ڕه‌خنه‌گرتن له په‌رته‌وازه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای رێكخستن، جه‌وهه‌ری گوتاری ئه‌و تایپه سه‌له‌فییه‌ته بوو له كوردستان كه ریشه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شه‌پۆلی سه‌له‌فیه‌تی سعودی، به‌ڵام خودی ئه‌م ڕه‌وته ئێستا گل بوه‌ته‌وه بۆ ناو ئه‌و بازنه‌یه‌ی چه‌ندین ساڵ دژی ده‌وه‌ستایه‌وه، به‌هۆی باڵ باڵێن و شانكێ شانكێی چه‌ند سیمبوڵێكی ئه‌م قوتابخانه‌یه كه له گۆڕه‌پانی بانگه‌وازدا چالاكن و ئێستا به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كتره‌وه سه‌رقاڵن.
جێی ئاماژه‌یه، گه‌شتنی سه‌له‌فییه‌ت به ڤێرژنه ”وههابییهكهی"، بۆ كوردستان، ئاڵنگاری گه‌وره‌بوو بۆ ئیسلامی خۆماڵی كوردی، كه له‌ڕووی مێژووییه‌وه مه‌یلی ته‌سه‌وفی هه‌یه. به دیاریكراوی مێژووی ده‌ركه‌وتنی ڕه‌وتی سه‌له‌فی ”عیلمی" له كوردستانی عێراق، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاڵوگۆڕه رۆشنبیرییه‌كانی نێوان عێراق و سعودیه، كه ئه‌وكات پشتیوانی له به‌غدا ده‌كرد له شه‌ڕدا دژی تاران.
له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان یه‌كه‌م خوێندنگای سه‌له‌فی له سلێمانی كرایه‌وه كه دواتر ناوی ”عومه‌ری كوڕی خه‌تابی سه‌له‌فی" هه‌ڵگرت له مزگه‌وتێكی سه‌ر گردی مێژویی ”مامه یاره" به هه‌وڵی ”عومه‌ر سه‌له‌فی _ چنگیانی"، رژێمی سه‌دام ئه‌وكات تاوێك به چاوپۆشی و ئاسانكاریی و تاوێكیتر به گورزوگۆپاڵ و ته‌نگه‌تاوكردن به‌ره‌نگاری ئه‌م بانگه‌وازه ده‌بوویه‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سعودیه له‌لایه‌ك، و سكاڵا‌و گوشاری كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌واداری ته‌سه‌وف له لایهكیترهوه هه‌بوو، كه دانوویان له‌گه‌ڵ سه‌له‌فی نه‌ده‌كوڵا.
له‌پاش ڕاپه‌ڕین و له سه‌رده‌می ئازادی‌دا، به‌هاری ئیسلامییه‌كان له رێگه‌ی ”ڕابوونی ئیسلامی" وه ده‌ستی پێكرد، سه‌له‌فییه‌كانیش ئه‌مه‌یان قۆسته‌وه بۆ په‌لهاویشتن، دوور له چاوی سیخوڕه‌كانی ئه‌من و ئیستیخباراتی به‌عس، ده‌رگای په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی دایك بۆ كرایه‌وه له سعودیه، به‌ڵام ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی هاوتا جیهادی و حیزبییهكانیانهوه، له بری جه‌غت كردن له‌سه‌ر كاری سیاسی و بابه‌ته‌كانی حوكمڕانی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ”عه‌لمانییه‌ت" و ”ته‌وژمی بهرۆژئاواییكردن"، زۆربه‌ی توانا‌و تاقه‌تی خۆیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حیزبایه‌تی ئیسلامی‌دا خه‌رج كرد، له‌گه‌ڵ هۆشیاریدان له نزیكبوونه‌وه له سیاسه‌ت، ئه‌مه جگه له‌په‌یامی سه‌ره‌كی خۆیان كه ”به‌رهه‌ڵستی بیدعه‌و دیارده‌كانی شیرك" بوو به پێی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م ڕه‌وته‌ی كه ناوی ”بانگه‌وازی سه‌له‌فی" له هه‌موو ناو‌و نازناوێكیتری وه‌ك "كۆمه‌ڵ" و "گروپ" و "بزوتنه‌وه" پێ خۆشتره.
ڤێرژنه سعودییه‌كه‌ی سه‌له‌فیه‌ت به‌خێرایی هه‌موو كوردستانی ته‌ند، له‌و په‌ڕی باكووره‌وه كه دهۆكه گه‌شتنه ئه‌وپه‌ڕی باشوور كه گه‌رمیانه، هه‌ندێك رێبهریشیان تێدا ده‌ركه‌وت كه سنووری جوگرافیی كوردستانیان تێپه‌ڕاندووه، به‌ناوبانگترین ئه‌و كه‌سانه‌ش ”شێخ حه‌مدی سه‌له‌فی" ییه كه وه‌ك لێكۆڵه‌ری كلتوری ئیسلامی و فه‌رمووده‌ناس ناوی رۆشتووه. له ولاتانی كه‌نداو هه‌وادارو پهسنكاریشی هه‌بوو، چونكه سه‌رده‌مێك له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی قوتبی گه‌وره‌ی سه‌له‌فی ”محه‌مه‌د ناسڕه‌دین ئه‌لبانی" وانه‌ی خوێندووه.
له‌گه‌ڵ ساڵانی 2000 دا ”ڕابوونی ئیسلامی" به كۆمه‌ڵێك هۆكار پاشه‌كشه‌ی كرد، كه گرنگترینیان بریتیبوون له: جێكه‌وته‌كانی هێرشه‌كانی 11 سێبته‌مبه‌ر، له‌شكركێشی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق ”2003"، هه‌ژموونی هێزه عه‌لمانییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له كوردستان، له‌گه‌ڵ په‌رته‌وازه‌بوون و ئینشیقاقی حیزبه ئیسلامییه‌كان خۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ته‌وژمی سه‌له‌فی له پهلهاویشت وه‌ستا، چونكه ئه‌و كۆڵه‌كه‌ی خۆی پێ گرتبۆوه، لاوازبوو كه ”بنه‌مای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلامی حیزبی و حه‌ره‌كی" ییه. ئه‌م سارد‌و سڕییه‌ی ڕووی له‌به‌ره‌و پێشچوونی سه‌له‌فی كرد، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رگای ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی لێ بكاته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵی دایك له عه‌ره‌بستانی سعودی په‌رت بوون به‌سه‌ر باڵه‌كانی ”مه‌دخه‌لی" و ”سه‌حوه" له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی شێخه ته‌قلیدییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ئاینی ”كبار العلما‌و". له‌ناو ئه‌م گێرمه‌و كێشه‌یه‌دا، مه‌دخه‌لییه‌كان كۆنتڕۆڵی گۆڕه‌پانی سه‌له‌فی كوردستانیان كرد، چونكه یه‌كه‌م، له عه‌ره‌بستانی سعودی به‌هێز بوون، دووه‌میش، شێخ ڕه‌بیع و یاریده‌ده‌ره‌كانی له كۆنتاكتی به‌رده‌وامدابوون له‌گه‌ڵ رێبه‌ره سه‌له‌فییه‌كانی كورد‌و له په‌راوێزی گه‌شته‌كانی عومره‌و حه‌جی كوردستاندا یه‌كتریان دیوه.
باڵا ده‌ست بوونی ڕه‌وتی مه‌دخه‌لی له كوردستان، نه‌بووه هۆی یه‌كخستنی گوتاریان له چێوه‌ی گروپێكی ته‌بادا، له كاتێكدا بانگخوازه‌كانی سه‌له‌فی شه‌ڕی سووریا‌ن ده‌كرد له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مه‌نهه‌جی ناوبراو كه به‌ره‌نگاری حیزبایه‌تی و ده‌نگ دابڕینه له ”بیدعه‌كاران" و پاراستنی یه‌كڕیزی سه‌له‌فییه‌كانه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكه خۆركه‌ی ته‌فره‌قه دزه‌ی كرده ناو خۆیان و هه‌ر گروپ و كۆمه‌ڵه له ده‌وری مامۆستایه‌ك و رێبه‌رێك كۆ بوونه‌وه‌و كه‌وتنه كێبه‌ركێ به شێوه‌یه‌كی توند، ئه‌م ناكۆكییه سه‌ری كێشا بۆ بۆ یه‌كتر تۆمهرتباركردنی ناواخن له‌سه‌ر مینهرهكان.
ناكۆكی و شه‌ڕه ده‌نوكی سه‌له‌فییه‌كان هه‌ندێكیانی خستۆته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بڵێن له بانگه‌وازه‌كه ته‌نها ناوێكی سه‌رنجڕاكێش ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناوهڕكدا ناكرێت له چوار چێوه‌یه‌كی گشتیدا كۆ بكرێته‌وه، یان هه‌واداره‌كانی له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵی هاوبه‌ش رێكبكه‌ون، به جۆرێك زۆرێك له بانگخوازانی ئه‌م ته‌وژمه بایكۆتی ئه‌و تاكه كه‌ناڵه ئاسمانییهیان كردووه كه بانگه‌شه بۆ بنه‌ماكانی بیری سه‌له‌فی ده‌كات ”ئامۆژگاریی"، هه‌ندێكیشیان حه‌رامیان كردوه زه‌كاتی پێ بدرێت، به پاساوی ناشه‌رعی بوون، كۆی كه‌ناڵه‌كه‌ش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی دارایی نادیاره، له لێكگهشتنهكانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندن لایداوه كه بڕیار بووه ناوه‌ی ”بانگه‌واز" بێت، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م كه‌ناڵه "عبداللگیف أحمد"، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له ده‌وری كۆ بوونه‌ته‌وه له مزگه‌وتی به‌هه‌شت به گه‌رمی سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گروپێك ڕكابه‌ری خۆیانن كه زیاتر مامۆستای مزگه‌وتی ئیمان له مامه‌یاره ”عبدالكریم محمد"، به ده‌مڕاستی خۆیان ده‌زانن، ناكۆكی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش گه‌شتۆته ئاستێك كه خودی ”مه‌دخه‌لی" نه‌یتوانییوه چاره‌سه‌ری بكات، سه‌رباری هه‌وڵی نێوانگریی له نێوانیان به‌ر له دوو ساڵ.
سه‌رقاڵی سه‌له‌فییه‌كان به شه‌ڕه قۆچی سیمبوڵهكان، له سلێمانی به‌دوای سه‌رده‌مێك له له‌ده‌ستدانی چاخی زێڕینی سه‌رده‌می كۆلێژی شه‌ریعه‌ی دهۆك دێت كه رایه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێزی پێكه‌وه گرێدانی سه‌له‌فییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كانی سۆران و بادینان بوو. ئه‌م كۆلێژه كه سپۆنسهرهكهی سعودی بوو بانگخوازی ئه‌كادیمی و مه‌لای باوه‌ڕپێكراوی بۆ ڕه‌وتی سه‌له‌فی به‌رهه‌م ده‌هێنا، جگه له‌وه‌ش خاڵی بهیهكگهیاندنیان بوو له‌هه‌موو لایه‌كی كوردستان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند سالێك به‌ر له ئێستا بڕیاری داخستنی ده‌ركرد به پاساوی ”لادان له میانڕه‌ویی ئیسلام و رۆشتن به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه".
كۆچ بۆ كۆلێژی شه‌ریعه‌ی دهۆك خه‌ونی هه‌موو سه‌له‌فییه‌كی ده‌رچووی ئاماده‌یی بوو، به‌ڵام نه‌مانی ئه‌م پێگه‌یه له گۆڕه‌پانه‌كه، له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی پاڵپشته‌كانی وه‌ك شێخ حه‌مدی سه‌له‌فی و عه‌لی بن نه‌بی، هه‌روه‌ها شوێنبزربوونی زۆرێك له مامۆستاكانی و بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌ناو خوێندنی ئه‌كادیمی، بوو به‌هۆی بچڕانی په‌یوه‌ندی بته‌وی سه‌له‌فییه‌كانی بادینان و سۆران له كاتێكدا گرفتی هه‌میشه‌یی باڵاده‌ستبوونی سۆفییهكانیان هه‌بوو له هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش هێنده‌یتر سه‌له‌فییه‌كانی دابه‌ش و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ كرد، به‌تایبه‌ت كه ئه‌وان پێداگرن له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دروستكردنی رێكخراوه‌ی سیاسی و ته‌نزیمی هاوچه‌رخ وه‌ك حیزبه ئیسلامییه‌كان.
به‌م دواییانه‌ش به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئامۆژگاریی و مامۆستای مزگه‌وتی به‌هه‌شت ”عبداللگیف أحمد"، له شوێنكه‌وتنی ئیجتیهاده‌كانی ڕه‌وتی مه‌دخه‌لی كشایهوهو رایگه‌یاند كه شوێنی ئیجتیهادی زانایانیتری سه‌له‌فی ده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش بهرهیهكیتری شه‌ڕ بۆ سه‌له‌فییه‌كان دروست بوو كه گواستنه‌وه‌و ته‌رجومه‌كردنی ململانێكانی سعودیه‌یه له گۆڕه‌پانی كوردستان، ئه‌مش هاوكاته له‌گه‌ڵ ته‌نگپێهه‌ڵچنینی ته‌وژمه‌كانی مۆدێرنه‌و رۆژئاواگهریی بۆ گوتار‌و بانگه‌وازی سه‌له‌فی و تێكه‌ڵیش بووه له‌گه‌ڵ باج و قوربانیدانێكی زۆر بۆ سه‌لماندنی ماڵ جودایی له‌گه‌ڵ ”سه‌له‌فیه‌تی جیهادی" كه ئه‌لقاعیده‌و داعشی به‌رهه‌مهێناو موفره‌داتی گوتاریان زۆر له‌مانه‌وه نزیكه، سه‌رباری ناكۆكی زۆریان له شێوازی كار و جیاوازیی زۆری ”سه‌له‌فیه‌تی جیهادی" كه هه‌وڵی خه‌لافه‌ت و حوكمڕانی ده‌دات، له‌گه‌ڵ "سه‌له‌فیه‌تی عیلمی" كه وازی له بابه‌ته‌كانی حوكمڕانی هێناوه بۆ ”وه‌لی ئه‌مره‌كان" و په‌نا له‌خوا ده‌گرێت له سیاسه‌ت.
تێبینی: به ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی و باكگراوه‌ندی خوێنه‌ری كورد و عه‌ره‌ب هه‌ندێكجار وه‌رگێڕانه‌كه ده‌قاوده‌ق نییه، ناونیش هه‌روه‌ها گۆڕانكاریی تێدا كراوه.
ده‌ره‌ج _ 8 ته‌مموزی 2018