هەرێمی سلیمانی یان لامەرکەزیەت؟

ئارام سەعید

ماوەیەکە لێدوان و گفتوگۆی زۆر لەسەر مەسەلەی لامەرکەزی دروست بوە کە دیارە جوڵینەری سەرەکی یٔەمجارە و لەم تەوقیتەدا یەکێتیە کە بانگەشەی بۆ دەکات.
دوور لە موزایەدەی سیاسی و کارتی گوشار سیستمی لامەرکەزی جیبەجێکردنی لە هەرێمی کوردستاندا یٔەرکێکی زۆر قورس نیە وپیویستی بە گۆڕینی دەستور نیە چونکە هەرێم دەستوری نیە،یٔەگەر یٔیرادەیەکی سیاسی هەبێت کۆمەڵیک یاسایە کە کاتی خۆی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار یەکێتی و پارتی گۆڕییان لە پارلەماندا و دەسەلاتەکانی یٔەنجومەن و پاریزگاریان دەستکاری کرد لەبەرژەوەندی سەپاندنی زیاتری مەرکەزیەت. یٔەوەی لەسەردەمی پۆل بریمەردا بۆ هەموو عێراق دانرا (یاسای یٔەنجومەنی پاریزگاکان)دەسەلاتی تەواوی دابوو بە یٔەنجومەنی پاریزگاکان و دواتر شۆربۆوە بۆ یٔەنجومەنی قەزاکانیش، بەلام سروشت و پێکهاتەی حزبی کوردی بە تایبەتی یەکێتی و پارتی یٔەو لامەرکەزیەتەی پێ هەرس نابێت و ناچار بەچەند قۆناغێک سەرو گوێلاکی یاساکەیان شکاند، یٔەمە جگە لەوەی چەندین ساڵ هەڵبژاردنی یٔەنجومەنی پاریزگاکانیان دواخست و فەرامۆشیان کرد.

یٔیستا ململانێەکی توند لەنێوان هەردوو حزبدا سەریهەڵداوە و هەریەکەیان بەشیوەیەک گوزارشتی لێدەکەن و لێدوان و پێشنیاری هەردولا بڵاودەکرێنەوە. لەکاتێکدا یٔەم ململانێە هەیە قەیرانێکی یٔابوری قورس بەرۆکی هاولاتییانی یٔەم هەرێمەی گرتوە، هەر لە نەبونی موچە و قەیرانی یٔابوری بەهۆی کەرەنتینەی ڤایرۆسی کورۆناوە تا دەگاتە شکستی هەردوو حزب لەبەرامبەر بەغدا و تەسلیم نەکردنی نەوتی هەرێم و هتد...

پرۆژەی هەرێمی سلێمانی پرۆژەیەکە تەواو جیاوازە لەو لامەرکەزیەتەی یٔێستا یٔەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی دەکەن. لامەرکەزیەت کاتێک دەبێت کە مەرکەز هەبێت و دەسەلاتەکان لەنێوان مەرکەز و ناوجەکانی تربە یاسا رێکبخرێت، بۆیە کە دەوتریت لامەرکەزیەت لە هەرێمدا یٔەوە پرۆژەیەکە بۆ هەرێم کە هەموو پاریزگاکان دەگرێتەوە واتە هەولێر و دهۆک و هەڵەبجەش جگەلەوەی دەکرێت قەزاکانیش یٔەنجومەنی خۆیان هەبێت، نەک تەنها بۆ سلێمانی ، واتە لە مەرکەزەوە کە هەولێرە دەبێت بڕیار بدرێت کە سیستمی لامەرکەزی پیادە بکرێت و بە یاسا دەسەڵاتەکان رێکبخریت و یٔەوەش دەبێت پارلەمان بیکات کە زۆرینەی پارلەمان پارتیە و نایکات.
یٔەم پرۆژەیە کەناوی هەرێمی سلێمانیە یٔەوەیە کە سلێمانی ببێت بە هەرێمێکی سەربەخۆ و مەرکەز بەغدا بێت نەک هەولێر، واتە سلێمانی ببیێتە هەرێمێکی سەربەخۆ لە عێراقدا کەیٔەویش دەستوری عێراق رێگەی پێداوەو رێکاری یاسایی بۆ دەستنیشانکردوە.

یٔەوانەی نیگەرانن لەم پرۆژەیە پاساویان یٔەوەیە یٔەزمونەکە لەبار دەبات و هەریم نامێنیت، واتە یٔەو کوردستانە بەهێزەی بونیاد نراوە نامێنیت! جگە لەوەی مێژویەکی دورودریژی کوردایەتی و خەبات باس دەکەن کە لەو پێناوەدا خوێنیان بەخشیوە بۆیە نابێت یٔەزمونەکە لەناو ببرێت. هەندێکی تر بۆچونیان وایە کەیٔەگەرهەڵبژاردنی پاک و بێگەرد نەبێت یٔەوا یٔەگەر هەرێمی سلیمانیش دروست بێت هەر یٔەوانە حوکم دەکەن کە یٔێستا دەیکەن و دادگا بێلایەن نابێت و هێزی چەکدار لەژێر چەتری حزب دەمێننەوەوعەینەن تاس و حەمامە!

خودی یٔەم پرۆژەیە لە بێ یٔومێدیەکەوە سەریهەڵداوە لەیٔەنجامی پەراوێزخستنی سلێمانی و هەڵەبجە ویٔیدارەی گەرمیان و راپەڕین و لەماوەی چەند ساڵی رابرودا دەسەڵاتداران پرۆژەو کارەکانی سلێمانی دوادەخەن و هاوڵاتیانیش لەم نێوەندەدا لەنێوان هەولێر و سلێمانیدا ژمارەکان لێیان وون دەبن و هەریەکەی یٔەوی تر تاوانبار دەکات. بەنمونە پارتی دەڵێت یەکێتی رێگرە لە کارەکانی سلێمانی و یەکێتی دەڵیت کە پارتی کۆسپ دەخاتە بەردەم کاروباری سلێمانی و دەسەڵات ناداتە حکومەتە خۆجێیەکان تا کارەکانیان یٔەنجام بدەن.

یٔەوانەی بڕوایان بە هەرێمکردنی سلێمانی هەیە دەڵین:

1. یٔەگەر هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد بکرێت و پارێزگای هەڵەبجەشی لەگەڵ بێت یٔەوا دەسەلاتێکی دەبێت تەواو جیاواز لەوەی یٔێستا، کە یٔەگەر بەرێژەی بەشداری و دەنگەکانی هەڵبژاردنی یٔەلیکترۆنی رابردودا بەراوردی بکەین یٔەوا نوێنەرەکان و دەسەڵاتی سلێمانی تەواو دەگۆڕێت، چونکە یٔێستا زۆر لە وەرەقەکان تێکەڵ دەکرێن و ژمارەی راستەقینەی دەنگدەرانی حزبەکان بەناوی هەرێمی کوردستانەوە لەنێوان پارێزگاکان تێکەڵ دەکرێ و قەبارەی راستەقینەی هەر هێز و حزبێک وون دەبێت لەنێوان پارێزگاکاندا، بەڵام هەرێمەکە بەس سلێمانی بێت یٔەوکات هەموو یٔەنجامەکان رونتر دەبن.

2. لەکاتێکدا پارتی بە دەنگدان لە هەرێمی سلێمانی دەنگی زۆرینەی نیە بەڵام دەتوانێت بریار لەسەر بودجەو خەرجی و پلانی سلێمانی بدات و پرۆژەکانی رابگرێت و خەرجی سنوردار بکات، کەیٔەمەش بێ یٔومێدیەکی ترە کە هێزێک لەسەدا دەی دەنگەکانی پارێزگایەکی هەبێت و بڕیار لەسەر هەموو جومگە سەرەکیەکانی بدات.
3. خاڵێکی تر یٔەوەیە دەمێک ساڵە لە سلێمانی خۆپیشاندان دەکرێت و دەنگی ناڕازی بەرزدەکرێتەوەو بێ یٔەنجام کۆتایی دێت، کە هۆکاری سەرەکی یٔەوەیە کە سلێمانی تەنهایە و پارێزگاکانی تر کە یٔەم جوڵەو نارەزاییەی نیە و لەیٔاکامدا داواکاریەکان ون دەبن بەوەی دەسەڵاتی خۆجێی دەڵێت کە دەسەڵات لای یٔەوان نیە بەڵکو لە مەرکەزە کە هەولێرە.

4. بۆ لایەنی یٔابوریش یٔەم سنورە دەبوژێتەوە، پرۆژەی یٔابوری سەربەخۆی پارتی و ریکەوتنە نەوتیەکانی لەگەڵ تورکیا رادەگیرێت و پێداجونەوە دەکرێت بە شیوازی مامەڵەکردن لەگەڵ سامانی سروشتی لەگەڵ بەغدا و داهاتی ناوخۆ ونەوت دیار دەبێت.

5. بۆ پیکهێنانی هەرێمی لامەرکەزی سلێمانی کە قەزاکان و یٔیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەسەڵاتی خۆجێی خۆیان دەبێت و خاوەنی یٔەنجومەنی هەلبژیردراو دەبن ،جگە لە پارێزگای هەڵەبجەش کە یٔەنجومەنی پاریزگای دەبێت پیویستە پەیکەری حزبەکانیش پیداچونەوەی تیدا بکریت کە پەیکەریکی مەرکەزی توندە، کە یٔەمەش دەبێتە خالێکی یٔەرێنی کە حوکمڕانیی هەرێمی سلێمانی پتەو دەکات.

6. هەرێمی سلێمانی یٔەگەری شەری ناوخۆ دوور دەخاتەوەو یٔەوکات لەجیاتی ململانێی سەربازی نێوان زۆنی زەرد و سەوز پەیوەندی یٔابوری و کەلتوریی و سیاسی جێگەی دەگرێتەوە.


12/05/2020



وتارەکانی تری نوسەر