یەکێتی دەستبەرداری بەرھەم ساڵح دەبێ؟

رێبوار كەریم وەلی
لە یەک دوو ھەفتەی رابردوودا، کۆمەڵێک کۆبوونەوەی ناوخۆیی یەکێتی لە ئاستی کارگێڕی و مەکتەب سیاسی کراون. کورت و موختەسەر ئیش بۆ ئەوە دەکرێ کە پارتی رازی بێت بەوەی ئەگەر یەکێتی کاندیدەکەی خۆی بگۆڕێ بە لەتیفی جەمالی خەزێنە، ئەوانیش کاندیدەکەی خۆیان بکشێننەوە.
*
شانسی لەتیفی جەمالی خەزێنە لە ھەڵکشاندایە، چونکە لە ماوەی رابردوودا، بەشداریی کۆبوونەوەیەکی دەستەی کارگێڕیی خانەوادەیی کردووە و لەوێ وا ئیتیفاق کراوە کە دەتوانن لەسەر کاندیدی ھاوبەش لەگەڵ پارتی رێک بکەون. ئێستا بافڵ تاڵەبانی لەم یەک دوو رۆژەدا، ئەوە دوبارە دەکاتەوە، بەڵکو پارتی وەڵامێکی ھەبێ.
*
پارتی ناتوانێ کاندیدی خۆی سەربخات؛ چوارچێوەی ھەماھەنگی رێگە نادەن نیسابی کۆبوونەوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دروست بێت. کە ھاوپەیمانیی (صبح) نەتوانێ سەرۆککۆمار دیاری بکات، ئەوانی دیکەش بەھەمان شێوە ناتوانن. کەواتا ھەموو لایەک لە دەرچەیەک دەگەڕێن.
*
بەردەوامیی ئەو وەزعە وا دەکات کە پڕۆسەی سیاسی ئیفلیج بێت. ئەگەر یەکێتی کاندیدی خۆی بگۆڕێ ئۆتۆماتیکییەن لە بەرەی چوارچێوەی ھەماھەنگی دێتەدەر و بە ناڕاستەوخۆ دەچێتە پاڵ صبح ەوە. 

ئەگەریش نەیگۆڕێت، دوور نییە تا کۆتایی ساڵ وەزعەکە وەکو ئێستا بەردەوام بێت و بڕیار لەسەر دوبارە کردنەوەی ھەڵبژاردنەکان بدرێت.

18/03/2022



وتارەکانی تری نوسەر