كە ئەخلاق تێكدرا

عیماد عەلی
شارستاتنیەتەكانی میّژوو لە دروستبونیانەوە تاوەكو گەیشتن بە لوتكە و دواتر دارٍمان، بە چەندین قۆناغدا تێپەریون، لە سەرجەمیاندا ئەخلاق ئەو بنەما سەرەكیە بووە هەمیشە جێگیر بووە و چین و توێژەكانی بە گرێدراوی بەیەكەوە هێشتۆتەوە، بەڵام كە دۆخەكە گەیشتە حاڵەتی لەرزین و دواتر نەمانی ئەخلاق، ئەوەی هەیە و دروستكراوە و پەرەی پێدراوە دادەهزرێت و توشی هەزار ئافات و نەخۆشی و دەردەسەری دەبێت و زوو یا درەنگ لەناودەچێت. لەم بارەوە تەماشای سەرجەم شارەستانیەتەكانی گریك و رۆمان و میزوپۆتامیا و دۆڵی نیل و چین و هیند و زۆر شوێنی تر بكە.

لێرەدا ئەخلاق وەكو بنەماەیەكی سەرەكی و رێژەیی ژیان بە گشتی باس دەكەین نەوەكو تەنها لە رووی ئاینیەوە.جا ئەگەر تۆیەك هیچ شتێكت دروست نەكردبێت و لە سەرەتای كەوتنە سەرسكەری باری شارستانیدا بیت و هەزار و یەك گرفتت بۆ خەڵك لە سەرجەم رووەكانەوە دروستكردبێت، ئەوا ئەخلاقیش وەكو بنەمای سەرەكی و بەتینی بەستەری بەهێزی پوەیوەندیە هەمەچەشنەكانی بەرێوەچونی ژیانی خەڵك و بەرگری بەهێزی خۆی و بەربەستی لەقبون و لەناوچونی پێكهاتە و باری كۆمەڵایەتی خەڵك  خۆی نەسپاندبێت، چارەنوست زۆر خراپ دەبێت.

ئەمە لە حاڵەتێكدا ئەگەر سەرجەم فاكتەر و مقەوماتەكانی دیكەت فەراهەم كردبێت و هیچ كەموكورتیەكت نەبێت ، بەڵام كە تۆیەك تاوەكو ئێستا لە هیچ بارێكەوە نزیكی ئارامی و دڵنیایی و دروستكردنی واقعێكی پێشكەوتووی سیاسی و كۆمەڵایەتی نەبوبیتەوە  و ئەخلاقت بلەرزێت و پابەند نەبیت بە بنەماكانیەوە ، هەر لە سەرەتاوە هیچت بۆ ناكرێت وتووشی دارٍمان دەبیت.

لەو روانگەوە تەماشای دەسەڵاتی سیاسی كوردستان بكەن، بۆتان روون دەبێتەوە كە چەند بێسەروبەر و چاولێكەر و لاوازە و كەموكورتی زاڵە بەسەر ژیانمامندا لە لایەكەوە و لە لایەكەی تر دەزانین لەوەش بە پێوانەی ئەخلاقی رۆژهەڵاتیانە دەیبینین چەند بێفەرٍ و بێسەروبەرین. بۆیە لەوە یەكلایی بوینەتەوە كە بە هەموو جۆرێك ئەم شێوە ژیانە چارەنوسی لەناوچون و تەفروتونابونە و هەر لە سەرەتاوە توشی هەڵدێران و شكستی گەورە دەبین.

ئەگەر تەماشای وەزع و باری ئەخلاق  بە پێوەری گشتی جیهانی بكەین هەموو بوارەكانی ترمان بۆ روون دەبیًَتەوە و دەزانین چەند پێویستمان بە خۆداچوونە و وەرگۆرٍان و گۆرٍان و دووبارە و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ژیانی خەڵكمان هەیە، ئەمە ئەگەر ئەگەر ماوە و كات مابێت، ئەگینا تەنانەت بواری خۆراستكردنەوەش  نەماوە و وەكو نمونەكانی مێژووی جیهان توشی دارٍمانی گەورە دەبین. 

16/06/2022



وتارەکانی تری نوسەر