ئێمە و هەڕەشەکانی سەر هەرێم!

ئارێز عەبدولآ
هەرچەندە قەوارەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عراق پێگەیەکی دەستووریی گرنگ و تایبەتی هەیە، بەڵام نا جێگیریی بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عراقیش بە تایبەتی مایەی دڵنیایی و سەقامگیری نین. 

هێشتا هەڕەشە دەرەکییەکان مەترسی گەورەن بۆ سەر ئەم قەوارەیە، بەڵام گەورەترین مەترسی نین بەڵکو مەترسی ڕاستەقینە سیستەمە حوکمڕانییە سەقەتەکە و سەرکردایەتییەکەیەتی.

چونکە ئەو سەرکردایەتییە لە جیاتیی هەنگاونان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پتەو کردنی پێگە ئابووری، سەربازی و سیاسیەسیەکانی هەرێم، نەک هەر بێباکە، بەڵکو رۆژ دوای رۆژ بە پێچەوانەی ئاڕاستەی ڕاست هەنگاو دەنێ.   

29/04/2021



وتارەکانی تری نوسەر