كاتێك داعش هات به‌شێك له عێراقی كۆنترۆڵكرد و دواتر ئاراسته‌ی هێرشه‌كانی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستانیش گۆڕی، پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له رێككه‌وتندا بوون، نێوانیان باش بوو، مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا هاتوچۆ و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌نێوانیاندا هه‌بوو.
په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان گه‌یشتبووه ئاستێك بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌زۆر شت دا راوێژیان به‌یه‌كتری ده‌كرد، ته‌نانه‌ت نه‌وشیروان مسته‌فا لای هه‌ندێك له نزیكه‌كانی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، كه بارزانی هه‌ندێك شتی لاباسكردووه ته‌وه‌قوعی نه‌كردووه باسیبكات ( ره‌نگه مه‌به‌ستی چۆنێتی هاتنی داعش بووبێت بۆ عێراق).
بۆیه كاتێك داعش به‌ره‌و هه‌رێم جوڵا و له‌هه‌ولێر نزیك بوویه‌وه، بارزانی په‌یوه‌ندی به نه‌وشیروان مسته‌فاوه ده‌كات و خراپی دۆخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باسدهكات، ئه‌وه‌شی بۆ روونده‌كاته‌وه هه‌رێم له‌ژێر مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌دایه و هیچ وڵاتێك نه‌هاتوه به‌ده‌ممانه‌وه.( ئه‌م په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه پێش هاتنه خه‌تی هاوپه‌یمانان و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ئه‌نجامدرابوو).
نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌وه‌ڵامدا ئه‌وه‌ی بۆ روونده‌كاته‌وه كه تێشكانی پێشمه‌رگه و پێشڕه‌ویه‌كانی داعش ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی هێزی نیشتیمانی و حزبی بوونی ئه‌و هێزه‌یه، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵبدرێت قۆناغی داعش تێپه‌رێنرێت، دواتر پێشمه‌رگه له‌بن ده‌ستی حزب ده‌ربكرێت و له‌چوارچێوه‌ی هێزێكی نیشتیمانی دا رێكبخرێته‌وه.
ئاخر ئه‌وكات جگه له‌مه‌ترسی نزیكبونه‌وه‌ی داعش له‌هه‌رێم، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌تر له ئارادابوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه پێشمه‌رگه تێكبشكێت و بڵاوه‌ی لێبكات و بۆیان كۆنه‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌كانی كورد زۆر له‌مه ده‌ترسان، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هێزێكی نانیزامی نا رێكخراوه به‌ئێستاشه‌وه.
ترسی ئه‌وكاتی سه‌ركرده‌كان ترسێكی واقیعی بوو، به‌تایبه‌ت هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ركوك گیرا پێشمه‌رگه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌شێك ده‌كشایه‌وه و به‌شه‌كه‌ی تر مابویه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌یه‌كتری بێت، پێشمه‌رگه هه‌مووی بڵاوه‌ی لێ‌كرد، به‌ئێستاشه‌وه به‌شێكی زۆر له‌هێزه‌كان خۆیان نه‌گرتوه‌ته‌وه، واته زۆرێك له پێشمه‌رگه هه‌ر ده‌وام ناكات.
به‌هه‌رحاڵ بارزانی به‌ڵێنی رێكخستنه‌وه و به‌نیزامی كردن و به‌نیشتیمانی كردنی دابوو له‌په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌یدا، بۆیه دوای دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی داعش له سه‌ر هه‌رێم هه‌ندێك هه‌نگاو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ده‌رهێنانی له‌بن ده‌ستی حزب نرا، به‌ڵام هه‌ردوو حیزبه‌كه دواجار رێگریان كرد، چونكه پێیانوابوو مانه‌وه‌ی ئه‌وان به‌نده به بوونی هێزه‌كانیان لایان.
ته‌نانه‌ت بیرمه له‌كاتی هه‌نگاوه‌كاندا بۆ به‌نیشتیمانی كردنی پێشمه‌رگه، ئه‌م كاك مه‌لا به‌ختیاره له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه قسه‌یكرد، ره‌تیكرده‌وه وه‌كو یه‌كێتی ده‌ست له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ڵبگرن.
یه‌كێتی و پارتی هۆكاری لاوازی پێشمه‌رگه و دواجار شكاندنی شكۆی كورد و هێزه چهكدارهكانیشن، ئاخر مه‌عقول نیه، هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌كو پێشمه‌رگه كه ته‌مه‌نی 27 ساڵه هه‌فته‌یه‌ك به‌رگری پێنه‌كرێت، بۆیه ده‌بێت له‌وه دڵنیابین تا ده‌ستی یه‌كێتی و پارتی له پێشمه‌رگه دوور نه‌خرێته‌وه و به‌نیشتیمانی نه‌كرێت، پێشمه‌رگه هه‌روا به‌لاوازی ده‌مێنێته‌وه و كوردستانیش له‌مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كان پارێزراو نابێت.
هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
.
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان زانیاری وردیان له‌سه‌ر لاوازبوونی پێشمه‌رگه هه‌بوو، ده‌شیانزانی هۆكاری لاوازی پێشمه‌رگه ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنیه‌تی له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه، بۆیه هه‌ندێك هه‌نگاویان نا بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه.
ئه‌و 3 لیوایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كه یهكخرانهوه و هێزه‌كانی یه‌كێتی و پارتی تێدا تێكه‌ڵكرا به‌هاندانی ئه‌مه‌ریكیه‌كان بوو، ئه‌وان پلانیان هه‌بوو پێشمه‌رگه یه‌كبخرێته‌وه و مۆركی حیزبی پێوه دیارنه‌بێت و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان پێدان، به‌ڵام دواجار بێ هیوا بوون یان بێ هیوا كران.
ته‌نانه‌ت ئه‌م پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كخستنی پێشمه‌رگه، پلاننێكی سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له رۆژانی رابردوودا له‌نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شد روویدا له‌زوممار قورسترین شه‌ڕ بووه، كه له‌دوای روداوه‌كانی كه‌ركوكه‌وه له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه روویدابێت، شه‌ڕه‌كه لیوا هاوبه‌شه‌كانی یه‌كێتی و پارتی كردویانه، هه‌ر بۆیه بۆ دانیشتنه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی عێراق شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فاش به‌شداری پێكرا.
دوای بێ هیوابوونی له پلانی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه، پلانی ئه‌مه‌ریكا له‌ئێستادا گۆڕاوه كه پلانێكی دوور مهودواتره، بۆ تواندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له‌نێو سوپای عێراق دا، به‌ڵام گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش وه‌كو پێشمه‌رگه هه‌ر گروپه و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی به‌رپرس و تاقمێكدان، بۆیه ئه‌مه‌ش ئاسان نابێت.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكاش نیگه‌رانن له‌و دۆخه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تێدایه، به‌تایبه‌ت ئه‌وان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا هاوكاری پێشمه‌رگه بوون بۆ شه‌ڕی داعش.
ئه‌ڵمانیه‌كان به‌لاوازی پێشمه‌رگه هێنده نیگه‌ران بووبوون، دوای شه‌ڕه‌كه‌ی ته‌لسقۆف ی ساڵی رابردوو، كه داعش جارێكی تر هێرشی كرده‌وه و پێشره‌وی زۆری كرد (داعش ڤیدیۆیه‌كی 27 ده‌قه‌یی شه‌ڕه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه ئه‌وكات)، له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكاش كوژرا، ئه‌ڵمانیه‌كان وتبویان"تێگه‌یشتین له‌وه‌ی ناتوانین به‌ته‌نها پێشمه‌رگه جێبهێڵین."
بۆیه لێره‌وه ده‌كرێت بڵێین هاوپه‌یمانان له‌وه تێگه‌یشتن كه یه‌كێتی و پارتی ده‌ست له‌پێشمه‌رگه هه‌ڵناگرن، نایانه‌وێت ئه‌م هێزه به‌نیشتیمانی بكرێت، به‌ڵكو بۆ پاراستنی پێگه‌ی حیزبی خۆیان به‌كاری دێنن، بۆیه بێ ئومێد بوون و پلانه‌كانیان گۆڕا.
ئێران و پێشمه‌رگه
ئێرانیه‌كان له‌كاتی شه‌ڕی داعش دا راسته‌وخۆ داخلی هه‌رێمی كوردستان بوون و له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌شداری شه‌ڕی داعشیان كرد، خودی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس، سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كان و چاودێری وردی دۆخه‌كه‌ی ده‌كرد.
ئێرانیه‌كان وه‌كو ده‌وترێت شینیان بۆ حوسه‌ین نه‌بوو به‌ڵكو بۆ هه‌ریسه‌كه بوو، واته ئه‌وان له‌وه ده‌ترسان داعش لهسنورهكانیان نزیك بێته‌وه و گرفتی ئه‌منی له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌یاندا دروست ببێت، بۆیه راسته‌وخۆ داخل بوون بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی داعش لهسنورهكانیان.
ئێران پلانی هێنانی داعشیان له‌بنه‌ره‌تدا ده‌زانی، كه له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه بۆ گرتنی عێراق و سوریا و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئێران دروستكرابوو، بۆیه ئێران ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بوو، له‌عێراق و سوریاش به‌هێز داخل بوو بۆ به‌رگرتن به پێشرهویهكانی داعش.
ئێران له‌و ماوه‌یدا كه شانبه‌شانی پێشمه‌رگه شه‌ڕی داعشی كرد، به‌تایبه‌ت خودی قاسم سوله‌یمانی له‌جاران زیاتر ئاگاداری توانا سه‌ربازیه‌كانی پێشمه‌رگه بوو.
بۆیه دواجار كه سوله‌یمانی بێ هیوا ده‌بێت له رازیكردنی پارتی و یه‌كێتی تا ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌ده‌ن، پێیانده‌ڵێت"ئێمه باش ده‌زانین ئێوه چه‌ند لاوازن له‌رووی توانای سه‌ربازیه‌وه."
دواتریش كه ئێران ئیعازی جوڵه‌كردنی سه‌ربازی به عێراق ده‌دات به‌ره‌و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ عه‌بادی دا كۆده‌بێته‌وه، سه‌ره‌تا عه‌بادی ترسی خۆی نیشان ده‌دات له‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی پێنه‌كرێت و بشكێن و شكۆیان له‌ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام سوله‌یمانی دڵنیای ده‌كاته‌وه له لاوازی پێشمه‌رگه و گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنیان له‌شه‌ڕه‌كه‌دا.
ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
هێزی پێشمه‌رگه گه‌ر به‌ژماره بێت له حه‌شدی شه‌عبی زیاتره، ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌كو موچه‌خۆر سه‌رووی دووسه‌د هه‌زار كه‌سه، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌ركدان كه‌متره له 90 هه‌زار كه‌س.
به‌هه‌زاران به‌رپرس له‌م وڵاته‌دا هه‌یه هه‌ریه‌كه و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی پێدراوه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسی كۆمیته هه‌یه 20 پێشمه‌رگه‌ی لایه بۆ پاسه‌وانێتی باخ و ماڵ به‌كاریان ده‌هێنێت، لیوای سه‌ربازی وا هه‌یه 300 پێشمه‌رگه‌ی بندیواره.
واته زۆربه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خراونه‌ته خزمه‌تی پاسه‌وانێتی كردنی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها بندیواری زۆریشیان تێدایه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێز هه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی وه‌همی تێدایه.
به‌هه‌ر حاڵ پێشمه‌رگه به‌پێی لیستی موچه ژماره‌یان زۆر زۆره، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌ركدان ژماره‌یان زۆر كه‌مه، هۆكاری ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و هێزه‌یه له‌لایه‌ن دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌وه.
چی بكرێت؟
.
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌وه‌بزانین، تێشكانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان شكاندنی شكۆی ئه‌و هێزه نیه به‌ته‌نها، شكاندنی شكۆی پارتی و یه‌كێتی نیه به‌ته‌نها چونكه ئه‌م دوو حیزبه شكۆیان نیه و ئابرویان نه‌ماوه، به‌ڵكو تێكشكانی پێشمه‌رگه شكاندنی شكۆی تاك به‌تاكمانه وه‌كو كورد.
شكۆی پێشمه‌رگه شكۆی یه‌ك بهیهكمانه، چونكه كه پێشمه‌رگه شكا، جگه له‌دروستبونی مه‌ترسی له‌سه‌رمان له‌ناوخۆی هه‌رێم، هه‌زاران خێزانی ناوچه كێشهلهسهرهكانیش ئاواره بوون و زێدی خۆیان جێهێشت، ماڵ و موڵكیان سوتێنراو تاڵانكرا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هاتنی هێزی غه‌یره كورد و ئیستیفزاز كردنی گه‌نجان ، ئیهانه و سوكایه‌تی پێكردنی كوردانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، به‌واتای شكانی شكۆی هه‌موومان دێت جا پێی بزانین یان نه‌یزانین.
مادام شكۆی پێشمه‌رگه شكۆی هه‌موومانه، پێویسته له‌مه‌ودوا بێده‌نگ نه‌بین له‌ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌و هێزه له‌لایه‌ن یه‌كیتی و پارتی و مانه‌وه‌ی به‌لاوازی ، به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌رجه‌م رۆشنبیر و رێكخراو و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هه‌موو چین و توێژه‌كانه، خۆپیشاندان بكه‌ین، ده‌نگ هه‌ڵبرین، چیتر قه‌بوڵ ناكه‌ین ئه‌م هێزه به‌م شێوه بمێنێته‌وه، داوای به‌نیشتیمانی كردنی و ده‌رهێنانی له‌چنگی حیزب بكه‌ین.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین، به‌نیشتیمانی كردن و رێكخستنه‌وه و به‌هێزكردنی پێشمه‌رگه هه‌وڵی جدی و گۆڕانكاری ده‌وێت، ده‌بێت جارێكی تر ئه‌م هێزه له‌سه‌ره‌تاوه و له‌سه‌ر بنه‌مای بێلایه‌نی و ناحیزبی بوون و ئینتیمابوون بۆ نیشتیمان پێكبهێنرێته‌وه.
ئه‌م هێزه‌ی ئێستای پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه حیزبێنراوه، داغانكراوه، هه‌ر فه‌وج و لیوایه‌كی سه‌ر مهسولێكن و له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌و مهسولهدا ده‌جوڵێنه‌وه، ده‌بێت ئه‌م هێزه له‌بنه‌ماوه دروست بكرێته‌وه و ببه‌سترێته‌وه به‌دام و ده‌زگا یاسایی و شه‌رعیه‌كانی وڵاته‌وه.
كه پێشمه‌رگه به‌سترایه‌وه به‌دام و ده‌زگا شهرعیهكانهوهو له‌چوارچێوه‌ی هێزێكی نیشتیمانی دا رێكخرایهوه، له‌ژێر فه‌رمانی حیزب و مه‌سول ده‌رهێنرا، ئه‌وكات ده‌بێته هێزێكی به‌هێز و هه‌م توانای پاراستنی ناوخۆی كوردستانی ده‌بێت، هه‌میش مه‌ترسی شه‌ڕ و پێكدادانی ناوخۆیی نامێنێت، چونكه حیزب هێزی لانامێنێت.