نان و ڕۆن

پشکۆ ناکام
(( ..پێشکەشە بە هاوڕێ وهاوئیلحادم کاکە شێرزاد حسن..))

.......لە هەزار و چوارسەد ساڵەوە لە بیابان ژیاون، لە دەوەارا نوستوون  و شەوانیان بە سووتاننی دار و چیلکە بردۆتە سەر.... جگە لە شوانێتی و بازرگانی بە ئافرەتەوە چی تریان نەزانیوە

....شەڕیان کردوە ، بەربونەتە یەکتر، یەکتریان قەتڵوعام کردوە ، دواتر خێزانیان لە یەکتری دروست کردوە.....

لە هەزار و چوارسەد ساڵەوە چیرۆک و حەدیس و دەقیان بۆ جێ هێشتووین کە وتوویانە

"پیرۆز"ن ، هەر وەک ئەوانەی پێش ئەوان ووتویانە..

دوای هەزار و چوارسەد ساڵ ئەبێ وەک ئەوان بیربکەینەوە...وەک ئەوان خۆمان بپۆشین....وەک ئەوان"تشریب"!!بخۆین ..وەک ئەوان بجەنگێین...وەک ئەوان ناو لە مناڵەکانمان بنێین...

دوای هەزار و چوار سەد ساڵ ئەبێ ئێستاش ئاڵاکان بە "شمشێر" پڕ بکرێنەوە وەک هێمایەک بۆ سەربڕین و عەدالەت...

دوای هەزار و چوارسەد ساڵ لە تەزویر و فێڵ کردن و چاوبەستەگی ئەیانەوێ و بە زۆرە ملێ

شایەتی بۆ تەزویرەکانیان بەین...

دوای هەزار و چوارسەد ساڵ خۆ حەشاریان لە پشت چیرۆک و کەسایەتی واوە کە هیچ لە حەقیقەتی بوونیان نازانین نابێ عەباکانیان بەر ئەرزکەوێ وفەرزە  دوایان کەوین و مورشیدمان بن...ئەبێ تۆڵەیان بۆ بکەینەوە و بیانکەینە عەلامەی خۆمان...

هەزار و چوار سەدساڵە لە نوێژ و دوعا کردن دژ بە جولەکە و مەسیحی بۆ تێکدانیان،  خۆیان پەرتەوازە بوون و هەرچییەکیان کرد لەسەری خۆیانا شکایەوە....

هەزار و چوار سەد ساڵە لە نوێژی باران بارین باران دونیای گرتەوە جگە ووڵاتەکانی خۆیان..

هەزار س چوارسەد ساڵ لە زەکات و سەفترە هەژاری هەر لە زیا بوونایە.....

 ئای خەڵکی نوستوو.....

ئەوانەی ئێوە دژیان نوێژ ئەکەن گەشتنە سەر مانگ و لەسەر ئەرزەکەی نووستن. ...سانییەیان دووبەشکرد ، زەڕەیان وورد کرد...و زەنگی شۆڕشی بەرەو پێش چوونیان لێ یا ، ئێوەش هەر لە شۆڕشی" خورافیات" سەرکەوتوو بوون چونکە ئەوان ئەقڵ و مەعریفەیان کرد بە پێوەر و ئێوەش :"ناوگەڵ"...... بیرکەنەوە لەو هەزار و چوارسەد ساڵە چەن بەرد خرایە سەر  یەکتر بۆ دامەزرانی دونیای شارستانی جگە لە وێران کردنی هەر شارستانیەتێک کەوتبێتە دەست خاوەنەکانی مێژووی ئەم هەزار و چوارسەد ساڵە....  

ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە ئەو شاڵاوی عیلم و مەعریفەیە ئێمەش بگرێتەوە و کاریگەری لەسەر کوالێتی ژیانمان هەبێ یان هەر ئەبێ"بارمتە"ی مێژوویەکی هەزار و چوارسەد ساڵە بین و هەزار و چوارسەد ساڵی تریش تەراویح بکەین..!! بەڵام کاتێ" ئەسپ" بۆ ئەرز کێڵان و "کەر" بۆ پێشبڕكێ بەکار بێ  نە  خێر ئەبینین و نە گرەوەکە ئەبینەوە...؟...

هەزار و چوارسەد ساڵە تەنها داهێنانیان: ئیخوان، سەلەفی، تاڵیبان ، داعش بوە ..لای مولیحدەکانیش : ئەدەب ، هونەر، فەلسەفە، تەکولۆجیا.........

هەزارو  چوارسەد ساڵە هەر سورەی "بقرة" ئەووترێتەوە ئەوانیش"قیتار"ی لە دەنگ خێراتریان هێنایە کایەوە..

هەزار و چوارسەد ساڵی تریش هەر ئەبێ بڵێین:ئەم نانە بەو ڕۆنە............

25/05/2022



وتارەکانی تری نوسەر