پارتی دوو شەشی هێنا

محەمەد کیانی

‎بڕیاری  دادگای فیدڕالی عێراق بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی پەڕلەمانی كوردستان لە بەرژەوەندی پارتیە. لێككەوتەی ئەم بڕیارە مانای وایە دەبێ هەڵبژاردن بە یاسا و ڕێكارەكانی پێشتر بكردرێی. هەڵبژاندنی داهاتووی پەڕلەمانی كوردستان دەبێ بە یاسا كۆنەكە ئەنجام بدرێت: لە ئێستاوە، یانی پارتی ١١ ئەوانی تر سفر كورسی بە مسۆگر كردنی كورسی كۆتاكان بۆ پارتی، كە تازە دەستكاری ناكردرێن. هەڵبژاردن دەبێ بە یەك بازنە بكردرێ، كەواتە  پارتی ٣٠ كورسیش بە  دەنگی پارێزگای دهۆك مسۆگر دەكات، بەوەی ڕێژەی دەنگدان لەوێ زیاتر دەبێ لە ئەنجام دەم چەوركردن و تۆقاندن و تەزویر. دوو پرسی تریش هەن ئەگەر بە ڕێكارە كۆنەكان بێت لە بەرژەوەندی پارتین وە ئەگەر دەستكاریش بكرێن كاریگەری نێگەتیڤی ئەوتۆیان لەسەر پشكی پارتی نابێت: ١- ئایا هەر ئەم كۆمسێۆنەی ئێستا سەرپەرستی هەڵبژاردن دەكات؟ ئەگەر هەر ئەم كۆمسیۆنە بێت ئەوەش دەستكەوتی باشی دەبێت بۆ پارتی. ٢- وە ئایا كام لیستی دەنگدەران بەكاردەهێندرێت بۆ هەڵبژاردن؟ ئەگەر ئەم لیستەی هەرێم بەكابهێندرێت ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت زۆرینەی ڕەها لە پەڕلەمانی داهاتوو بۆ پارتی جێگیر بكات. 

‎بە هەر لێكدانەوەیەك بێت پارتی براوەیە و سوودمەندە لەم بڕیارەی هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی ماوەی پەڕلەمانی كۆردستان لە لایەن دادگای فیدڕالی عێراق.

‎دەبەنگی سیاسی بوون ئەوانەی سكاڵای درێژكردنەوەی ماوەی پەڕلەمانی هەرێمیان بردە پێش دادگای فیدڕالی عێراق. پارتی پێشتریش دەیویست هەڵبژاردن لە كاتی خۆی و بێ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و لە ژێر سەرپەرشتی هەمان كۆمسیۆن لە كاتی خۆی بكردرێت، ئێستاش، هەمان ئامانجی بۆ هاتە دی.

31/05/2023



وتارەکانی تری نوسەر