گلەییەک لە لایەنە ئیسلامیەکانی کوردستان

سالار مه‌حمود

نەورۆز جەژنی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە، نەک ھەر کورد گەلانی موسلمان و دونیا بەڕێزو گەرمیەوە پێشوازی لێ دەکەن. بۆ کورد تایبەتمەندیەکی زیاتری ھەیەو، ھێمای خەبات و ھیوای سەرکەوتنە. 

پرسیارێکی برایانەو گلەییەکی دۆستانە لە زۆرێک لە زانایانی موسڵمانی خۆمان و کەناڵە راگەیاندنە ئیسلامیەکان و بەشێک لەسەرکردە ئیسلامیەکان دەکەم. بۆ لەم بۆنەیەدا خۆیان بێدەنگ دەکەن و ھاوبەشی خەڵک ناکەن بە پەیامێک؟

گەرچی کەسایەتی و لایەنی غەیرە ئیسلامیش ھەن، تەنیا بە دروشم و بۆ مەرامی کەسی و خۆ نواندن باسی ئەم جەژنە نەتەوەیی و نیشتمانیە دەکەن!

ئەوەتا ھێشتا دوژمنانی کورد لەکاتی ئاھەنگی نەورۆزدا پەلاماری ھاوڵاتیان دەدەن و شەھیدیان دەکەن. ئەم گلەیی نامەیەم وەکو خۆی وەربگیرێ و ھەست پێکراوە. جێگای رامان و ئەسەفێکی زۆرە.

با بەشێک لە زانایان و لایەنەکانی ئیسلامی دەرسێک لە عەلامە مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس وەربگرن. ئەم بۆنە ھیچ دژایەتیەکی لەگەڵ ئاینەکەمان، ئاینی پیرۆزی ئیسلام نیە.

ئەم جەژنە دێرینە ھی ھەموانە ھی موڵکی گەلە. ھیچ کەس و لایەنێک خاوەنی نیە. باقی وەسەلام..


20/03/2023



وتارەکانی تری نوسەر