قوربانییەکانی روداوی هاتوچۆ لە عێراق ژمارەیان لە قوربانیانی پەتای کۆرۆنا و جەنگەکان زیاترە!

بارزان شێخ عوسمان
رۆژ  نییە  لە ھەواڵ  و راپۆرتەکاندا   گوێمان  لە  روداوی  دڵتەزێنی  وەرگەڕان  و  تامپۆنی  دو ئۆتۆمبێل  لە ناوشار  و رێگاکانی  دەرەوە  نێوان  شارەکانی  عێراق  و ھەرێمی  کوردستان نەبێت  و  لە شاشەکانی  تەلەفزیۆن و سایتەکانیش دیمەنی  سامناکی  ئەو روداوانەمان  پیشان  دەدرێت . 

روداوی  ھاتوچۆ  لە  ھەمو جیھان  ھەیە ،تا ئۆتۆمبیلیش  بمێنێت  ئەم جۆرە  روداوانە  کۆتاییان  نایەت . بەڵام  روداوەکانی  ھاتوچۆی  ھەرێمی  کوردستان   زۆر  زیاترە  بەبەراورد  بە ناوچەکانی  تر . ھەموان  پەنجەی  سەبەبکاری  ئەو روداوانە  بۆ  خراپیی  و ھەڕەمەکی سیستمی  ھاتوچۆ   درێژ  ئەکەین  . 

کەواتە  با ھەریەکە  لای  خۆیەوە  پێشنیاز و بیرۆکەیەک  بخەینە  رو  تا  لایەنی  پەیوەندیدار    کۆیان بکاتەوە  و پسپۆڕانی  ئابوریی  و ئەندازەیی   سەرمایەدار و وەبەر ھێنانیش   ، سودی  لێ ببینن  و بیکەنە  رێگە چارەی  ئەم  دیاردە  ماڵ و گیان  وێرانکەرە. 

وا  حکومەت  دەستە  وەستانە  یاخود  زۆن بازیی   رێگرە  لەبەردەم   بنبڕ  کردنی ئەم  بارودۆخەی   رێگاو بان و سیستمی ھاتوچۆ، ئەی چ رێگرییەک  ھەیە   کەرتی  تایبەت  لە  دەرەوەی  وڵات  وەک  وەبەرھێنان  ئەم  ئەرکەیان  پێ  ناسپێردرێت  چونکە  کەرتی  تایبەتی  خۆماڵی  کاک فاروقی  مەلا مستەفا خۆی ی  لێ دەرچێت  بە  بڕوای  من  ئەویتر  ھەموی  بێ ویژدان و قاچاخچین  و ھەر بیر لە پڕ کڕدنی گیرفانی  خۆیان و  شێواندنی  سیمای  شارەکان  و  پیسکردنی  ژینگە  دەکەنەوە  ،ئەو ھەمو     کۆمپانیای  نەوت فرۆشیی  ،سیتیی  ،مزگەوت  ،  کۆمپانیای  حەج و عەمرە وھاوردەی  ئۆتۆمبیل    و  تێکخزانی  خەڵک  لە ناوشارێکی  وەک  سلێمانی   نمونەی  بەرچاون   .ئەگەر  کۆمپانیا پسپۆڕەکانی  وڵاتانی  ئەوروپایی  و ئەمریکایی   ھان بدرێن   بۆ  لێدانی جادە و   رێگاو بان لە نێوان  شارەکان  ھی  ناو شارەکان   ئەوا  ئەو روداوانە ئەگەر کەمیش  نەبنەوە  ئەوا  بەو جۆرە  ترسناکییە  نابن  . لەو کاتەدا  ئەو  کۆمپانیانە خۆیان  لەرێی  باجی  رێگاوبان و ھاتو چۆ وە بەردەوام  جادەکان  چاک  ئەکەن ،بۆ  سیستمی  ھاتوچۆش  خۆیان شێوازی   مۆڵەت پێدانی   لێخوڕین و ئاژۆتنی  ئۆتۆمبیل بە جۆرێک  رێک دەخەن  کە   ھەمو کەس   ھەم لەروی ماددییەوە  ھەم لەروی  شێوازی  فێربونەوە   نەتوانێت   وا  بە ئاسانی  ئۆتۆمبیل  بگرێت بەدەستەوە . 

لەو کاتەشدا   دەبێت  بیر  لە  سنوردار  کردنی   ھاوردەی  ئۆتۆمبیل بکرێتەوە  ، ئیتر  فرۆشی ئۆتۆمبیل  وەک ئێستا  نابێت. قسە قسە  دێنێت  ھەر بەم بۆنەیەوە   ئەرێ  کاتی  ئەوە  نەھاتوە سنورێک  بۆ  ئەم ھەمو سیتیی و شوقەخانانە  دابنرێت،کاتی  ئەوە  نەھاتوە  سنورێک  بۆ زۆر بونی  ژمارەی دانیشتوان دابنرێت  مناڵ  خستنەوەی بێ بەرنامە  و پێکھێنانی  ژیانی ھاوسەرێتیی  لە خوار تەمەنی  بیست وپێنج ساڵی  قەدەغە  بکرێت، کاتی  ئەوە  نەھاتوە لێشاوی  نێشتەجێبونی خەڵک  لە  شارەکان لەوانە  سلێمانی    قەدەغە  بکرێت  ،ئەوەتا  لە  زۆربەی  وڵاتانی  جیھان   نیشتەجێ  بونی  خەڵک  و گواستنەوەی  شوێنی  کار  و نیشتەجێبون   لە شارەکان  سنوردار کراوە .

ھیچ لۆجیک  و ئەقڵێک قبوڵی  ناکات  سلێمانی   یابەو جۆرە  ھەڕەمەکییە  خەڵک و ئۆتۆمبیل و دوکان وبازاڕ  و لۆقنتە و کافتریای  تیا  سیخناخ  کراوە  ،ئاخر  ناپرسن   کارەبا ،ئاو   ،شوێنی  راگرتنی  ئۆتۆمبیل  بەچی  دابین  ئەکەن  بۆ  دوملیۆن  کەس، ئۆکسجین  بەچی  پەیدا  ئەبێت  ؟!  ئەم دیکۆرەی   ناشارستانیەی سلێمانی  و ھەولێر  و راپەڕین و  سۆران  و گەرمیان  و  شارەکانی  تریش   لە بێ  بەرنامەیی  زیاتر  ھیچ  مانایەکی  تر نابەخشێت   ،ھیچ  پێشکەوتن  و ئاسودەییەکیش  دەستەبەر ناکات  بۆ  خەڵک .

ئاماری  روداوەکانی  ھاتوچۆی  چوار  پارێزگا و سێ ئیدارە  سەربەخۆکەی  ھەرێمی  کوردستان راستییەکی حاشا  ھەڵنەگرن ،کە پێویستە ھەموان  بیری  جدیی  لێ  بکەنەوە  ،کەس  زۆربونی   ژمارەی دانیشتوان  و سەیارەم  بە،وەتەنیەت  پێ  نەفرۆشێتەوە! .

22/11/2021



وتارەکانی تری نوسەر