له‌ نێوان سوپاس داگیركه‌رانی كوردستان و سوپای ئیسرائیلدا

عیماد عەلی

ره‌فتار و ئه‌خلاقی فه‌رمانره‌وایانی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان و سوپاكانیان مامه‌ڵه‌ كردنیان له‌ كاتی شه‌ڕو ئاشتیش له‌گه‌ڵ كوردی كوردستان ئاشكران و پێویست ناكات باس له‌ فسفس پاڵه‌وانیه‌ته‌كانیان دژی گه‌لی كوردستان دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ناوی ویژدان و ئه‌خلاق و یاسای شه‌ڕ و پاراستنی مافی مه‌ده‌نی له‌ قه‌یرانه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی ژیان و گوزه‌رانی ژن و منداڵ بێت له‌ فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا نه‌بووه‌ و نیه‌. خاپوركردنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان ونابوتكردنی سه‌رچاوه‌كانی ژیانیان و  كوشتنی مندالی نێو لانك وه‌كو پیشه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌م ئه‌رته‌ش و سوپایانه‌ وه‌كو نه‌ریتی لێهاتووه‌ و، ئه‌وه‌ باسی كوشتنی  ئاژه‌ڵ و سوتاندنی ره‌ز و باخ ناكه‌ین.

ئه‌گه‌ر به‌ وردی مێژووی شه‌ری سوپای ئیسرائل و عه‌ره‌ب بخوێنینه‌وه‌ و له‌ گه‌ڵ ئه‌م سوپا بێ شه‌رم و به‌دناوانه‌ هه‌ندێك به‌راوردیان بكه‌ین، ده‌زانین چه‌ن جیاوازیان هه‌یه‌ و كێ مافه‌كانی پاراستووه‌ و كێ یاسای له‌به‌رچوا گرتووه‌ و مرۆڤیش لای كێ بێ به‌هایه‌. نمونه‌یه‌ك له‌م شه‌ڕه‌ی ئیسرائیل و حه‌ماس باس ده‌كه‌ین و به‌ڵگه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ دیارانه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو.

 ته‌لارێكی سێ نهۆمی له‌ غه‌زه‌ كه‌ خێزان و ماڵی تێدایه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسینگه‌ گه‌لێكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌مال له‌وێدا هه‌ن و خۆیان له‌ نێو مه‌ده‌نیه‌كاندا حه‌شارداوه‌ و فه‌رمانی شه‌ر پیاده‌ ده‌كه‌ن و دژ به‌ ئیسرائیل ده‌جوڵێنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌ كاتی شه‌ڕدا بۆ خزمه‌ت بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و به‌تایبه‌تی قه‌سامدا ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ و یارمه‌تی لۆجیستیان ده‌ده‌ن و ته‌ناته‌ت ئامانجه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. بۆیه‌ سوپای ئیسرائیل بڕیار ده‌دات بۆردومانی بكات ،  به‌ڵام پێش ئه‌و بۆردومانه‌ چیی كردووه‌؟

- ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئیسرائیل به‌ ته‌له‌فۆن  په‌یوه‌ندی به‌ ده‌رگاوانی ته‌لاره‌كه‌وه‌ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت پاش سه‌عاتێك بۆ دوو سه‌عات بۆردومانی ئه‌و ته‌لاره‌ ده‌كه‌ین و ده‌بێت به‌ زوترین كات خه‌ڵكی سڤیل چۆڵی بكه‌ن .

- ئینجا به‌چه‌ند موشه‌كێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ته‌لاره‌كه‌ ده‌ده‌ن وجه‌خت له‌ بۆردومانه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ كرده‌وه‌  ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌ ده‌سه‌لمێنن ، نه‌وه‌ك خه‌لكه‌كه‌ باوه‌ڕ نه‌كه‌ن و به‌ فێڵ و فریودانی عه‌سكه‌ری بزانن، ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك كه‌ ده‌زانن چۆل بووه‌ ده‌ست به‌ بۆردومان كردنی  ته‌لاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئینجا ئه‌مه‌ ته‌نها ره‌فتارێكی  بچوكی ئه‌و سوپایه‌یه‌ كه‌ به‌ كافر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. هه‌رچه‌ند لێره‌ و له‌وێش هه‌ڵه‌ ده‌كرێت و خه‌ڵكی سڤیلیش ده‌بنه‌ قوریانی به‌ڵام كه‌ بێ مه‌به‌ست بوو گله‌یی نامێنێت.

ئینجا بگه‌ڕێوه‌ بۆ شه‌ڕی سوپاكانی توركیا و به‌عس و ئێران و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ كردنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیان و چۆن له‌ فرسه‌ت ده‌گه‌ڕێن بۆ كوشتنی زۆرترین ژماره‌ی سڤیل و له‌ پڕدا خۆكوتانه‌ سه‌ر ئامانجی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و بایۆلۆجی و هێشوویی.   


16/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر