ئیدیۆمه شیعرێكی خانه‌قینی هه‌یه ده‌ڵێت: (ئه‌وسا
زانستم كارهگهی تیزه خوازمهنیكهرهگهی گوڵگه خیزه) به‌واتای سهرپهشتیكار
ئه‌وه ناوبانگی بێت كاره‌كه له‌وه باشتر نابێت.
له كاتی گفتوگۆكه‌ی یه‌كێتی و حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق
له ساڵی 1984 خوێنكاری پۆلی سێی زانكۆ بووم، له كاتی شكستهێنانی گفتهوگۆكان، به
هاندان و پشتگیری رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی
ئه‌و ره‌وته، خوێنكاران خۆیشاندانیان كرد و مانیان گرت و ساڵێكمان له‌و كاره حه‌ماسیه
فه‌وتا. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه لێره‌دا، خوشكه‌زایه‌كی سه‌ركرده‌یه‌كی خانه‌قینی مامناوه‌ندی
كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی ئه‌وكاته و باڵای دوای راپه‌رینی خوێندكار بوو له‌گه‌ڵماندا،
كه‌چی ئه‌و بۆخۆی مانی نه‌گرت و تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی كرد و ده‌رچوو و ساڵه‌كه‌ی نه‌فه‌وتا،
ئه‌وه‌ش حه‌قی خۆی بوو و ئازادبوو له
بریاردانی خۆی و به پێی بارودۆخی خۆیرێ\هی خۆی گرته‌به‌ر، به‌ڵام كه پرسیارم
لێ‌كرد و وتم هه‌ر نه‌بێ له‌به‌ر سومعه‌ت و ناوی خاڵت ده‌بوو به‌شدار بیت له‌م
چالاكیه و ته‌نها تۆ بهبهرزكی بانان لێیدهرنهچیت و ته‌نانه‌ت زیان لهسومعهی
خاڵت نه‌ده‌یت، ئه‌ویش وتی: تۆ حه‌قت چه‌س خاڵۆم خۆی وتی بڕۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خۆت
بكه و مان مه‌گره و حه‌قت به خه‌ڵكی تره‌وه نه‌بێت. ئا كڕۆكی مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و ئه‌وه‌ی دواتر باسی ده‌كه‌م لێره‌دایه. ئه‌گه‌ر به‌ئیراده‌ی
خۆی ئه‌وه‌ی بكردایه زۆر ئاسایی بوو، به‌ڵام به‌قسه‌ی خاڵی كه هانی كوڕی فه‌قیر
و هه‌ژار و نه‌دار بدات خۆپیشاندان بكه‌ن و مانبگرن و له ده‌رئه‌نجامدا سالێكیان
بفه‌وتێت لای ئه‌و ئاسایی بێت و به خوشكه‌زاكه‌ی خۆی بڵێت تۆ حه‌قت به‌وانه‌وه نه‌بێت بڕۆ ده‌وام و تاقیكردنه‌وه‌ی خۆت بكه
با ساڵه‌كه‌ت نه‌فه‌وتێت. ئه‌مه زۆر شت هه‌ڵده‌گرێت.
له‌م ڕۆژانه براده‌رێكم بینی و دوای قسه‌وباس وتم: ده‌زانیت
ئه‌و كارانه‌ی له‌سه‌ر تۆ باس ده‌كرێت له بازرگانی نابه‌جێ و بێ حساب بۆ هیچ شتێك
جگه له قازانجكردن له قۆرخكاری وبێ حسابكردن بۆ زیانگه‌یاندن به خه‌لك له
دواجاردا نابوت ده‌بیت، پێت بڵێم هه‌ر بۆخۆت نا به‌ڵكو ئه‌مه زیان لهسومعهت و
ناوبانگی مامت ده‌دات كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاره و له‌وانه‌یه له‌به‌ر تۆخهڵك
گومان له‌ویش بكه‌ن، ئه‌م برازی سه‌ركرده‌یه به هه‌مان شێوه‌ی خوشكه‌زای به‌رپرسه‌كه‌ی
تر وتی: تۆ حه‌قت چیه تۆ چوزانیت ئه‌ویش غه‌رقی ئه‌م ئیشانه نیه، ده‌زانیت تۆ
له گوێی گادا نوستویت.
ئالێره ئه‌م تۆ حه‌قت چه‌س و تۆحه‌قت چیه زه‌نگێكی گه‌وره‌ی
له مێشكی دام و ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كلایی كردمه‌وه كه ئه‌م شۆڕشه‌ی شاخ و درێژكراوه‌ی
بۆحكومڕانی له شار له‌زۆر لاوه هاو شێوه و هاوته‌ریب و هاوتان.
به‌داخه‌وه ئه‌وجۆره به‌ناو سه‌ركردانه رۆژ له‌دوای ڕۆژ باڵاتر ده‌بن
و له‌زه‌ت له خۆشیه‌كانی ژیان وه‌رده‌گرن و وه‌كو پاشا ده‌ژین و له‌ولاشه‌وه
شاسواری گه‌رمیان و ئازادی فه‌قێ عه‌لی و كاوه خانه‌قینی و رێبوار پێنجوێنی شه‌هید
ده‌كرێن.