ئەگەر ئەمریکا لە عێراق و سوریا بکشێتەوە چی رووئەدات؟

د.محمد ئەمین

  له گە ڵ باس و گریمانه ی کشانه وەو نە کشانه وە ی ئە مریکا له هه ندێ ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوەراست له زۆرنا وندی سیاسی و میدیاییدا  گەلیک شرۆڤه ی هه مە لایەنه ی بۆ ئە کرێت . هه رچەندە ئەنجومە نی پیرانی ئە مریکا لە م دواییه دا پێشنیاری کۆنگریسی بۆ کشانە وەی هێزەکانی ئه مریکای له سوریا رە ت کردوە، بەلام کشانه وەی هێزە کانی ئە مریکا لە م ناوچانه وە کو ئه گە رو گریمانه یەکی به هێز لە داهاتوویه کی دوور یا نزیک هه رئه مێنێ. ، وە به کورتی لە کاتی گریمانه ی کشانه وەی ئە مریکا لە ڕۆژهه ڵاتی ناوەرواست بە تایبە تی لە سوریا وعێراق چاوەڕێی ئە م پێش ها ت و رووداوانه ئە کرێت.

۱-بە کشانه وەی ئە مریکا لە عێرا ق و سوریا  وە هه تا سعودی له گە ڵ چه ندە ها تێ بینی ،بۆشیایی هێز دروست ئه بێت لە ناوچە، چونکه هیزە ناوچه ییه کان به هه موو هێزیان هه ولی پر کردنەوە ی ئە م بۆشیایە ئە د ەن .ئەم هیزە ناوچە ییە سەرە کیانه ش بریتین له ئێران، تورکیا  وە  ئیسراێیل وە ک سێ گۆشه ی هیز لە ناوچە ،کە هه ریه که یان نوینه رایه تی ئاین و مەز هه بیک ئە که ن، وە ک جوو،سوننه وە شیعە.

٢-ەرە سەندنی کێ بڕکێ له نیوان هیزە ناوچە ییه کان بۆ کۆنترۆل و فراوان کردنی زیاتری ناوچە ی نفوزی خۆیان لە رووی سەربازی و ئابووری وە هه تا زمان و فەر هه نگیه وە  ٠لەم روەوە ،هه ڵبەتە .ئیسرائیل به پێچە وانە ی تورکیاو ئێران ئامانجی فروان کردن و برەودانی  زمان و ئاینی جووله که نیە،  بە لکو ته نها فروان کردنی نفوزو ئاسایشی سەر بازی و ئابوریە لە رووبە ری جوگرافیا یە کی فراوانترا. * 
٣-ئیران وەک هیزی سەرکەو تووبه رامبەر تورکیاو ئیسراێیل ، کە نفوزی لە یه مە نه و تا لوبنان بە ناوعیراق وسوریا تی په رئە بی فراوان ترین روبه ری مانوری سەربازی و سیاسی وئابوری هه یه ، کە تیک شکاندنی لە لایەن نە یارەکانی ئاسان نیه ، وە کێ بڕکێ لە گە لی لە لایه ن تورکیاو ئیسرائیلە ئە گە ر مە ‌حێ‌ڵ نە بێ ئه سته مە  له کات و رەوشی جیهانی و ناوچه یی و ناوخۆی ئێرانی ئێسادا چونکه ;
A  ئێران له ڕێگه ی دە سەلات داری گرووپە شیععە کان وە لە یه مە ، عێراق وە لوبنان وە هه تا تا رادەیه ک سوریاش خاوەنی بریاری سیاسی و سەربازی وە هه تا ئابووریشه ،واته ئێران زاله بە سە ر قوڵایی ڕۆژهه لاتی ناوەراست بە رە هندی سیاسی ،سەربازی ،مەزه هه بی وە ئابوریشه وە چونکه ئەم ناوچانه ی نفوزی ئێران،که سەر چاوەی وزە ن ناوچه ی شیعە نشینن،وە هه تا لە سعودیه ،سەرچاوەکانی نە وت و غازبه شی هه رە زۆری لە ڕۆژهه لاتی سعودیە یە کە دانیشتوانی شیعە ن ،لە بە رئە وە نە ئیسرائیل وە تورکیاش کە هه رگیز ناتوانن ببنه رکەبەری ئێران به هۆی هۆکاری ناوخۆیی ئه م وەلاتانه کە باسمان کرد.
 B   گە رانه وەی رووس وەک هێزیکی جیهانی بۆ ناوچە لە ریگەی سوریاو ئیرانه وە ، بۆته پالپشتیکی گە ورە یه بۆ ئێران ، کە ئێران بتوانێ خە ونه کانی بە دی بێنێت بۆ دروست کرنی هیلالی شیعی وە لەم ڕێگه وە هه رە شه کان لە سەر خۆی کە م بکاته وە. هه لبه ته روسیاش ئارەزووی مێژوویی هه یه کە پایه کی بگاته ئاوە گە رمە کانی کە نداو وە بە خێرایی جێگه ی ئە مریکا بگرێتە وە.  
. ئە وەی په یوەندی به رە وشی کوردە وەیه ،بە شێوەی کی ڕاسته وخۆترکە ئە کە وێته نێوان هێزی سە فە وی و عوسمانی ، وە هه ریه کەیان هه وڵ ئە دات زیاتری خاکی کوردوستان بخاته ژێردە سەڵاتی خۆی ،به تایبه ت تورکیا لە چاوەڕێی ئە مە دایه ئە مریکا له ڕۆژئاوای کوردوستان بکشێته وە تا به هاوکاری وەلاتانی ڕۆژئاوا گرفت بۆ بوونی روس وئێران دروست بکات لە سوریا به ناوی شه ری پارتی کرێکاران و یه په گه ،تا هه موو ڕۆژئاوا بە دەڕدی عە فرین بە رێت ،وه ڕێگری لە وە بکات  کە گە مارۆ بدرێ لە لایه ئێرا ن و هیزی شیعیه وە .کورد کە لە ناوەراستی ڕۆژهه لاتی ناوەراستا جێگیرە رۆلی یه ک لا کە رە وە ئە بینێ لە سە رکە وتن یا ژێر کە وتنی هه رلایەکی کێشە لە سەر زە مینی کوردوستان ، وە ئە مرۆ به شیوە یه کی گشتی گەلی کورد ، کە ناچار بیت لایە نیک هه لبژێرێ تا پالپشتی لی بکات بە لە بەر چاو گرتنی هه ر تێ بینیه ک ،ئە وا بی دوو دڵی کورد پالپشتی شیعە و ئێران ئە کات بە رامبە رسوننە و تورکیا به هۆی هه ڵوێستی دوژمنانه ی سوننە وتورکیا بە رامبه رکورد وە جینۆسایدی کورد بە دەستی سوننە و تورکیا هه ر لە کۆمه ڵ کوژی و جینۆسایدی ئەنفال وهه له بجە وە تا عفرین . بە ڵگە ش ئە مە یه هه تا ئێستاش تورکیا و گرووپه ئیسلامیه سوننیە کان گێچە ل بە کوردی ڕۆژئاوا ئه که ن وە هه رەشه ی لە ناوبردنیان ئه که ن. هه ڵبه ته لە م کاته دا ئه گە ر تورکیا به هه ربیانوو پالپشتێک پە لاماری ڕۆژئاوا بدات ، کوردی به شێوەیه کی گشتی وە کوردانی ڕۆژئاوا و باکوری کوردوستان بە تایبه ت دوو بژاردەی هه یه.
 ۱ . سنووری رووبە ری شە ڕ فراوان بکەن له گه ڵ تورکیا بە درێژایی زیاترلە ۱۰۰۰ کیلۆمە تر ، هه رلە سنوری ڕۆژهه ڵاتی کوردستان لە  بازرگان و خویو ئورمیه وە تا ته وای ڕۆژئاوای فورات وە تورکیا بخرێته ناو شە ریکی فراوان ، هه م لە دە روەی تورکیا هه م لە ناوخۆی تورکیا کە لە ئەنجاما تورکیا خۆی بە دەردی سوریاو یوگۆسلافی ئه چێت وە به ته واوی تێک ئه شکێت بە راەمبە ربە کورد. 
۲. لە گەڵ رووس وسوریه کان رێک کە وتنیکی ناچاری بکات ، وە به هاوبه شی سوپای سوریاو  میلشیاکانی ئێران بە هاوکاری رووس تورکیا لە هه موو خاکی سوریا دەربکەن و ناوچه داگیر کراوەکان رزگار بکەن ،ئە مە ش هاوکاری باش ئە بیت بۆ ئیران تا بتوانێ کارلە سەرناوخۆی تورکیا بکات وهه ڵی وە شێنی ، چونکه زۆر لە ناوەندە ئه کادیمی و سیاسیەکانی ئێرانی تورکیا بە دە ولەتیکی دروست کراو /ناسروشتی / جعلی ئه زانن وە داوای پارچه پارچه بوونی ئە کەن.  **
کوردوستانی باشورییش بە دەر نابێ لە کاریگە ریه کانی نەمانی هیزو نفوزی ئه مریکا ،ئە مە هانی دەولەتی ناوەندی عێراق ئە دات دە سەلات دارانی هه ریم هه ربه یاساو راپرسی زۆرینه ی پەرلەمان کە شیعە وهاودەنگی شیعە ن لە هه موو دە سەلاتیک دابماڵن وە هه تا دادگایشیان بکات بە تۆمەتی قاچاخی به نه وت ، دیار نەمانی سەدان وهه زارن ملیارد لە ماڵی گشتی ، قۆرخ کاری وە زۆر تۆمه تی تر.
پرسیارەکانی بابە ت ئە مانه ن ،ئایا ئیسرائیل بێ بوونی ئە مریکا لە ناوچه توانای بە رگری هه یە؟ئە شێ ئە م شه ڕە ی ئێستا ی ئیسرائیل لە گەڵ حماس  پرۆڤە بێ بۆ ئە مە ،  واته توانای بە رگری ئیسرائیل لە خۆی بێ هاوکاری راسته وخۆی سەربازی ئە مریکا؟، وە ئایا ئیسرائیل لە نیوان سوننە وشیعە کامە یانی لا باشترە کە هاوکاری بکات دژی ئە مە ی تر ،لە کاتیکا هه م تورکیا هه م ئێران بە کرداری دژی ئیسرائیل نین ،بە لگە ش شەری ئێستای ئیسرائیل و حماسە که نە ئێران نە تورکیا لە قسە زیاتر به کرداری زیانیان بۆ ئیسرائیل نە بووە؟.وە له کاتی هه ولی فروان بوونی نفوزی روسیاو ئێران بە رە و سعودیە و کوەیت وئیمارات به هاوکاری دەسەڵات وهێزی شیعە لە یه مە ن وعێراق، ئایا بە ریتانیاو فە رەنسا ئامادەن جاریکی تر به هاوکاری سوپای ئە مریکا شە ڕیکی تری کەنداو بکەن ئەم جارە لە گەڵ ئێران ورووسیا نەک عێراقی سەدام؟. 
له ئایندەیە کی نه چەندان دوور وەلامی ئەم پرسیارانه ئەبینن ،بە تایبە ت کە رووسیا و ئێران ئێستا تاوتوێیی پەیماننیکی گرنگ ئە کەن لە نێوان خۆیانا ،کە کاریگە ری لە سەر تە رازوی هیز ئە بیت لە ناوچه، ئە شێ وەلامی  نیوەی پرسیارەکان بێت وە وەلامی پرسیاری کۆتایش بێت.

14/12/2023



وتارەکانی تری نوسەر