه حه‌واداو مناڵی هه‌ژاره‌كانیش به ناخی زه‌ویدا شۆڕده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زیره‌كه‌ی پێویسته وه‌ڵامی فرمێسكی ئه‌و كچانه بده‌نه‌وه، یان له بنه‌ڕه‌تا ئه‌ركی حكومه‌ت و ئه‌م حزبانه‌ی ده‌سه‌ڵات بووه به پڕۆژه‌ی زه‌لیل كردنی مرۆڤی كورد و به بینینی دیمه‌نی گریان و ئازار‌و له خاچدانی خه‌ڵك دڵیان ده‌گه‌شێته‌وه، گریانی ته‌له‌به زیره‌كه‌كان، گریانی كچی گیراوه به ناقه‌كانی بادینان ، گریانی پێشمه‌رگه، گریانی نیشتمان له‌ولاشه‌وه هه‌ڵقونانه‌وه‌ی پارله‌مانتارو جوتكه وه‌شاندن ، ئایه به‌م شێوازه مرۆڤی كورد ده‌به‌نه دیرۆكه‌وه ؟.
من نازانم به‌رهه‌م ساڵح چه‌ندی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا بمێنێ، به‌ڵام هیواخوازم بۆ ئه‌و ته‌له‌بانه كارێك بكات، یان ئه‌وه‌تا له زانكۆی ئه‌مریكی سلێمانی جێیان بكاته‌وه یان له به‌شه پزیشكیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق وه‌ریانبگرێت، هه‌ڵبه‌ت به‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ش له ته‌ك میله‌تا ده‌ركه‌وت خەمی حزبە پێکھینەرەکانی حكومه‌ت ته‌نها بووه به خه‌می ده‌سكه‌وتی پاره‌و كه‌س له خه‌می ئاینده‌دا نیه.
مرۆڤ توشی سه‌رسامی ده‌بێت كه ده‌بینێ ئه‌م وڵاته رۆژ به رۆژ شه‌ق و شڕ تر ده‌بێت و هێشتاش نه‌وه‌كان گله‌یی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه ئاگایان له رابردوو نیه، تۆبڵێی كام رابردوو بڵێن رابردوی خیانه‌ت و كورد كوژی و دابه‌شكردن و فرۆشتنی نیشتمان یان ئه‌وه‌ی كه مێژوو شێوێنی به‌و جۆره ده‌كرێت كه لاپه‌ڕه‌كان پڕبكرێت له ئه‌فسانه‌و دێواندن.