كورد لە كوێی رێككەوتنەكەی سعودیە و ئێران دەبێت

عیماد عەلی
مارك دوبفیتز بەرٍێوەبەری جێبەجێكاری دەزگای بەرگری لە دیموكراسیەكان، پشتگیریكار لە پەیوەندی زۆتری نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەڵێت: تازەكردنەوەی پەیوەندی سعودیە و ئێران بە نێوەندگیری چین ، دۆراٍندن و دۆرٍاندن و دۆرٍاندنی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكایە.

ریچارد گۆڵدبێرگ گەورەی راوێژكارەكانی ئەو دەزگایە دەڵێت:  رێككەوتنەكە دەرئەنجامی راستەوخۆی سیاسەتی ئەمریكا و وریبوونی  سعودیەیە لە ئەگەری هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران و گەرٍانەوەی بۆ رێككەوتنە ئەتۆمیەكە و كشانەوەی ئەمریكایە لە ناوچەكە.
لەمبارەدا هەمووان هێڵی گەرٍانەوەیان بۆ هەموو ئەگەرەكان داناوە, روسیا و بە تایبەتی چین ئەو سیاسەتەی گرتیوەتیە بەر بەردەوامە و سەركەوتنی باش بە خۆیەوە دەبینێت و بە هێمنیەكی  زۆرەوە هەرجارە گۆڵی خۆی دەكات و لەوبارەوە ناوچەی گەرمی بۆ سیاسەتی ئابووری خۆی ڤایمتر كردووە و لەو بارەوە زۆرتر لەوانیتر پێشكەوتن بە خۆیەوە دەبینێت.

كاریگەری ئەم رێكەوتنە لەسەر حزبوالله و حوسیەكان راستەوخۆ دەبێت و لەم بارەدا بەرژەوەندی بەردەوام خۆی زیاتر دەسەپێنێت و سیاسیەت باوكی نیە و ئەوانیش لە دوورمەودادا دەبێت گۆرٍان لە هەڵوێست و سیاسەتی بنەرٍەتی خۆیان بكەن. قۆناغی دوای رێككەوتنەكە وادەكەوێتەوە كە ولاتانی ناوچەكە بە تایبەتی عیراق و لوبنان و سوریا و توركیا خۆیان  لە چەقی هاوكێشەیەكی نوێدا دەدۆزنەوە و بە هێواشی ناچاردەبن گۆرٍان لە هەڵوێست و باری سیاسی و پەیوەندیەكانیان بكەن.

لەوبەینەشدا هەر گۆرٍانكاریەك لە بارودۆخی سیاسی و پەیوەندیەكانی توركیا و عیراق و سوریا روودەدات بە راستەوخۆبێت یان ناراستەوخۆ كاریگەری گەورەی لەسەر رەوشی كورد لە هەرچوار پارچەكە دەبێت.

لە زۆر شوێن باری سەربازی هێوری بەخۆیەوە دەبینێت و دەستوەردانەكان تا رادەیەكی باش و لە ماوەیەكی دوور لە ئەگەری سەركەوتنی ریككەوتنەكە كەم دەبێتەوە و جێگە ستراتیجیەكان بەتایبەتی عیراق و ئێران رۆَڵی باڵاتریان بۆ روسیا و چین و ئەمریكا دەبینن و كێبركی زیاتر یلەسەردەكەن و  لە ئەگەری نەكشانەوەی ئەمریكا بەیەكجاریی وەكو سەرەداوەكانی ئەو هەڵوێستەدەركەوتووە رۆڵی كورد وەكو ولاتێكی گرنگ بە تایبەتی بۆ ئەمریكا زیاتر خۆی دەبینێتەوە و ئەگەر سەرانی كورد و كێشە گەورەكانیان بخەنە لاوە و تۆزێك بیری ستراتیجی پرسەكە بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندیە تەسكەكانیان، دەتوانن لەم ناوە یاریەكی باشی خۆیان بكەن. 

تۆیەكی بێدەوڵەت رێكەوتی سیاسی وافەرزبكات وەكو وڵاتێك لە هاوكێشەكاندا گرنگی خۆت دەربكەوێت و لەو پەیوەندیانەتان بواری هەمەجۆری زۆرت بكەوێتەبەردەست بۆ قایمكردنی بارەسیاسیەكەت، بەتایبەتی دوژمنێكی وەكو توركیا و ئێران سەرقاڵی كێشەگەورەكانی خۆیان بن و ناچاربن لە مامەڵەكانیان گۆرٍانكاری بكەن.

بۆیە ئەگەر وەكو هەمیشە كێشە سەرەكیەكانی نێوان لایەنەكانی دەسەڵاتی كوردی رێگر نەبن و عەقڵی سەركردایەتیەكەی پەی بە رێگە گرنگ و ستراتیجیەكانی پەیوەندیەكان لە نێو جەنجاڵی هاوكێشە تازەكەی ناوچەكە ببات و بتوانێت خۆی لە ئاستی گرنگی خۆی كەم نەكاتەوە، دەتوانێت وەك ژمارەیەكی لە ئێستا گرنگتر لەوێدا خۆی بدۆزێتەوە و بێ ئەو نەتوانرێت بەرژەوەندی هەندَك لەو لایەنانەی نێو هاوكێشەكە و بەتایبەتی ئەمریكا مەیسەر ببێت ، ئەویش بە شكست لەناوچەكە ناكشێتەوە و لەو ناوەندەدا كورد ئاسانترین ئامرازە بۆ بەكارهێنانی لە دابینكۆردنی بەرژوەندیە دوورمەوداكانی و بە مانەوەی پێگەی چین و روسیا بەم شێوەیە، كەس لەوباوەرەدا نیە ئەمریكا كورد لە هاوكێشەكە دووری بخاتەوە. بۆیە تاماوەیەكی دوورودرێژیتر هەلی كاری باشتر و سەركەوتن بۆ كورد زیاتر دەرەخسێت ئەگەر كورد خۆی تەنها تەماشاكەریش بێت و نەبێتە ئامرٍازی لەناوچونی خۆی.  

13/03/2023



وتارەکانی تری نوسەر