ھێزە ئیسلامییەکان سوکایەتی بە پێغەمبەرەکەیان ئەکەن نەک ئەدەبی کوردیی و پرۆگرامی خوێندن!

بارزان شێخ عوسمان
حاشا  دکەم ل دینێ محمدێ  ساف ئەز ئێزدیمە، ئەمە چی  تیایە؟! فۆلکلۆرە، خۆ رەنگە  ئەو دەروێشەش   لە   دەقی  [  لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ] وەریگرتبێت ، کورد و فارسیش دەڵێن عیسا بە دینی خۆی ،موساش بە دینی خودا .بەڵام  ئەوانی  کە نە لە قورئان تێ دەگەن ،نە لەئێدیۆم و  و ئەدەب  ،بەڵکو  مەدرسەی  یەکەمی  تەکفیریین    و  رقی  زۆریان  لە ئێزدیی و ئێزدایەتییە  ھەر  ئەو ھەڕەشە و گوڕەشەیایان  لێ دەوەشێتەوە ،ھەر بۆیە  یەک رۆژیش  قەتڵ و عامی  ئێزدیانیان  ئیدانە نەکرد ، دڵیان نەھاتوە  بە  داعش بڵێن تێرۆریست ،  دەنا  ئەدەبی  عربی  پڕیەتی  لە بەیت  و شیعری  ھاوشێوەی  ئەو بەیتە  کوردییە و  پیاوی  ئاینیی  پەڕەی قورئانی  کردوە   بە فەرش تا  یارەکەی  بەسەریدا  بڕوات !  شاعیران   بەمەجازیی بەرھەڵبێنەی  دەستی  کچە  ساقییەکەیان کردۆتە  بەرماڵ تانوێژی لەسەر  بکەن ،نە شێخی ئەزھەر  ،نەناجەف و قوم   و  کەسیش  نەیکردوە  بە  ھەلڵا . کەچی  یەکگرتو  کە لە خۆی زیاتر  کەس  بە ئیسلام نازانێت  بوەتە  محامیی  و   خۆی  ئەسەپێنیت  بەسەر  وەزارەتی  پەروەردەی  ھەرێمی  کوردستاندا  وەک  چۆن  لە  لە ھەمو  کایەکانی  تردا  خۆی  سەپاندوە . ئەی  ئێوە  بەم  رۆژگارە  جنێو ئەدەن  بە  ژیانی  مەدەنیی  و داوای ژیانی شێوە  تاڵیبانیی  و،داعشیی  و  ئیخوانیی  ئەکەن  بۆچی  کەس  ناوێرێت  فزە  بکات   ،تەنانەت  ئەوانەی  ئیدیعای  ئازادیی  رادەربڕینیش  ئەکەن  چونەتە  ژێر باری  بیری وشک و تەسکی  دینیی و   مەزھەبیتان  و ھاوڕاتانن  لە دەمکوتکردنی  ئەوانەی  قسەیەکی تریان  ھەبێت  لەسەر دین  پێچەوانەی  ئێوە و ھێزە ئیسلامییەکانی  تر .   بۆیە  ھەق  نییە   وەزارەتی  پەروەردە  بچێتە  ژێر  باری  ئەو ھەڕەشە تەکفیرییە . ھەرچەندە  حکومەت  ھێندە  پاشەڵی  پیسە  ناچارە  ملیان بۆ  شۆڕ  بکات ،رەنگە وەزیریش لا ببات ،    ھەربۆ ئەوەی    زانایانی  ئاینیی  یەکگرتو گوشاریان زیاتر  نەکەن !. 

ئەگەر وانییە ئێوە  ناتوانن   ھەڕەشەی  لابردنی  ئەو  بابەتە  لە مەنھەج  بکەن ،وەزارەتی  پەروەردەش  سوژدەتان  بۆ ببات !.
کەواتە  با چیتر  کەس  باسی  شێخی  سەنعان  ،  ئەحمەدی خانی  و ملای  جزیریی و شاعیرە بەناوبانگەکانی  تر  نەکات  ،ئیتر  شیعرەکەی  پێرەمێردی نەمر  لە  پلار گرتنە   نوێژکەران لای  حەوزی  مزگەوتی  گەورە قەدەغە  بکرێت.  با بچن  شیعری  شاعیرانی  موسڵمانی  تر  موتاڵا  بکەن  ،ھەر شیعرەکانی  خومەینی سەیر  بکەن  ئەو کاتە  رویان بێت  قسە بکەن . 

شیرازەی  کوردەواریی  بەو  بەیتە فۆلکلۆریە  تێک ناچێت  . ئەو ھەمو فیرقەی  ئیسلامییە  تێکی  داوە ، ئەو  کچ بەشودان و ژنھێنانی  خوار  تەمەنی  روشد   تێکی  داوە  ،ئەو تەکفیر کردنەی ئێوە  بۆ  مەلا  راستەقینەکان  تێکی  داوە  !

زۆر  لە مێژە  یەکگرتو  لە پرۆگرامەکانی  خوێندنی  ھەڵپێچاوە   ساڵی  ٢٠١٧  خوشکانەکانیان  لە کۆڕێکدا   بە ئاشکرا  وتیان پێویستە  پرۆگرامی  خوێندن  بگۆڕین  ،   دڵنێام بۆیان  ئەچێتە  سەر  ، ئەوان  ھەمو کەرتی  پەروەردەیان لە  سەرەتایی تا  زانکۆ کان    دەستەمۆ کردبێت  ،  بە  شوشتنی  مێشکی  مامۆستا  کان قوتابی  و خوێندکاران ،بە  فێرکردنی  نوێژی  جەژن  و کردنەوەی  مزگەوت  لە زۆربەی  ناوەندەکانی  خوێندن زۆر  کاری  تر  ،ئیتر  چۆن  مەنھەجیشیان پێ  ناگۆڕێت ؟! .  
 
ئەببت بۆ ئەمە بڵێن جی ؟!   

یار دلی سمره قتلتینی منع بکن ......ھتد    ابوکي اسمر حلو ماجا على ديني انت على دينك وانا على ديني...

لە کۆتاییدا  با  ئەو زانایانە  دینەکەیان لە سەد فیرقەیی  بپارێزن  و  ھەریەکەیان تەئویلی  کتێبە  پیرۆزەکەیان  و وتەکانی  ئەوپێغەمبەرەیان   بە میزاجی ئینتیخابیی وبازرگانیی و مەرامی سێکسیی  خۆیان  تەفسیر  نەکەن ،بەوەش  ئەوەی ئەوان  سوکایەتییە بەو پێغەمبەرەی کە  گوایە ئەمان ناوبانگی دەپارێزن . چونکە ئەوە ئیخوانیی ووسەلەفیی و تەکفیریانە  و چی وچیی یانە  سوکایەتی بەدین و پێغەمبەرەکەیان کردوە وبەردەوامیشن ،نەک  بەیت  وشیعر و  گۆرانییە میللیەکان !٠

13/12/2021



وتارەکانی تری نوسەر