زیانێكی ستراتیجیت پێگەیاندبێت و ئاواش بیناسیت ؟!

عیماد عەلی

ئەوەی سەرت سوردەمێنێت لە ئاستیدا و كەس نیە خۆی لێی نزیك بكاتەوە و باسكردنی بڤەیە و هەمووان و لە پیَِشەوەیان دەسەڵاتی هەرێم فزە لە ئاستیدا ناكت و مەتەڵێكە كە نازانرێت چۆن تەلیسمەكەی بدۆزرێتەوە و هەڵیبێنرێت و لای چاودێران زۆر دیارە، ئەوەیە كە سەرەكیترین هۆكاری مانەوەی وەزعی كوردستان و سیاسەت و ئابووریەكەی و پرسی نەوت و گاز بە تایبەتی بەدەست ئەوەوە گیریخواردووە و بەرژەوەندی و سیاسەت و پلانە نهێنیەكانی  لەم ناوچەیە بە گشتی و عیراق و كوردستان بە تایبەتی تاوەكو ئەمرٍۆ  گڵۆڵەی دەستی ئەوە و كەس نەك خۆی لەقەرەی نادات بەڵكو بیریشی لە پرسیار لێكردنی ناكاتەوە. 

ئێمە دەپرسین:

*كە نەوتی عیراق خۆماڵی كرا و دەستی ئەم وڵاتە لەم سامانە برٍا، تاوەكو ئەمرٍۆ هیچ رۆژێك ئاوا رێك نەبووە بۆی كە بە ئازادی و كەیفی خۆی تەراتێن بە ئابووری و نەوتی عیراق  و بە تایبەتی كەركوك بكات، بۆچی كەس باسی ناكات.

*برتیش پترۆلیۆمتاكە كۆمپانیایە كە دوای 16ی ئۆكتۆبەر وەكو خاوەندارێتی كێڵگەكانی كەركوكی چۆڵ نەكردووە و كەس پێی ناڵێت بۆچی ئاوا بەو شێوەیە تەراتێن دەكەیت و چەند پشك وبەشت بە نهێنی لە ناردنە دەرەوە و دەرهێنانی نەوت هەیە و تەنانەت سیاسەتی پەرتكە و زاڵكەت تا ئێستا پەیرٍەو كردووە و خۆت بێ بەری دەكەیت.

*سیاسەتی موخابەراتی تۆی ئینگلۆسەكسۆنە كە بە هەنگاوە نهێنیەكانت باری ئابووری ئەم وڵاتەت خستۆتە ژێر ركێڤی خۆتەوە و كەسیش ناوێرێت فزە بكات و خۆت لێكردووە بە نەبان.

*كە لە سایكس بیكۆ فەرەنسات هەڵخەڵەتان و دواتر بەشی شێری نەوتی ئەم وڵاتەت تەفروتونا كرد و دزیت، بۆچی ئەمە بە تایبەتی لەسەر حسابی گەلی كوردستان بێت. تۆیەك تا ئەمرٍۆش سیاسەتەكانت لەم شوێنە وا مەیسەر دەكەیت، لە دواجاردا هەر وەكو پێِشتر لەسەر حسابی گەلی كوردستان  دەكەوێتەوە و جێگەی قبوڵكردن نیە.

* بۆچی دەسەڵاتی كوردستان ئەم حەقیقەتانە بۆ خەڵك باس ناكات، كوا خۆماڵیكردنی نەوت چیی لێهاتووە و ئەم كۆمنپانیانەی سەر بە موخابەراتن و بە تایبەتی بەریتانی،بۆچی دەستیان بەسەر نەوتدا گرتووە و تەنانەت بە هێزی سەربازیش دەستی تێوەردەدەن و كەس ناڵێت لەل .

*كە نەوتەكە  پێش خۆماڵی بەشی كۆمپانیای بەریتانی و نەرەویجی و كۆلبنكیان و عیراق و هۆڵەندیش درا ، لە دوای خۆماڵی ئێستا داهاتەكەی بۆ عیراق دیاریكراوە یان بەشی كۆمپانیا و وڵاتی بەریتانیاشی تێدایە و موخابەراتی بریتش رۆڵی خۆی لەو بوارەدا دەبینێت.
*بۆچی عیراق تەنها رەزامەندی لەسەر پلانی گەورە كۆمپانیای بەریتانیا بریتش پترۆلیۆم  بۆ جیاكردنەوەی پرۆسەكانی كاركردنی وەكو تاقە كۆمپانیایەك و ئەوانیتر وەكو شاگرد قبوڵكرد.  كۆمپانیاكانی دیكە تەنها وەكو ناو و بە پشكێكی زۆر كەم لە پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت بەشدارن و ئەوەش تەنها بە رەزامەندی پرتیش پترۆلیۆم دەبێت و عیراقیش ناچارە رازی بێت.

*بۆچی هەموو هەوڵێكی كورد لە سەربەخۆیی دەركردن و فرۆشتنی نەوت لای بەریتانیەكان و برتش پترۆلیۆم رەتدەكرێتەوە، هەر موخابەرااتی بریتانیایە هەوڵی گەرٍانەوەی نەوتەكەی  كورد دەدات بۆ ژێر دەستی حكومەتی ناوەندی، باشترین بەڵگەش هاتن و كاركردنی بریتش پترۆلیۆم بوو بۆ كەركەك بە تەنها یەك رۆژ  لە دوای رووداوی 16ی ئۆكتۆبەر ؟

*بۆچی ئێستا وەكو ئەڵتەرناتیڤی غازەكەی روسیا، بەریتانیا هەوڵی ئەوە دەدات غازەكەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت بۆ ئەوروپا و كەی ویستی سازشی لەسەر بكات وكۆنترۆڵی هەموو شتێك دەكات.

*وەكو كورد، بۆچی لەم سێ دەیەدا حوكمرٍانی كورد زمانیان لە ئاست ئەم ستەمكارە مێژوویەمان نەهاتۆتەگۆ و بە هیچ شێوەك واتە بە باش و خراپ باسی ناكات و سەرجەم رەفتارە نابەجێكانی دەخاتە پشت پەردەوە، بۆیە ئەم هەڵوێستەی دەسەلاتی كوردستان دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە.

وەكو پێشتر بۆمان دەركەوت كە تەنها نەوت سەرجەم مەلەفەكانی دیكەی ئەم ناوچەیە رێكدەخات ئەگینا قەتەر و بەحرەین و كوەیت و ئیمارات و عەمانیش چانسی بوون بە دەوڵەتیان لە كوێ بوو، لەمەشدا بۆمان دەردەكەویت كەتا ئێستاش نەوت بریاری سیاسی هەمەجۆر و گرنگ و ستراتیجیش رێكدەخات و تا ئێستا  كورد لەم مەلەفە بە جوانی بیری لێنەكردۆتەوە و تەماح و نیاز و بەرژەوەندیەكانی بەریتانیای نەخوێندۆتەوە و زۆر دواكەوتووە. هیوادارم لەمەودوا ئیستێگ لەمبارەوە بكات و بەڵكو ئەمجارە  لەگەڵ ئاوات و ئامانجەكانی گەلی كورد دا بێتەوە، هەرچەند دواكەوتوین بەڵام ئەگەر لەو نیمچەوڵاتانەی كەنداو زیاترمان پێنەكرێت كەمتر نابین.


29/06/2022



وتارەکانی تری نوسەر