هەڵبژاردنی شا جوان، تەنها لاسایی کردنەوەیە

فه‌رحان جه‌وهه‌ر
هەڵبژاردنی ژنێک وەک جوانترین ژنی وڵات یان جیهان. جگەلە سوکایەتی کردن نەبێت بەژن، هیچ مانایەکی تری نییە. ئەم نەریتە بۆ یەکەم جار  لە بەریتانیا لە سەرەتای پەنجاکانی چەرخی رابردوو ئەنجام دراوە. زیاتر بە ئامانجی بەکارهێنانی ژنە وەک ڕیکلام لە بواری بزنیس، کوردە بۆرەی خۆشمان، هەر بۆ لاسای کردنەوەو گوایە ئەمە کارێکی مەدەنیانە ئەنجامی دەدات. 

ئێمە پێویستە ئەوە بزانین مەرج نییە، هەموو دیاردەکانی ناوشارستانییەتی ڕۆژئاو بۆ ئێمەش راست و بەکەڵک بن، هەرچەندە شارستانیەتی رۆژئاوا خاوەن کۆمەڵێک بەهای زۆر گرنگ و بەنرخن بۆ هەموو مرۆڤایەتی، کە جیگای تەقدیرن و شایانی چاولێکردنن. بەڵام هەڵبژاردنی ژنێک گوایە جوانترین ژنە درۆیەکی گەورەیە، چونکە هیچ کەسێک ناتوانێ نوێنەرایەتی ملیۆنان خەڵک بکات، لە دەست نیشانکردنی کەسێکی جوان، جوانیش وەک هەر شتێکی تر ڕێژەییە. مەرج نییە ئەوەی لە دیدی منداجوان بێت، له دیدی ئەوی تریشدا هەمان رێژەی جوانی هەبێت.

بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستانیش ،ئەم جۆرە چاڵاکیانە ناخوازێت، لەبەرئەوەی خەڵکی کوردستان لە بارودۆخێکی ئابوری زۆر قورسدان، جگەلەوەی بەردەوام تەرمی پێشمەرگە قارەمانەکانمان لە بەرەکانی جەنگ دێنەوە.

07/10/2016



وتارەکانی تری نوسەر