تەنیا هەڵبژاردن بژاردەی گۆڕانکاریە

سالار مه‌حمود
هەمووان لەچاوەڕوانی هەڵبژاردنێکی پاکین دواین ساتەکانی بانگەشەیەکی سەقامگیرو تا ڕادەیەک مەدەنی بەڕێ دەکەین.

بەبەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو کەمترین زمانی زبرو، ناوزڕاندن لە بانگەشەی هەڵبژاردن روویدا کاندیدەکان رووبەڕووی تەشهیرو بەریەککەوتنی ئابڕووبەرانە نەبوونەوە.

گوتارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن نەرم بوو.

هاوڵاتیان  ناڕەحەت نەکران بە هۆڕن لێدان و تەقەکردن و شەڕە پەڕۆ.

هەموو لایەنەکان و کاندیدەکان دەرفەتی بانگەشەیان هەبوو.

بەهیوای سەرکەوتنی پرۆسەکە بەبەشداریکردنێکی کاریگەری هاوڵاتیان. گۆڕانکاری لە رێگەی هەڵبژاردنەوە خاوو کەم دیارو 
دور مەودایە. بەڵام ئەم قۆناغەش هەر هەڵبژاردن بژاردەیە.

داواکارم لەکاتی ئەنجامی پرۆسەکە تەقە نەکرێ و هەوادارانی لایەنەکان بە ناشارستانی گوزارشت لە هەستیان نەکەن.

08/10/2021



وتارەکانی تری نوسەر