كه شای ئێران هه‌ڵات گووتیان:"به‌غدا نیوه‌ی ڕێگه‌ت بێت" به‌غدا زۆر دوور بوو.
*
توركیش ده‌ڵێن:"حیسابێك هه‌ڵه‌ی تێدابێت، له‌به‌غداش بێت هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه" له‌وێش به‌غدا زۆر دووره.
*
ئه‌گه‌رچی ئێستا به‌غدا بووه‌ته ڕێگه‌ی سه‌رئاو، به‌ڵام هێشتا هه‌ر شوێنی ته‌سفییه‌ی حیساباته، كوردیش حیسابی پاك نییه، بۆیه كه ده‌گاته موحاسه‌به، وه‌ك منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی گه‌ڕه‌ك تۆپی فوتبۆڵهكه ههڵدهگرێو بۆی دهردهچێو یارییه‌كه تێكده‌دات.
*
ئههالیی مووچه‌خۆر، بهئینفیساڵییهكانیشهوه، هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه‌ی شاندی هه‌رێم ده‌چێته به‌غداو كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ده‌ستبه‌تاڵی.
لێدوانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی به‌درێژایی ئه‌و هاموشۆیهی به‌غدا (كه هه‌ر بۆخۆی بۆته كۆرسێكی مه‌یدانیی زمانی عاره‌بی‌و ئیتر پێویستیی به‌مامۆستای تایبه‌تی نه‌ماوه)، وه‌ك لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغانن؛ ئه‌وه دووساڵه ڕۆژ نییه ئه‌ردۆغان باسی موژده‌یه‌ك نه‌كات كه به‌و نزیكانه ڕایده‌گه‌یه‌نێ، جا هه‌رجاره‌ی له‌باره‌ی شتێكه، یان ئاڵای توركیا ده‌به‌نه‌سه‌ر مانگ، یان مورادو جه‌میلیش ده‌چنه لای ئاپۆ، یان توركیا گازی سروشتی به‌ئازه‌ربایجان دهفرۆشێو یانیش توركیا له‌مه‌ودوا ده‌بێته ئه‌ندامی ئۆپێكو بڕیار له‌سه‌ر نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی خۆی ده‌دات! پهكوو...ته‌نانه‌ت باسكردنیش قورسه!، به‌ڵام ئههالیی تورك حه‌زیان له‌فانتازیای سیاسییه.
دوایی ته‌ماشا ده‌كه‌ی هیچ موژده‌یه‌كی دیكه‌ی پێنه‌ماوه، خه‌ریكی بڕینه‌وه‌ی ئه‌و دارانه‌یه كه كاك قوباد چاندبوونی!
*
كاك قوبادیش ئه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌هالی ته‌نها باسی دوو شت ده‌كات، یان ڕێك- كه‌وتوون یانیش خه‌ریكه ڕێك – ده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا هه‌ر (ده‌كه‌ون)، به‌ڵام چونكه حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه قهمبوره، مه‌علوم نییه ئه‌مجاره به‌كام لادا ده‌كه‌وێ؟
كاك قوبادیش له‌وه تێگه‌یشتووه كه ئه‌هالی حه‌زیان له‌فانتازیای سیاسیه‌و ئه‌ویش قسوری ناكات، موژده‌یان ده‌داتێ، دیسان موژده‌یان ده‌داتێ، دوای هه‌موو ئه‌و موژدانه ئه‌هالی چاوه‌ڕێن، كه‌چی حكومه‌ت موچه‌یان ناداتێ!
ئه‌ویش له‌شوێنی خۆیه‌وه مانگ نییه دوو یان سێ موژده به‌سه‌ریه‌كه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شنه‌كات، وایلێهاتووه خه‌ڵك نازانن چی لێبكه‌ن؟
*
پوخته‌ی كه‌لام ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و فلیمه هه‌تاسه‌ر هه‌ر ئاوا به‌رده‌وام نابێ له‌شوێنێك هه‌ر ده‌پچڕێت، ئه‌دی عیلاج چییه؟
به‌سه‌ر ئێوه منیش نازانم.