(ئه‌و هێزانه‌ی له‌تاریكیدا چاویانههلدێ ناتوانن ئه‌و بونه سیاسییه عه‌جوله رابگرن كه دیموكراسی سهرریدهخا. )
له‌پانتایی سیاسه‌ت و كاری سیاسی دیموكراتیانه‌دا هیچ هێزێك په‌نا بۆ دروستكردنی پشێوی و هه‌ولی نانه‌وه‌ی ترس نابات ، هێزێك كه سه‌ره‌تایترین به‌ها و پره‌نسیپه‌كانی دونیای هاوچه‌رخی هه‌لگرتبێت ناتوانێت و رێگه به‌خۆی نادات ته‌به‌نی هه‌لسوكه‌وتی نادیموكراتیانه و شه‌لاتیانه بكات ، ئه‌مانه له سیسته‌می ته‌واو دیموكرات و یاساسه‌روه‌ردا له‌بنه‌ره‌ته‌وه رێگه‌یان پێ نادرێ ، ئه‌گه‌ریش پارتێكی سیاسی هه‌ولێكی ئه‌وها بدات پێویسته دابخرێت و روبه‌روی دادگابكرێنهوه. به‌لام روونه هێشتا دیموكراسی به‌هه‌ناسه‌یه‌كی تهنگكراو و تونده‌وه دهژییه.
ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردو و به‌تایبه‌ت له دوای بلاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاساكانی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتنه ئاراوه ، كاردانه‌وه‌ی ته‌واو هه‌رزه‌گۆیانه و نابهرپرسیارانهبوون به‌شێوه‌یه‌ك پارتی (دیموكراتی)كوردستان تیایا راسته‌قینه‌ی بیری تاكرهویخوازانه و نادیموكراتیانه‌ی به‌رجه‌سته‌كرد. به‌داخه‌وه بیری خێله‌كی و سهرۆكچێتی كوێرانه و بنهمالهپهرستی و حیزبهپهروهری بوونه‌ته خۆره‌ی سه‌ری دیموكراسی و كرانه‌وه به‌رووی به‌ها بالاكانی دونیای شارستانییا.
ره‌وشه‌كه هه‌ستیاره به‌لام ئێمه هیچ ترسێكمان نییه ، خه‌باتمان خه‌باتێكی دیموكراتی و شارستانییه، ئه‌و هێزانه‌ی له‌تاریكیدا چاویانههلدێ ناتوانن ئه‌و بونه سیاسییه عه‌جوله رابگرن كه دیموكراسی سهرریدهخا.