یه‌كێك له كاریگه‌ریه خراپه‌كانی به‌جێهێشتنی گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه ده‌ركه‌وتنی فره كوێخایی و زۆربوونی موزایه‌ده‌ی سیاسیه .
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له كوێخایه‌تی و موزایه‌ده‌یه ، ئه‌وانه‌ی نێو گۆڕان و یه‌كێتین كه خۆیان به‌گه‌نج ده‌ناسێنن ، یان بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردنی گه‌نجان ده‌كه‌ن!
ئه‌وان هێنده هه‌ڵپه‌یان دێت، ده‌یانه‌وێت ئه‌و سۆز و عه‌تفه‌ی كه خه‌ڵك بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌یه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان ته‌وزیفی بكه‌ن ، ئه‌وان نه دۆستی نه‌وشیروان مسته‌فا و نه له خه‌می گشتی دان ، به‌ڵكو ئه‌وان له‌خه‌می داهاتوی سیاسی خۆیان و چنگ گیركردندان له‌پله‌وپۆست .
دوای به‌جێهێشتنی گۆڕه‌پانه‌كه له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه گه‌وره‌ترین گرفت كه دێته پێش نه‌مانی مه‌رجه‌ع یان ده‌مراسته له سنوری ئیداره‌ی سلێمانی ، ئاشكرایه كه یه‌كێتی هێزێكی فره‌كوێخاو فره ده‌نگه ، به‌ڵام پێشتر نه‌وشیروان مسته‌فا له چركه ساته هه‌ستیاره‌كاندا رۆیشتوه‌ته خه‌ت و نه‌یهێشتووه ئه‌م فره كوێخاییه‌ی یه‌كێتی پشێوی لێبكه‌وێته‌وه یان به‌زیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سلێمانی بشكێته‌وه.
رۆیشتنی ئه‌و گۆمه‌كه‌ی قوڵتر كرده‌وه و گۆڕانیشی به‌بێ ده‌م راست جێهێشت ، بۆیه لێره به‌دواوه و چركه ساته‌كانی دوای نه‌مانی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ دانیشتوانی زۆنی سه‌وز و نیلی زۆر هه‌ستیار ترن به‌راورد به‌پێشتر ، ره‌نگه شه‌ڕی ساردی كوێخاكان پشێوی به‌دوای خۆیدا بهێنێت ، به‌تایبه‌ت گه‌ر گۆڕان و یه‌كێتی به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م فره كوێخاییه‌دا نه‌كه‌ن و چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ نه‌دۆزنه‌وه.
وه‌كو ده‌وترێت یه‌كێتی له‌ڕووی فره كوێخاییه‌وه ( غه‌نیون عه‌نی ته‌عریف ) و قسه هه‌ڵناگرێت ، بۆیه زومه‌كه زیاتر له‌سه‌ر گۆڕانه به‌تایبه‌ت گه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ژیرانه هه‌نگاو بنێن ، هاوشێوه‌ی په‌كه‌كه‌ی دوای ئۆجه‌لان كۆنسه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی پێكبهێنن ره‌نگه بزوتنه‌وه‌كه به‌هێز تر ببێت .
به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ر بوار به فره كوێخایه‌تی و خۆهه‌ڵتێقورتاندنی ئه‌وانه بده‌ن كه چه‌رنوكیان بۆ ده‌ستگیربوون له‌پۆست تیژ كردووه حاڵیان باش نابێت.
گۆڕانی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێت له‌گه‌ڵ واقیع دا مامه‌ڵه بكات و نه‌كه‌وێته‌ژێر كاریگه‌ری فه‌یسبوك و ئه‌هلی فه‌یسبوك و ئه‌وانه‌شی كه بۆ گه‌یشتن به‌پۆست ناسنامه‌ی كوێخایه‌تی كردنی گه‌نجانیان به‌خۆیان به‌خشیوه ، چونكه دروشم و قسه‌ی ئێمه‌ی ئه‌هلی فه‌یسبوك به‌ده‌ره له به ئاگایی و زۆربه‌ی بۆچونه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز و عه‌تف و بێ ئاگاییه له واقیع و ناوه‌رۆكی مه‌سه‌له‌كان.
باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه بیرمه كاتێك گۆڕان و پارتی رێككه‌وتن خۆشه‌ویستانی فه‌یسبوك سه‌نگه‌ریان له گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا گرت و به "كۆیله‌ی پارتی " ناوزه‌ندیان ده‌كردن ، دواتریش كه رێكه‌وتنه‌كه تێكچوو هه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستنانه دیسانه‌وه به‌جۆرێكی تر كه‌وتنه‌وه ته‌قه كردن و ده‌یانگوت"تێكچونی نێوان ئه‌م دوو هێزه وایكردووه خه‌ڵك وه‌زعی خراپ بێت".
بۆیه لێره به‌دواوه گرنگه سه‌رده‌می بانگه‌شه و موزایه‌ده تێپه‌رێنرێت و سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ست پێبكرێت ، ئه‌ویش سه‌رده‌می سیاسه‌ت كردنه له‌سه‌ر بنه‌مای واقیع و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌شه و موزایه‌ده.