ئێمه‌و مانان خۆمان له محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل و محه‌مه‌د عه‌لی بیراند پێكه‌متر نیه‌و ئه‌وه‌ی وه‌ك وتاریش له رابردودا ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و كوڕ‌و برازاكانیان و ئه‌وانی ترمان كردون ، له روانگه‌ی خه‌مخۆری و مشوره‌وه‌بووه‌ونه‌چوینه‌ته به‌رده‌رگای كه‌سیان تا داوای پاره‌و پڵاو و پێڵاو بكه‌ین و زۆر جار له مافی خۆیشمان بوراوین ، ئێمه داوای پلان و پڕۆژه‌و په‌یاممان لێكردوون حاجی وته‌نی گوێم لێده‌گرن زه‌ریفه ناگرن به‌ڵا له خۆتان
كاتێك مه‌سعود محه‌مه‌دی گه‌وره نامه‌كه‌ی بۆ گۆربادشۆف نارد ، نه‌پێویستی به‌وه بوو گۆربادشۆف ده‌رگای بۆ واز بكات نه‌ده‌چووه ده‌رگاكه‌ی ، ئه‌و ته‌نیا ئه‌ركی نیشاندانی برینه‌كان بوو ،له ئێستادا كه ژه‌هر به ناو خوێن و ده‌ماری هه‌موو یه‌كێتیدا ده‌گه‌ڕێت ، هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كه بوه‌به ده‌ركردن و دورخستنه‌وه‌و نه‌زانی ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یه‌وێت ئه‌و برینه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی جه‌سته‌ی یه‌كێتی ببینێ ، ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌مه ئه‌و حزبه‌یه هه‌موومان له هه‌شتاكاندا وه‌ك روگه ته‌ماشامان ده‌كردو سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كانیانمان به فریاد ڕه‌س ده‌بینی ، یان ئه‌مه ئیتر شتێكی تره .
من هیچ شتێك به یه‌كێتیه‌وه نامبه‌ستێ ، هه‌ندێك مێژوو نه‌بێت كه ره‌نگه رۆژگار هۆكاری خۆی هه‌بووبێ ئه‌و ده‌مه ، به‌ڵام پێموابووه وه‌ك نوسه‌رێك ، وه‌ك رۆژنامه‌وانێك كه قسه‌م هه‌بووه ، ناكرێ له‌وه‌ی له ناوچه‌كه رووده‌دات بێده‌نگ بم ، هیچ هێزێك به قه‌ده‌ر یه‌كێتی كاره‌كته‌رو سیاسیه‌كانی خۆی نه‌شكاندووه، ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كێتی خۆی تاڵه‌بانی ، نه‌وشیروان مسته‌فا ، فواد مه‌عسوم ، به‌رهه‌م ساڵح ، مه‌لابه‌ختیار ، كۆسره‌ت ره‌سوڵ ، لاهوری شێخ جه‌نگی ، بافڵ و قوباد و هه‌تادوای شكاندوه‌و له كه‌داری كردون هیچ لایه‌ن و كه‌سێك ئه‌وه‌یان نه‌كردووه، به هه‌ق یه‌كێتی خۆره‌و مۆرانه‌ی خۆی بووه .
یه‌ك دوو رۆژ دوای روداوه‌كه‌ی هه‌شتی ته‌موز نامه‌یه‌كی كورتم بۆ بافڵ تاڵه‌بانی نووسی زۆر به كورتی پێم وتبوو لانی كه‌م له باوك و دایكت بچۆ بڕیار بوو كه‌سێكی نزیكی بۆی به‌رێت ، نه‌یبرد ، نازانم بۆ ،نه‌یوێرا یان له به‌ر من ئه‌وه‌ی نه‌كرد ، نامه‌كه ره‌نگه ئێستاش له نێو كتێبخانه‌كه‌مدا مابێت ، كه به ده‌ست نووسی بووم .
كه‌س نیه له دنیادا ئه‌م به بڕده‌ركردن و بێمنه‌تیه به‌رانبه‌ر هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی بكات ، هیچ ئاوه‌زێك شك نابه‌م بڵێت ئه‌مه بۆ گه‌شه‌كردن و هه‌ستانه‌وه‌یه ، ئاخر گه‌شه‌كردن و هه‌ستانه‌وه به‌وه نیه تۆ له تایه‌كی بده‌ی ، من دوا وتاری مه‌لا به‌ختیارم خوێنده‌وه ، راست ده‌كات هه‌موو لێدانێكی ئه‌وی تر ره‌نگه به هێزت بكات ، به‌ڵام لێدانی ناوخۆ له بنت دێنێت ، یه‌كێتی له بار‌و دۆخێكدایه ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كه‌دۆنیش ده‌ست بخاته ژێر باڵه‌كانی راست نابێته‌وه ، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه خۆیه‌تی نایه‌وێت هه‌ستێته‌وه .