چۆن کوردستانی باشور تاڵان و ژەهراوی کرا؟

د.محمد ئەمین


دوای کۆتایی هاتنی دەسەلاتی بەعس له کوردستانی باشور، له ساڵی۱۹۹۱ە وە  وەڵات تالان دەکرێت ومولکی گشتی له لایەن گرووپە چه ک دارە کانەوە بەهەدەردەدرێت، لە تالانی بەنداوی بێخمەوە تا ئەگاتە هەر ئامێر وکەل و پەلێکی دامەزراوە دەولەتیەکان . ئەم رەوشە بەردەوام بوو تا رووخانی بەعس  لە۲۰۰۳ ، ئێتر لە۲۰۰۳ به دواوە  تالانی و دەستدرێژی بۆ سەرمولکی گشتی له هەموو روویەکەوە فراوانتر و زۆرتر بوو بێ سلەمینەوە لە هیچیاسا و ویژدان و پێوەرێکی ئاکاریی و ئەخلاقی تا گەیشتە تالانی زەوی وزاری دەوروبەری شارەکان ،که بۆ ژینگە و تەندروستی شارەکان گرنگی ژیانیان هە بوو،وە ئێستا نە ک هیچ پە رژینێکی ژینگەیی وەک کشتووکاڵ،دارستان،باخداری چه م وکانی له دەورو به ری شارەکان نە ماوە بۆ پاراستنیان ،بەڵکو دەوروبەری شارەکان بوونەته سەرچاوەی ژەهراوی کردنی شاروشاروچکە وگوندەکان بە هۆی دروست کردنی سەدان کارخانەی بە رهە م هێنانی ئە و کە رە سانەی کە زووئە فرۆشرێن وە ئە بنە پارەی کاش بە خێرایی لە لایەن گروپە میلشیاکانە وە ، وەک  دروست کردنی پالاوگەی نە وت ،چیمە نتۆ،خشتی بلۆک ،ئاسن،جگە رە وە کە رە سە خواردنە وەییە کان ...هتد ،بۆ ئە وەی بە رهە مەکان زوو بگاتە بازارەکانی ناوشارەکان وە تێ چوونی گواستنە وە کە م بێت، لە بەرئە وە شارەکان بوونه ته مەڵبەندی جۆرەها نە خۆشی ترسناک ودرێژخایه نی پڕ دەردوگرفت هە م بۆتوش بوان هە م بۆ خێزانەکانیان ،کە لە ئەنجاما کاریگە ری نەرێنی لە سەرتەوای کۆمەڵگا ئە بێ لە هە موو روویە کەوە بە جۆڕێ کە هه مووکۆمەڵگا نە خۆش ئەکات  .بە مە بە ستی بە ستنە وەی تە واوی خەڵک بە دە سەڵاتی میلشیاوە لە ڕێگەی دامەزارندنیان لە دام ودەزگاکانیان بە تایبە ت دامە زراوەی چە ک داری،لە هە مان کاتا پشت گوێ خستنی گوندە کان له گە یاندنی خزمە ت گوزاریە سە رەکیە کان وە دروست نە کردنی کردنی ژێرخانی ئابووری کشتووکاڵی و پیشە سازی، بە تایبە ت وە بە مە بەست گرنگی نە دان به کە رتی کشتوکال بە شێوە یە کی هاو چە رخ وبەرهەم دار،وای کرد کە خه ڵکی گوندەکان وە بە تایبیه ت تریش گە نجان وەک هیزی کاری گوندەکان لە بری کارله بواری بە رهە م هێنانا زۆربەیان یان بوونە چە ک دارو مووچە خۆری حیزب ومیلشیا ، یان کۆچیان کرد بۆ شارەکان بۆ کارکردن یا دامەزاراندن له دامەزراوە کانی میلشیاو حیزبیه کان وە یان کۆچیان کرد بۆ دەرەوەی وەڵات.
ئە وەی کە پە یوەندی بە کۆچی گەنجانە وە بێت بۆ دەرەوە تەنها گە نجانی خە ڵکی گوند ناگرێتە وە،به ڵکو گەنجانی خە ڵکی شاریش ئە گرێتە وە بە تایبەت گەنجانی دەرچوی زانکۆۆ،پەییمانگا وە ئامادە ییە پیشە ییە کان،کە لە بە رنەبوونی شوێنی کارئە وانیش ناچارئە بن روولە دەرەوەی وەلات بکەن. کۆچی بە کۆ مە ڵی گوندیەکان بۆ ناوشارەکان بەهۆی ئە م هۆکارانە ی لە سە رەوە باس کران، بووە هۆی دروست بوونی مافیای عقارات لەلایەن بە رپرسانی میلشیاوە ،که دە سەلاتی خۆیان سه پاندوە وە لە سەروی یاساوە وە بێ لێ پرسینە وە دە سەڵاتی ڕەها به کاردێنن بۆ بە رژەوەندی خۆیان .
هە راج کردن وداگیرکردنی تە واوی زەویه کشتوکاڵیە کانی دەوروبەری شارەکان وە ملکه گشتیه کان دوای ڕوخانی سە ددام ،یەکە م چالاکی وە دەست درێژی مافیای عقارات بووبۆسەر سامانی گشتی وە ئە نفال کردنی ژینگە ی شارەکان وبه ژەهراوی کردنیان 
دروست کردنی ملیونان یە کە ی نیشتە جێ بوون لە سە رمڵکی گشتی و داگیر کردنی زەوی خەڵک لە ژێر ناوی بە ناو بە رهەرم هێنان تابە زووترین کات بیان فرۆشن وپارەی کاشیان دە ست بکه وێت ، وە لە م روەوە تە واو سە ر کەوتوو بوون ،چونکە هیچ بەربە ستیک نه بوو رێگریان لی بکات ،وە به ناودەزگای بە رهەم هێنانی میلشیاش،کە کاری تێک دان وئەنفال کردنی زەویە کششوکاڵیەکان ومڵکە گشتیەکان ،وە له ناو بردنی ژینگەی تەندروستیە کاری تاڵان کاری بە یاسایی کرد ،وە ئە م رەوشە تا ڕۆژی ئە مرۆش هه ربه دەوامە وە بە ردەوام ئە بێت تا دە سەلاتی ملیشیا بە ردەوام بێت.
ئە مڕۆ شوێنێکی گشتی لە وەڵات نەماوە تاڵان نەکرابێت، زەویەکی بەکەڵک نەماوە هی خەڵک بێت ودەسەڵات داران بە ناوی بەرهەم هێنان داگیریان نەکردبێت بۆخۆیان ومناڵه کانیان نە یان کردبێته پرۆژەی نیشته جێ بوون،که له ماوەیە کی کورتاهه موویان بونەتە خاوەن ملیاردها دۆلار بە م تالانیانە ڵە سەرئەژماری ژیان ژینگە وئایندە ی گەل.  
وە ک بە شێک لە هه ڵمه تەکانی دەسەڵاتی میلشیا بۆ سەرژینگه و تیک دانی وێنه ی میێژووی شارەکان ،گواستنه وەی هێڵه کانی گوانستنە وە یه لە چه قی شارەکانه وە بۆ دەرەوەی شارەکان به مە بەستی داگیرکردنی شوێنەکانیان وە فرۆشتنیان بۆ دەست کەوتی خێرای پارە ،بێ گوێ دانە ئازارو نارە حەتی وە پێویستی خەڵک. له هه موودنیا هێلەکانی گوانستنە وە جا پاس، تاکسی یا شه مە ندە فەربێت له ناوەراستی شارەکان دروست کراون تا هه مووهاولاتیان بە که مترین ماوە بگە نە شوێنی مه به ست ته نها له هه رێمی دە سەڵاتی میلشیا به پێچە وانه ی هه موو پێوەرێکی مرۆیی و ئاکاری کار ئه کات بۆ ویران کردنی ژینگنە و ئازاردانی هاولاتیان.
له هە موو دنیا، هەرلە سە ەتای مێژووی بە کارهێنانی هێڵەکانی گواستنە وە  جا پاس، تاکسی یا شه مە ندە فەر بێت له ناوەراستی شارەکان دروست کراون وە دروست ئە کرێن تا هه مووهاولاتیان بە که مترین ماوەە تێچوون بگه نه شوێنی مه به ست، ته نها له هه رێمی دە سەڵاتی میلشیا به پێچە وانه ی هه موو پێوەریکی مرۆیی وئاکاری کار ئه کات بۆ ویران کردنی ژینگه ی وەلات و ئازاردانی مرۆڤی لە پێناو تێرکردنی تە ماع و ئارەزوەکانی.
ئاخرچۆن رەوایە کرێی تاکسی ناوخۆو تا ئە گاتە هێله کانی گواستنە وە زیاتر بێت لە کرێێ گواستنە وە بۆ شارەکانی دەرەوە به پاس وە هه ندی جارهه تا بە تاکسی، بۆ نمونه کرێیی چوون بۆ رانیه یا چە مچە ماڵ به پاس هه رزانترە  وەک لە لە کرێێی تاکسی له تووی مە لیکە وە بۆ شوێنی هێڵە کانی گواسستنە وەی تازە لە سلێمانی،وە ئە گەر تۆزێ دورترتاکسی بگری،بۆ نمونە لە قرگە وە بۆ شوێنی هێڵەکانی گواستنە وە ئە وا ئە گە رگرانترنە بێ بە دلنیایی کە م تر نیە لە کرێی تاکسی نۆ ڕانیه . وە چ مە نتیقیک ئە مە قبول ئه کات له مەنتیقی عە قڵی میلشیای تازە بە سە را کە وتوی فاسد زیاتر .
مە بە ستی سە رەکی تالان کاران لە تالان کردنی زەوی ومڵکە گشتە کانی ناو شارەکان یا نزیک شارەکان لە کوردستان ئە وەیە ،کە ئە م شوێنانە بکە نە باڵە خانە ی بەرز،وە زوو بە بەهای زۆربە خەڵکی سامانداری شارە عە رە بیە کانی بفرۆشن وەک بە غداوبە سرە وموسڵ شارەکانی تری عێراق.
ئە وانه ی دوێنێ، تابەرڕاپەڕین بە ناوی کوردایە تی ودژایە تی کردنی بەعە رەب کردنی کوردستان وکە رکوک گەنجی کوردیان بە کوشت ئە دا بۆ پارە وبازرگانی،هەرئەمانە شن ئە مڕۆ ،دیسان بۆ پارە وبە رژەوندی خۆیان سە دان هەزار یە کەی نیشتە جێ بوونیان لە سەرهاولاتیانی عە رە ب تاپۆ کردوە.فرۆشتنی یە کە کانی نیشتە جێ بوون بە لێشاوبه خەڵکی بیانی ،له ئایندەیە کی نەچە ندان دورا ناهاوسەنگی دیمۆگرافی دروست ئەکات لە رووی نە تەوەیی ،ئینتنیکی ، ئایینی وە مە زهه بی.  
ترسانکی ئە م رەوشە لە کوردەستان لە بەرئە مە یە ، که کوردستان سەربە خۆیی وە سە رداری نشتیمانی نیە وە هیچ دامەزراوەیەکی نیشتیمانی نیه بۆ ڕیک خستنی هاتنی کۆچی بێگانه تا بتوانێ ئە وانە لە رێگەی فێربوونی زمان وبازاری کارلە گە ڵ کۆمە ڵگای کوردی ئینتیگریە پێ بکات. ئە مەی کە هە یە کارێکی بازرگانی قاچاخچیانەیە لە فرۆشتنی زەوی کورد بۆ دەست کەوتی خێرا بێ گوێدانه ئە وەی کە لێ کە وتە نەرێنیەکانی لە رووی ئاسایشی کۆمه ڵایەتیەوە چی ئە بێت بە هۆی ناهاوسەنگ کردنی دیمۆ گرافیە وە .
ساڵانێکه ئێمە ومانان کە ئە نوسین وئاگاداری ئە دەین لە مەترسی تێک دانی هاوسەنگی دیمۆگرافی هە رگیز نە بە رقە نە بە دژایەتی نە تە وە یا گروپێکی دیاری کراو،بە ڵکو بۆ پاراستنی ئاشتیە بۆداهاتوی هە موان بە لە بەرچاوگرنتی ئەزموون. هە رکە سێ بیە وێ کۆچ بکات بۆ کوردستان،  وە وەک هاولاتی بیه وێ لە کوردستان بژی بە خێر بێت ئە گەرلە چوارچێوەی یاسا ریک بخریت هەر وەک لە وەلاتانی پێش کە وتووی جیهان وەک ئە وروپا، ئە مریکا وە کە نەداو زۆرشوێنی ترهەیە، ئە بێ وە پێویسته مافی پارێزراو بیێت وەک هه رهاوڵاتیەک، بەڵام ئە وانەی وا ئەزانن کوردستان سەرزەمیی خۆیانە داوای مافی هاولاتی بوون ناکە ن،بە ڵکو داوای خاک وسەروەری ئەکەن،ئە مە ش بۆ داهاتوو گرفتی زیاتر بۆ چارە سەری کێشە ی نە تە وایە تی کورد دروست ئەکات هە روەک ئێستا ،کە لە کە رکوک وموسڵ ئە ی بینین.
ئە وەی شایە نی باسە ،فراونکردنی رووبەری شارەکان،وە داگیرکردنی شوێنه گشتیه کان، وە بە تایبە ت ناوەندی شارەکان لە سەرئە ژماری ژینگە بووە بۆ ئە وەی وەک شوێنی جوان ودلگیربە پارەی زۆربفرۆشرێت به هاولاتیانی عارەب .، لە بری دروست کردنی لانی کەم٦ پارکی تروەک پارکی ئازادی لە سلیمانی و۱۰-۱۲پارکی ئازادی له هەولێر.. .هتد بۆ پاراستنی تە ندروستی هاوڵاتیان ،هه مووی کراوە بە یه کە ی نیشته جێ بوون بە چڕی بە جۆرێک، کە بواری هه ناسە دان لە شارەکانا بە شێوە یەکی تەندروست بۆته ئە سته م .رەوشی وێرانی ژینگە ی شارەکان گە یشتۆتە ئاستێکی ترسناک تا ئە وئاستە ی ،کە پە یدا کردنی شوێنێک که هە وای پاکی تیا بێت بۆته امتیاز.
ئە مڕۆ هە ولیروهه موو شارەکانی کوردستان بوونەتە نە خۆشخانە ی گە ورە بۆ هاوڵاتیان بە هۆی دروست کردنی ملیونان یە که ی نیشته جی بوون وە دروست کردنی دەیان پالاوگای نە وت و شتی تر ،وەک لە سە رەوە ئاماژەمان پێدا،بێ له به رچاو گرتنی هیچ هه ل ومه رجیکی ژینگه یی، تە ندروستی، وە خزمە ت گوزاری وەک فە راهە م کردنی ئاوو ئاوڕۆ ،پاڕک وە رووبە ری سە وزایی له گه ڵ تە رخان نەکردنی شوێن بۆخزمە ت گوزاریه په روەردە یی و، فیر کردن و چالاکیه وەرزشیه کان لە گەل رەچاونەکردنی مە رج ورێنمایی ژینگه یی بۆ کارخانە و پالاوگاکان کە زۆر ترسناکن لە رووی نەدروستیەوە وەک بۆ نمونه لانی کەمی رەچاو کردنی دووریان لە شوێنی نیشته جێ بوونی هاولاتیان . 
بە گوێرەی توێژینە وەکان، پالاوگەکانی نە وت ئە بی۳۰ کم زیاتردووربن له شوێنی نیشته جێی بوونی خەڵک ،چونکە  مەترسی زیاتری کێشەی تەندروستی جۆراوجۆردروست ئە بێت* 
   سە لمێنراوە ،کە ژیان لە نزیک پاڵاوگەکان کاریگە ری ئە رێنی لە سەر رەوشی تەندروستی خە ڵک هە یە     کاتێک ئە م ئەم دوکەڵە نەبینراوانە دەخزێنرێتە ناو ژیانی هەزاران هه زاروە هە تا ملیونان کەسەوە ،وەک هە ولێر بە تایبە تی ئەمجارسلێمانی وشارەکانی تردەبنە قوربانی : زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی، شێرپەنجە، کەموکوڕی لەدایک بوون، تێکچوونی دەمارەکان، تێکچوونی دڵ وخوێنبەرەکان، سەختی هەناسەدان، و تێکچوونی خوێن وە هه روەها زۆر بوونی نەخۆشیە درێژخایه نەکان وئە و نەخۆشیانە ی ،کە وەردە وردە پەیدا ئە بن . جگە لەوەش ئەوانەی لە پاڵاوگەکانی نەوت نزیکتر دەژین، لە ڕووی ئامارییەوە مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە تەندروستییانە، تەنانەت ئەگەر لە دووری ۱۷ میلیشەوە بن.** 
کاریگە ریه نە رێنیەکانی پیس بوونی ژینگه بە هۆی ئە وهۆکارانه ی لە سە روە باسمان کرد لە گەڵ خۆراک ودەرمانی  خراپ ،کە مافیاکانی میلشیا بازاری هە ردوو خۆرک وە دەرمانیان مۆنۆپۆڵ کردوە له سەرتەندروستی هە رتاکێک رەنگی داوەته وە ،بە جۆرێک کە ماڵ نیە لانی کەم نەخۆشێکی بە نەخۆشی درێژخایەن وە یا شێرپەنجە نە بێت، نمونە ش زۆربوونی دەرمان خانه وبازاری زۆری دەرمانه ،کە بە چاو دیارە،لە ماوەی رۆیشتنی ۲-۳ کم لە شارەکان ٥-٦ دەرمان خانە ئە بینرێن .
هاوڵاتیانی هە ڕێم لە لایە ک کە وتۆنەتە نێوان وێرانە ونە بوونی ژینگەی تەندروست، وەنە بونی ژێرخانی ئابووری ودارایی وە لە لاکەی ترکە وتۆنەتە بە ر چە کوشی گرانی وزۆری باج وسەرانە به هۆی بازاری بەرەڵای مۆنۆپۆل کراوی میلشیایی ،بە جۆری کە تاک بۆتە ئامرازای بە کاربە کار،واتە کار ئە کات پارە پەیدا ئەکات تا بیدات بە خۆراک ،دەرمان وە نە خۆش خانە ،وە ئەمجار باج و سەرانە ،کە هاوڵاتی هیچی لی دەست ناکە وێتە ولە فۆرم یا شێوەی خزمە ت گوزاری یا دڵنیایی بوون لە رووی ئابووری ،ته ندرستی وە کۆمەڵایه تیە وە ،بۆیه ئە وی وەک باج و رسوماتی ترلە هاولاتی وەرئەگیرێێت هیچ نیە لە سەرانە سەندن زیاتر وەک کردەیەکی ڕێگری وچە ته یی.
بە هۆی نە هێشتنی بە رهە می خۆماڵی لەلایەن دەسەڵاتی ملیشیا، تاسە رانی میلشیا خۆیان ببنە دەڵاڵی ساخ کردنە وەی کە رە سە خۆراکیەکانی وەڵاتانی دەوروبەروە هاوردەکردنی خراپترین جۆری خۆراک ،کە جگە لە وەی کە هۆکارن بۆ زۆرنە خۆشی ترسناک بە هۆی نەبوونی کۆنترۆڵی جۆری دروست ومە رجەکانی تەن دروستی، چونکە زۆری ئە م کەرەسە خۆراکیانە لە رووی جینیتیکیە وە چاک کراون ،کە زۆرلە وەلاتان لە بازارەکان فرۆشتنیان یاساغ کردوە ،لە هەمان کاتا هۆکاریشن بۆ ئە وەی خەڵک تەنها ببێتە بە کاربەرو بێکارو ناچالاک لە بواری هە رجۆرە بەرهە م هێنانێک ،کە ئە مە ش بۆته هۆکارێکی سە رەکی بۆ بەرزبوونە وەی ڕێژەی جۆرەها نەخۆشی کوشندە ی جە ستە یی . 
جگە لە نە خۆشیە کوشندە جە ستە ییە کان بەهۆی ئەم رەوشەی خەڵک تێیی کە وتوە ،چە ندەها نەخۆشی ترسناکی  دەرونیش گیان وژیانی ماددی ومەعنە وی خەڵکی وێران کردوە، بەڵام کە متر باسی ئەکرێ، بەهۆی نەبوونی دامەزراوەی چارە سەری نەخۆشیە دەرونیە کان لەلایه ک ،کە لە زۆرحالەتا رێگه بە پسپۆرانی دەروون ناسی نادرێت کاری راوێژکاری دەروەنی بکەن هە تا لە نەخۆشخانەکانیش هیچ بە شێکی تایبەت نیە بۆ چارە سەری نە خۆشیە دەرونیەکان، وە لە لایە کی ترەوە بە هۆی فەرهە نگی نەرێنی کۆمەڵایە تی وە تێگەیشتنی هه ڵەی کۆمە ڵگا لە نە خۆشی دەرونی، ئازاری قوربانیانی نە خۆشە دەرونیەکانی زیاترکردوە کە بێ چارە سەربمێنە وە تاکۆتای ژیانیان.   
بۆ چارە سەری نە خۆشیە کانی دەستی مافیاو دەڵاڵانی میلشیای بازار، هاوڵاتی ناچارە کە ئە بیت دیسان رووبکاتە نەم نەخۆش خانە وە دەرمان خانە کە میلشیای بازارخاوەنیانن ، کە جارێ تڕهاوڵاتی ڕووت ئه کرێتەوە،وە ئە بێ ئە وەی کە ماویە تی لە سامان و پارە دای تەکێنێتە ناو قاسە ی دەسەلاتی میلشیا 
رووت کردنه وەی هاولاتیانی هە ژاری ئە م وەڵاتە بە جۆرەها جۆری نادادی، فێڵ وە زۆرو ناچار کردن پاش ژەهر خوارکردنیان گە یشتۆتە ئاستی ئە وە ،کە ناوی بنرێت ترجیدیای نە تە وەیی، چونکە لە سنوری ویژدان وئە خلاق تێ پە ڕیوە ،بە تایبەت لە بە ناونەخۆشخانە تایبەتیە کانی میلشیا ،کە زۆرجارهه بووە خەڵک ئە وەی هه ی بووە فرۆشتویە تی و پارەکەی داوە بەم نەخۆشخانانە ،وە پاشانیش نە خۆش مردوە، واتە خێزانه کەی سە روماڵیان تێدا چوو بە دە ست عە لی کیمیاییە کوردەکان.
عە لی کیمیایی لە سە رتاوانی کیمیا بارانی هە لە بجە ،کە قوربانیە کانی٥۰۰۰ کە س بووسزا دراولە سێ دارە درا،ئیتر پرسیارئە مە یه کە، کەی لێپرسینە وە لە عە لی کیمیاییە کوردەکان ئه کرێت، کە جگە لە تالان کردنی هه مووشوێنێکی گرنگی وەڵات دەیان ودەیان پێنج هه زارکە سیان بە خۆراک ودەرمانی بە سەرچووی ژەهراوی بوو، وە بە ژەهراوی کردنی شاروشارۆچکان کوشت؟
بە شێک لە بەرپرسیاریە تی ژەهراوی بوونی ژینگه ی کوردستان بەهۆی پالاوگە نەوتیە کانەوە ئە کەوێتە ئە ستۆی کۆمپانیە نە وتیە بیانیە کان ،کە باکیان بە تە ندروستی هاولاتیانی کوردوعێراقی وە ژەهراوی بوونی خاکەکەیانە وە  نیه،بەلایانەوە تە نها ئەوە گرنگە کە پارەیان دەست بکە وێت. هەڵبە تە دەڵالە کوردوعێراقیەکانش بە هە مان جۆرژیان وژینگه ی خەڵک لایان هیچ گرنگی نیە وە هیچ هە ستێکی نیشتیمانی،ئە خلاقی وە ویژدانیان نیە ، ئەنجامی ئە مە ش ئەم ترجیدیایە یە کە ئێستا گەل ئەی بینێ ،کە نە داهاتی نە وتی بینی وە ژینگە و تەن دروستیشی لە دەست دا  
*https://t.ly/RhTBu
**https://t.ly/SNW_4




01/09/2024



وتارەکانی تری نوسەر