شیكرەوە سیاسیەكانی وەك ئارێز عبدللا چیتریان ماوە پێمان بڵێن

فه‌رحان جه‌وهه‌ر
ماوەیەكە خەڵكێك خۆی لێ بۆتە شیكەرەوەی سیاسی و ناوە ناوە هەندێك نووسینی كرچ وكاڵی خۆی وەك شیكاری سیاسی دەرخواردی خەڵكی كوردستان دەدات، وخوێندنەوەو پێشبینی ئایندەی هەرێمی كوردستانمان بۆ دەكات، دوا شیكردنەوەو پێشبینیشیان بۆ دۆخی سیاسی هەرێم ئەوە بوو، كە لە ماوەیەكی نزیكدا پارتی دەوڵەتێك لە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك بە پاڵپشتی توركیا دروست دەكات، ئەوی لە مەش كارەسات تر بوو هەردوای ئەو نووسەرێكی تر كە خۆی بە كەمتر لە روسۆ و فۆكۆ نازانێ، كەوتە دوای ئەو شیكردنەوە و هەمان سیناریۆی دووپات كردەوە، كە پێشتر شیكارێكی تری كردبوو دەڵێت: عەرەبستانی سعودیە دەوڵەتێك لە لە كوردو سوننە دروست دەكات و بارزانی دەبێتە سەرۆكی ئەو دەوڵەتە، كە زانی ئەمە جگەلە وڕێنەیەك هیچی تر نەبوو، ئیدی خۆی و ئارێز عبدللا ئەو شیكردنەوە بەهێزەیان!! كردووە كە لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە.
 دوای لێدوانەكانی دوێنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە بارەی ریفراندۆم، ئیدی دەبێت ئەو شیكارە سیاسیانەی لە تەرزی ئارێزعەبدللا و هاوشێوەكانی چی بە خوێنەرەكانیان دەڵێن: ئایا بایی ئەوەندە ئازایەتیان تێدایە دوای لێبوردن لە لایەنگرانی حزبەكەیان بكەن؟ یان دیسان دینەوەو شیكارێكی ترمان پێ دەفرۆشنەوە، شیكارو بۆچونەكانیان ئەوەندە سادە بوون بەرگەی هەفتەیەكیان نەگرت و بوونە بڵقی سەرئاو، ئاخر ناكرێ كەسێك لە بواری سیاسی كاربكاو نوێنەری گەلیش بێت و ئەوەندە سادەو ساویلكە بێت و پێی وابێت توركیا دەوڵەتێكی كوردی لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك دروستدەكات، ئەمە جگەلەوەی بریتییە لە جەهلی سیاسی لەلایەك و لێدانە لە پارتی لە لایەكی تر، گوایە پارتی بەهۆی پاڵپشتی توركیا داوای دەوڵەتی كوردی دەكات، پێویستە ئەو راستییە بزانیین هیچ كاتێك و لە هیچ زەمەنێكا توركیا بە ئارەزووی خۆی رازی نابێت دەوڵەتێكی كوردی لە هیچ پارچەیەكی كوردستان دورست ببێت، نەك هەر توركیا بەڵكو نە ئێران و نە عیراق و نە سوریا، رازی نابن بە دروست بوونی دەڵەتی كوردی, كەواتە ئەمە بەسە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت پارتی بە چوونە ژێر ئیڕادەی توركیا تۆمەتبار بكەن، یان ئەمە بەسە بۆ ئەو شیكەرەوە سیاسیانەی وەك ئەوان و هاوشێوەكانی لەوە تێبگەن كە پارتی هەرداوایەك بكات بە پاڵپشتی خەڵكی كوردستانە، نەك ئەو دەوڵەت و ئەم دەوڵەت، ئێستا دەبێت لەوە تێبگەن،  كە پارتی خاوەن ئیڕادەی خۆیەتی و پشت ئەستوورە بە ئیڕادەی گەلەكەی نەك هیچ وڵاتێك، ئەمە مانای ئەوە ناگەینێ‌ پەیوەندیمان لەگەڵ هیچ وڵاتێك نەبێت، بەڵام پەیوەندی پارتی لەسەر بنچینەی بریاری سەربەخۆی خۆیەتی ولەژێر هەژموونی هیچ لایەكدا نییە


01/04/2017



وتارەکانی تری نوسەر