ئەو ئەركەی كە بژاردەی كورد جێبەجێی ناكات

عیماد عەلی
گەر وردبینەوە بۆ زانینی كێشە سەرەكیەكەی كورد  و كوردستان ، دەزانین كە بەرهەمی گوشارەی عەقڵی جەمعی كورد لە چی ئاستێكدایە و ئەو فاكتەرانە چین بۆ ئاست نزمی و دواكەوتویی و خۆخۆری ئەم گەلە و  یەكلایی دەبینەوە كە ئەمەش سەرئەنجامی كۆی گشتی ئەو گوشارەیەیە و فاكتەرە كاریگەریەكانی دەرهاویشتەی مێژووی بیری  خەڵكی هاوردە  و بیركردنەوەی خودی كوردە لە باری كۆمەڵایەتی و ئابووری و زانستی و سەرئەنجامی ئەو گوشارەیە كە جۆر و شێوە و جەوهەری بیری گشتی و رەفتار و مامەڵەی لەگەڵ پرسەكان دیاری دەكەن  و هەڵویٍَست و راوبۆچونی هەمەجۆر و نەشیاو و نابەجێی ئاوا بەرهەم دێنن كە  تەنها لە خەڵكی دواكەوتوی زۆر نەزان دەردەكەوێت و حێگەی باوەركردن نیە لای خەلًَكانی بژاردەی تەنانەت زۆر ئاسایی ئەم سەردەمەی تێیدا دەژین. 

نمونە گەڵێك هەن، مەعقولە تۆ لەم كاتەدا گوێت لەوە بێت كە زەوی خرٍ نیە، خوا بیەوێت هێزی راكێشان ناهێڵێت و گەردون وەكو خۆی بەردەوام و لەو كاتەوەی خوادروستی كردووە!! بێگۆرٍان وەكو خۆیەتی و هیچ كۆرٍانێكی بەسەردا نایەت و بەهیچ شێوەیەك عەقڵا ناتوانێت نهێنیە زانستیەكان بدۆزێتەوە ئەگەر ئایین بەكارنەهێنێت ( ئەمەە جگە لەو خورافاتانەی رۆژانە دەوترێتەوە كە هیچ كەسی عاقڵ قەناعەتی پێناكات). 

جا لەمەوە وەرە بیر لە بۆچونی ئەو جۆرە كەسانە لەسەر چۆنێتی ژیان بەسەربردنی خەڵك بكەرەوە و ئایندە و چارەنوسی خۆت بدە دەست ئەوەی جگە لە قەدەر باوەری بە سەرجەم زانستە سەلمێنراوەكانیش نیە و تەنها خۆی دەخەڵەتێنێت و زۆرینەی خەڵكیش بێ ئەوەی تۆزێك خۆیان هیلاك بكەن باوەری رەهایان پێدەكەن و ئایندەی نەوەكانمان دەخەنە زێر ركێڤی بەرهەمی دواكەوتوانەی خۆیانەوە.

تۆیەك دەزانیت یەكجار دەژیت و ئەم دونیایە هاوشێوە و ئەڵتەرناتیڤی نیە و چۆن دەژیت تەنها هەر ئەوەیە، دەبێت لەم گێژاوە قوربەسەریەی ئەم عەقڵیەتەی چواردەور  بژیت، چۆن ئومێدت بەوە بێت كە گۆرٍانی خێرا روودەدات و ژیانت لەماوەیەكی تەنانەت دوورو درێژیشدا دەگۆرێت.

تۆ وەرە باس لە كاروكردەوەی عەقڵ بكە و بەخۆت پشت بە عەقڵ مەبەستە و باوەرت بە نەقڵ و هاتوەكانی سەدەكانی پێشوو بێت، وەرە ئەو زانستەی كە پێشتر بوونی نەبووە و ئێستا لە دەرئەنجامی بەرهەمە سەردەمیەكانی عەقڵ پێی گەیشتبیت و وەرتكردتبێت رەتبكەرەوە و باوەرت بە كۆی گشتی و گوشارەی بیركردنەوەی زەمانی نەبونی عەقڵ و جەهالەت بێت، وەرە تۆیەكی بەناو زانستخواز پەیرەوی بیری نازانستی بكە و نازانم لە پێناو بەرژەوەندی و خۆ هەڵخەڵەتاندن لە پێناو ئەویتری داگیركەری عەقڵت بە بۆچونی نازانستی ئیدعای راستی بەرهەەمی ناعەقڵانی بكە. 

بەو شێوەیە بۆمان دەردەكەوێت كە بەرهەمی كۆی گشتی كوشارەی بیری كورد لە میحنەتێكدایە و بژاردەش دەستەوەستانن و جوڵەیەك لەم گۆمە مەەنگە نەبینیت و تەنانەت بیری خودی بژاردەش ئەكەر بە ناراستەوخۆش بێت لە ژێر كاریگەری ئەو جۆرە عەقڵانە بێت.

بۆیە دەبێت هەموو بژاردەیەكی كورد و كوردستان بەگشتی بگەنە ئەوەی كە مێژوو جیهان پرە لە نمونەی بیری راست و چۆنێتی رەتكردنەوەی ئەوەی كە ئەم چین و توێژە بەرهەمی دێنن و چەند كاریگەریان بەسەر هەمووانەوە هەیە. هەر بژاردەیە كە دەتوانن چۆن  ئەو رەوش و بارودۆخە بگۆرن و ئەگەر كاتی زۆریشی بوێت لە دواجاردا ئەوانن بە تەنها دەتوانن كۆمەڵگە بگۆرٍن و خەڵك و تەنانەت ئەو بیردۆگمایانەش لەم قەیرانە رزگاركەن.  چۆن؟  

25/08/2022



وتارەکانی تری نوسەر