هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند راستیه‌كی بۆمان دووپاتكرده‌وه ، كه به‌شێك له‌نوسه‌ران‌و چاودێرانی سیاسی ده‌مێكه باسیان لێوه‌كردوه ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و هه‌ڵوێسته لاوازانه‌ی حزبه كوردستانیه‌كان به‌رامبه‌ر بهفیرعهونبونی پارتی وسه‌رۆكه‌كه‌ی . سه‌دان وتار نوسران ، سه‌دان رۆشنبیر به‌درێژایی ماوه‌ی رابردو زه‌نگی مه‌ترسیه‌كانی بهدیكتاتۆربونی پارتییان لێدا ، ده‌یانجار باسمان له‌وه‌كرد كه‌وا هه‌ر حزبێك له‌پارتی نزیك ببێته‌وه بهئاگرهكهیهوه ئه‌سووتێ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌س گوێی لێنهئهگرتین ، بۆ هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی بچوكی حیزبی وشه‌خسی جه‌ماوه‌ریان له‌خۆیان رهنجاندو كردیانه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارتی .
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو، دوا به‌دوای ئه‌ویش جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییانه‌ی باسیان له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌یان كرد ، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و چاڵه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م حزبانه تێی كه‌وتن ، كاتێك له‌پارتی نزیكبونه‌وه‌و ئه‌م باجه قوڕسهیاندا كه نیوه‌ی كورسییه‌كانیان له‌ده‌ست چوو.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان بكه‌ین ، ئه‌بینین رێژه‌ی كورسیه‌كانی گۆڕان نیوه به‌نیوه دابه‌زیوه. رێژه‌ی كورسییه‌كانی یه‌كگرتوو به‌هه‌مان شێوه، هه‌ندێ حزبیش هه‌ر به‌یه‌كجاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌و نه‌یتوانی یه‌ك كورسیش به‌ده‌ست بهێنێ ، ئه‌مه هه‌موی ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه ئه‌و حزبانه‌ی له‌پارتییه‌وه نزیك ده‌بنه‌وه یان موجامه‌له‌ی ئه‌كه‌ن و ناتوانن هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی دژ به‌پارتی وه‌ربگرن ، له نه‌تیجه‌دا ئه‌مجۆره باجه قوڕسه ئه‌ده‌ن. له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌بینین ئه‌و حزبانه‌ی هه‌ڵوێستی ئازانهیان هه‌بو به‌رامبه‌ر به دیكتاتۆرییه‌تی پارتی ده‌نگیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه، نمونه‌ش كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵویسته جوامێرانهكانی تا ئه‌خیر له‌حزه‌ش به‌رده‌وامبو. نه‌وه‌ی نوێش كه ئازایانه هاته مه‌یدان هه‌ر له‌مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆمه شوومهكهوه تا ریسواكردنی سه‌رانی پارتی خه‌باتی كرد‌و، توانی ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بێنێ كه پارتی تووشی شۆك كرد .
ئه‌م حزبانه له‌و حه‌قیقه‌ته نه‌گه‌یشتون كه‌وا پارتی به‌ته‌زویرو ساخته‌كاری ئه‌توانێ له‌هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی خۆی مسۆگه‌ر بكات، ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه‌ی ئهخیریش كه به 44 كورسی پارتی ته‌واو بو، هه‌ر هه‌مان مههزهلهكانی پێشتره ، پارتی ئه‌گه‌ر یه‌ك ده‌نگی جه‌ماوه‌ریشی له‌گه‌ڵدا نه‌بێ ، به ئیرهاب وپاره‌و كڕینی ویژدانی ئهمو ئه‌و، ئه‌توانێ ههمودهم خۆی وه‌كو هێزی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ساحه‌كه‌ی كوردستان بهێڵێته‌وه، به‌ڵام حزبه‌كانیتر ته‌نانه‌ت توانای ته‌زویرو ساختهكاریشیان نیه ، هه‌ر گورزێكی جه‌ماوه‌ری به‌ریان بكه‌وێ ، یه‌كسه‌ر كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌سه‌ر كورسییه‌كانیانه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێ . پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا پارتی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هی ئه‌وه‌ن حزبه‌كان جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیان بكه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ؟. ئایا ئه‌م حزبانه له‌چی تۆقیان چوه‌و، ناتوانن لای جهماورهكهیان بگرن‌و، شێلگییرانه دیفاع لهمافو به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن ؟. ئایا ئه‌م حزبانه به‌چاوی خۆیان نابینن پارتی وده‌سه‌ڵاته تاكڕهوهكهی چ زوڵمێك له‌و میلله‌ته ئه‌كه‌ن ؟. نابینن ئه‌م هه‌مو مافیایانه‌ی ده‌سه‌ڵات چۆن سهروهتو سامانی میلله‌ته‌كه‌یان ئه‌دزن ، بۆچی له‌هه‌ندێ مهواقیفدا لای پارتی ئه‌گرن له‌سه‌ر حیسابی ئێش‌و ئازاری میلله‌ته‌كه‌یان ؟.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چ ئیستفادیهكی ئه‌كرد ئه‌گه‌ر پارتی لهریفراندۆمهكهی سهركهوتوبوایه، به‌به‌رچاوی خۆیانه‌وه نه‌یانبینی سه‌رۆكی پهرلهمانهكهیانو وه‌زیره‌كانیان له‌حكومه‌ت شاربه‌ده‌ر كران ؟!. بۆچی جورئه‌تی شاسوار عه‌بدولواحیدیان نه‌بو، كه هه‌ندێ لهقهڵهمفرۆشهكان به‌ناوی ( خاوه‌ن مه‌دینه‌ت ئهلعاب ) ناوی ئه‌به‌ن، خۆ ئه‌و گه‌نجه زۆر حه‌كیمانه‌تر له‌وانه‌ی په‌نجا ساڵ زیاتره له سیاسهتو شۆڕشه‌كاندا ژیانیان به‌سه‌ربردوه، له‌به‌رامبه‌ر پارتی وسه‌رۆكه‌كه‌ی وه‌ستاو، جه‌ماوه‌ریشی هانئهدا بۆ دژایه‌تیكردنی ریفراندۆمه‌كه. ئه‌وه‌ش پاداشته‌كه‌ی بو كه به ته‌نها چوار مانگ له‌دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌مو ده‌نگه‌ی هێنا كه حزبیتر به په‌نجا ساڵی خه‌بات وهیتریش به سی ساڵی ته‌مه‌نیه‌وه ، نه‌یتوانی به‌قه‌ده‌ر نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و به‌ده‌ست بێنێ ! .
ئه‌و شه‌ڕه‌ی یه‌كیتی له‌به‌غدا به‌رامبه‌ر پارتی كردی سه‌باره‌ت به پۆستی سهركۆمار، ئه‌گه‌ر پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بیكردایه، ئێستا هاوكێشیهكه قڵپ ئه‌بوه‌وه‌و ئه‌و 44 كورسییه‌ی پارتی به‌ته‌زویر بردی هه‌موی بۆ یه‌كێتی ئه‌بو ، ئه‌مه معیاره كه هه‌ر حزب‌و لایه‌نێك دژی دیكتاتۆریه‌تی پارتی بێت ، ئه‌و ئه‌یباته‌وه ، چونكه حه‌قیقه‌تی پارتی بۆ هه‌مو لایه‌ك ئاشكرابوه ، ئه‌وه‌تا به‌درێژایی حه‌فتا ساڵی ته‌مه‌نیه‌وه نه‌یتوانیوه له‌ناوچه‌كانی سلێمانی پێگه‌یه‌ك بۆ خۆی دابنێ ، چونكه خه‌ڵكه‌كه‌ی رۆشنبیرن ، ته‌نانه‌ت لهههولێرو دهۆكیش به‌بێ ته‌زویرو ساخته‌كاری ناتوانێ خه‌ڵك بۆ لای خۆی رابكێشێ.
بایكۆتی نیوه‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنیش باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی وه‌كو هێزی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵات له‌به‌رچاوی خه‌ڵك كه‌وتوه ، نازانم ئه‌و حزبانه‌ی ئه‌بنه كلكی پارتی چ سوودێكیان لێ وه‌رگرتوه تا ببنه پاشكۆی له‌مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كاندا؟!.
سیاسه‌ت هه‌ڵوێسته ، هه‌ڵوێستیش ئازایه‌تی ئه‌وێ .. جه‌ماوه‌ریش چاوكراوه‌یه چیتر به درۆی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ و سزای ئه‌و حزبانه ئه‌دات كه ته‌عبیر لهخواستو ویسته‌كانیان ناكه‌ن .
ئیدی كه‌س ئه‌و كه‌سه كه ئه‌لفوبێیه‌كی به‌سه..