بۆ ئەوەی سەربوردەی حەسەن خەیری بە بیر هەموو لایەک بهێنیەوە، دەگەڕێینەوە بۆ ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا، ساڵی 1923 نوێنه‌ری توركیا له ڕێككه‌وتنی لۆزان كه ویستیان ڕێككه‌وتننامه (په‌یماننامه) له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپادا واژۆ بكه‌ن، رووبه‌ڕووی رەخنەی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپا بوونه‌ته‌وه، نوێنه‌رانی ئه‌وروپا ڕازی نه‌بوون رێككه‌وتننامه‌كه واژۆ بكه‌ن، گوتیان له‌خۆرهه‌ڵاتی توركیا كورد و خاكی كورد هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه رێككه‌وتننامه‌كه واژۆ بكه‌ین كورده‌كان چیان به‌سه‌ردێت؟
وه‌فده‌كه‌ی توركیا له‌وه‌ڵامدا گوتیان: توركیا به‌ته‌نها ده‌وڵه‌تی توركه‌كان نییه، به‌ڵكو توركیا بۆ كورد و توركه ئه‌م دوو گه‌له بڕیاریانداوه پێكه‌وه بژین، به‌ڵام ئه‌وكات نوێنه‌رانی ئه‌وروپا به‌م قسانه‌ی وه‌فدی توركیا باوه‌ڕیان نه‌كرد.
سه‌رۆكی وه‌فدی توركیا له‌و ڕێككه‌وتنه (عیسمه‌ت پاشا) هاواری بۆ مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك برد و گوتی: ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌ویت ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بووه، ده‌بێت كارێكی وا بكه‌یت بۆ ئه‌وروپییه‌كان بیسه‌لمێنێت كه كورد و تورك پێكه‌وه ده‌ژین بۆئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی (سییڤه‌ر) هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه.
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك بانگی كوردێكی شاری ده‌رسیمی كرد کە ناوی(حه‌سه‌ن خه‌یری) بوو، داوای لێ‌كرد رۆژی دوایی به‌رگی كوردی بپۆشێت و له‌گه‌ڵی بچێت بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی رۆژنامه‌نووسان و وه‌فدی وڵاتانی دیكه بدات كه حكومه‌تی توركیا كورد و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی و زمان و كه‌لتووری كوردانی په‌سه‌ند كردووه.
ژنه‌كه‌ی حه‌سه‌ن خه‌یری زۆر لێی ده‌پاڕێته‌وه كه ئه‌و كاره نه‌كات و خیانه‌ت له گه‌لی كورد نه‌كات به‌ڵام حه‌سه‌ن خه‌یری به‌گوێی ناكات.
چه‌ند جارێك (حه‌سه‌ن خه‌یری) به‌جلی كوردییه‌وه ده‌چوو بۆ په‌رله‌مانی توركیا و هاواری ده‌كرد كه كورده‌كان نایانه‌وێت جیاببنه‌وه، پاشان ئه‌تاتورك داوای لێ‌كرد ته‌له‌گرافێكی له‌و جۆره ره‌وانه‌ی (لۆزان) بكات، حه‌سه‌ن خه‌یری به‌گوێی كرد‌و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری دایه ده‌ست هه‌موو نوێنه‌رانی ڕێككه‌وتنی (لۆزان) بۆیه ئه‌وانیش رێككه‌وتننامه‌كه‌یان واژۆ كرد و ده‌وڵه‌تی كوردی درووست نه‌بو.
پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌فه‌رمانی ئه‌تاتۆرك (حه‌سه‌ن خه‌یری) ده‌ستگیركراو ره‌وانه‌ی دادگای ئیستیقلال كرا، له دادگا (خه‌یری) به‌جوداخوازی و له‌به‌ركردنی جلی كوردی له‌ناو په‌رله‌مان تاوانبار كرا، هه‌رچه‌ند حه‌سه‌ن خه‌یری گوتی: من ئه‌و كاره‌م بۆ ڕێگریكردن له سه‌ربه‌خۆیی كورد كرد و ته‌له‌گرافم نارد بۆ لۆزان و ڕێككه‌وتنی (سییڤه‌ر)م هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دادگاش له‌وه‌ڵامدا گوتی: ده‌زانین ڕێگریت كرد له سه‌ربه‌خۆیی كورد به‌ڵام له‌به‌ركردنی جلی كوردی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا پێشێلكردنی ده‌ستوره، دادگا حوكمی له‌سێداره‌دانی سه‌پاند به‌سه‌ر حه‌سه‌ن خه‌یری دا.
سه‌ره‌نجام لێیان پرسی دوا خواستت چییه؟ حه‌سه‌ن خه‌یری هاواری كرد‌و گۆتی: له‌شوێنێكدا به‌خاكم بسپێرن (قه‌بره‌كه‌م) له سه‌ر ڕێگای كورده‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كوردێك قه‌بره‌كه‌م ببینێت و تف بارانم بكات..
ئەمڕۆ ڕێک دوای ١٠٠ ساڵ لە بەسەرهاتی حەسەن خەیری، وا جارێکی دیکە کەسێک بەناوی زەکەریا یاپچیزۆگلو، سەرۆکی پارتی بانگەوازی ئازاد (هوداپار) ئەو پارتەی کە جێگرەوی حزب واللە تاوانکارە، کە لە سەردەمی تانسۆ چیلەر لە سەرەتای ساڵانی نەودەکان تاوانی بکووژی نادیاریان ئەنجامداوە، کە تیایدا بە دەیان هەزار کوردیان لە شارەکانی باکووری کوردستان تیرۆرکرد.
هوداپار، وەک حزبێکی ئیسلامی سوونە بە ناسانمەی کوردی بۆ هەڵبژاردنی ١٤ ئایاری ٢٠٢٣ چۆتە سەر لیستی هاوپایمانی کۆمار کە هاوپەیمانی نێوان ( AKP MHP )یە وە بۆ هەلبژاردنی سەرۆککۆماری پشتیوانی لە ئەردۆگان دەکات.
ئەمڕۆ ١٤ نیسان زەکەریا یاپچیزۆگلو، سەرۆکی هوداپار لە شاری ئامەد کەواسوری بەردەم کەژاوەی ئەردۆگان بوو، لە ناو جەماوەرێکی کەم کە پێدەچوو زۆربەیان کارمەندی دەزگا ئەمنیەکان و کارمەندی دەوڵەت بووبن، بانگەشەی بۆ ئەردۆگان و لیستەکەی دەکرد.
وا دیارە سەرۆکی هوداپار بەسەرهاتی حەسەن خەیری لە یاد نەماوە، راستە ئەمڕۆ ئەردگان ووتی: " هوداپار پارتێکی نیشتمانی خۆجێیە" بەڵام کە بەیانی ئەردۆگان کاری پێنەما چارەنووسی زەکەریا و هاوشێوەی ئەو وەک حەسەن خەیری دەبێ.