جارێكیان له (ئه‌نیشتاین)ی زانای به‌نامێی جیهان ده‌پرسن: جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م چۆن ده‌بێت؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "نازانم، به‌ڵام ده‌زانم جه‌نگی جیهانیی چواره‌م به تێڵا و كوته‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت!"
یانی چی و مه‌به‌ستی له‌مه چییه؟
با له خواره‌وه ڕوونی بكه‌مه‌وه مه‌به‌ستی چییه:
- مرۆڤایه‌تی گه‌یشتووەتە ئاستێك له هۆشیاری، كه ئه‌وه‌نده دڕنده بێت، ئه‌گه‌ر جه‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كرد و بۆی ڕه‌خسا و په‌نای بۆ چه‌كی كوشنده برد، له‌نێو ئه‌و چه‌كە كوشندانه‌شدا، كه په‌نای بۆ ده‌بات و به‌كاری ده‌هێنێت، چه‌كی كوشنده‌ی ئه‌تۆمی بێت، به شێوازێك وێرانكاری ده‌كات كه هه‌موو شت خاپوور بكات و ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ش به ڕاده‌یه‌ك بێت، كه هه‌رچیی بنیاتی ناوه تێكی بدات و بێته‌وه سه‌ر ئاستی هیچ و سفر.
- له‌به‌رئه‌مه‌ش، جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م به چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ڕێوه ده‌چێت، جه‌نگی جیهانیی چواره‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ له شارستانی نه‌ماوه‌ته‌وه، بۆیە به تێڵا و كوته‌ك به‌ڕێوه ده‌برێت.
پێده‌چێت ئێمه ئامبازی سێیه‌مین جه‌نگی جیهانیی ببینه‌وه و ناچاریش نه‌بین چواره‌مین جه‌نگی جیهانی به كوته‌ك و تێڵا به‌ڕێ بكه‌ین.
نازانم تا چه‌ند له‌مه‌دا ڕاستم و ناشتوانم به‌ڵێن به كه‌س بده‌م، كه جه‌نگی جیهانیی چواره‌م به كوته‌ك و تێڵا ناكرێت!
جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م به‌ڕێوه‌یه، ڕوو ده‌دات و ئاماده‌كارییشی بۆ كراوه، ئه‌گه‌ر ڕووی نه‌دا، له‌به‌رئه‌وه نییه خوێندنه‌وه‌ی من هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكوو ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌یه، به‌ره‌ی چاكه‌خوازان به‌ری پێ ده‌گرن و ناهێڵن ڕوو بدات، كاتێك ئه‌م كاره‌ش ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه نییه، كه ئه‌وان كارێكی چاك ده‌كه‌ن و ده‌شێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بێت!
كار وا بڕوات و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت، كە ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ستێره‌كه‌مان ده‌یخوازن، بەلاتەوە سه‌یر نه‌بێت ئه‌وانه‌ی جیهانیان كردووه به بازاڕ و پاره‌یان لێ كردوویت به (خوا!)، وات لێ بكه‌ن نۆره بگریت و خۆت بفرۆشیت، بۆ ئه‌وه‌ی پێت ڕه‌وا ببینن تۆزێك (ئۆكسجین) هه‌ڵبمژیت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مریت!
هه‌موو شتت لێ ده‌سه‌ننه‌وه و هیچت بۆ ناهێڵنه‌وه و نامۆت ده‌كه‌ن. له خۆت نا، به‌ڵكوو نامۆت ده‌كه‌ن له نامۆبوون، له‌وه‌ی هه‌ته و تووشی ده‌ردودووی وات ده‌كه‌ن، خۆشت نازانی چییه!
بیروباوه‌ڕی پڕوپووچیان نامۆی كردوویت و نامۆبوونتیان لێ كردوویت به شوناس، ئه‌گه‌ر بشته‌وێت له‌گه‌ڵ خۆتدا ئاشت بیته‌وه، هه‌زار دیوارت له‌نێوان خۆت و ئاشتبوونه‌وه‌دا بۆ به‌رز و بڵند ده‌كه‌ن.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت (بۆ) ڕیز نه‌كەم و هیچت بۆ نه‌ژمێرم، چونكه ده‌زانم خاڵه‌كانی ژماردن كۆتاییان نایه و له‌پای خه‌می زۆردا ژماره‌كانیش ده‌سته‌وەستان ده‌بن.
جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م به‌ڕێوه‌یه و پێشت ناخۆشه ئه‌گه‌ر بڵێم، سه‌ره‌تاكه‌ی هاتووەته ناو نیشتمان و ماڵه‌كه‌ته‌وه.
تۆ پێت وایه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانت به دۆست و یارانه‌وه تێك چوون، بارودۆخێكی ئاساییه و ده‌ره‌نجامی ژیانی سه‌رده‌مه؟
له‌مه‌دا ڕاستیت نه‌پێكاوه. تووڕه‌بوونت، شێوازی مامه‌ڵه و گرفتارییت به هەندێك خوو و ڕه‌فتارته‌وه، له‌به‌رئه‌وه نییه تۆ وایت و دووچاری ئه‌م دۆخه بوویت، نه‌خێر هه‌رگیز وا نییه. تۆ وا نیت و ئه‌مه تۆ نیت كه تووڕه و بێزار و شڵه‌ژاو و ڕاڕا و دوڕدۆنگ و بێ مره‌وه‌تیت و وه‌كوو دڕنده‌ت لێ هاتووه و به‌ده‌وری خۆتدا ده‌سووڕێیت و له بابه‌خولێدایت و خۆت له شڵه‌ژان و تووڕه‌ییدا ده‌بینیته‌وه.
نه‌خێر ئه‌وه تۆ خۆت نیت، كه ده‌ته‌وێت كراسی به‌رت دادڕیت و شێت و په‌تیاره بیت، ئه‌وه ئه‌وانن، كارتێكه‌ری خاوه‌ن پرۆگرامن و وات لێ ده‌كه‌ن دووچاری ده‌ردودوو بیت و به‌گژ خۆتدا بچیته‌وه!
(یوڤاڵ نوه هەراری)، كه مێژوونووسی ئاینده‌یه نه‌ك ڕابردوو و من هیچم له‌گه‌ڵ زۆر شتیی ئەودا كۆ ناكاته‌وه و له‌وه‌وبه‌ریش بۆم باس كردووی، كه نووسیویه‌تی "ئێمه هه‌موومان هاك كراوین"
هێشتا زۆر له نووسه‌ر و مۆچیاریكار و بانگخواز هه‌ر ئه‌وه به‌گوێتدا ده‌ده‌ن كه تۆ ده‌بێ به قسه‌ی ئه‌وان بكه‌یت. چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه، تۆش وا بكه‌یت و ئه‌وان باوه‌ڕیان به چییه تۆش باوه‌ڕت وا بێت!
با نموونه‌یه‌كت بۆ بهێنمه‌وه:
به‌رهه‌می خۆماڵی و ئه‌وه‌ی له كشتوكاڵ و دانه‌وێڵه و ته‌ڕه‌كاڵ و وشكاوه‌كییه، به پێودانگی زانستی، سه‌د به‌رابه‌ر له‌وانه چاكتر و باشتر و ته‌ندروسستتره له‌وانه‌ی كه له‌ده‌وروبه‌ره‌وه بۆت ده‌هێنرێت، به‌ڵام بێ گومان ده‌نگی برنجی ده‌ره‌كی و دۆشاوی بێگانان و خواردنی ده‌ره‌وه‌ی سنوور، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڵندگۆیان هه‌یه و ڕۆژانه به گوێتدا ده‌درێنه‌وه و پڕوپاگانده‌یان بۆ ده‌كرێت، وایان كردووه ئه‌وانه‌ی دێنه ماڵی تۆوه و خوانت ده‌ڕازێننه‌وه، ئه‌وه بن كه خراپتریینن و نه‌ك ته‌نی دروست و ساغڵه‌می تۆ ده‌پارێزن، به‌ڵكوو ده‌ردودووت بۆ بهێنن.
بیروبۆچوونیش وه‌هان، ناساغڵه‌من و ته‌نانه‌ت زۆر بیروباوه‌ڕ و كتێبیش وه‌كوو ئه‌و خۆراكانه‌ن و زۆریشیان له ژه‌هر زیاتر هیچ نیین.
ماڵه‌كه‌ت و كۆمه‌ڵگاكه‌ت و جیهان و ئه‌ستێره‌كه‌شمانیان به ئاڕاسته‌یه‌كدا بردووه، له‌جیاتی نیانی و میهره‌بانی و سره‌وتن و خۆشگوزه‌رانی و كه‌مۆكه‌یه‌ك دادوه‌ری، بۆ ئه‌وه ئاماده بكرێت، ببێته گۆڕی جه‌نگێكی دڕندانه‌ی وه‌ها، كه له هیچ شارستانیه‌تێكی تری له‌مه‌وبه‌ردا نموونه‌ی نه‌بووه.
ده‌كاته چی ده‌ڵاڵانی بیری پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی بانگه‌شه بۆ شارساتنیه‌تێك بكه‌ن، تا هه‌ڵبكشێت ساغڵه‌می ئه‌قڵیی مرۆڤ و ته‌ندروستیی ده‌روونیی تێیدا به‌ره‌و نه‌خۆشیی زیاتر بچێت؟
سه‌رده‌مێك ده‌گوزه‌رێنین، ئه‌و به‌ها و ناولێنانه‌ی لێی تێی ده‌گه‌یشتین و پێمان وابوو زۆری له‌باره‌وه ده‌زانین و زۆر ڕاست بوون، ئێستا گۆڕانكاریی وه‌هایان به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وانه‌ی له خۆرئاواش كه به ئێمه‌یان فرۆشتووه، خۆیان لێی په‌شیمانن و ده‌ره‌نجامیان كاره‌ستباره و ناولێنان و دروشمه‌كانیش گۆڕدراون!
من خۆم له لایه‌نگری ئه‌وانه نیم، كە بڵێم "پێشكه‌وتنی داهێنراوه ته‌كنۆلۆجییه‌كان، یه‌كسانه به گه‌شه‌كردنی مرۆڤایه‌تی، چونكه ئه‌م پێشكه‌وتنه سروشتی مرۆڤایه‌تیی گۆڕیوه، به‌ڵام ناشتوانم بڵێم ئه‌مه نه‌بووەته ده‌ره‌نجام بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریی گه‌وره دروست بكه‌ن".
جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م به ڕوانینی من ئه‌وه نییه، كه وڵاتی (ڕووسیا) له‌گه‌ڵ (ئۆكراین) تووشی ده‌رگیری بووه، جه‌نگه‌كه ئه‌وه‌یه، گه‌یشتووینه‌ته شوێنێك، ئه‌وه‌ی پێمان وابووه چاره‌سه‌ره، ئێستا كێشه‌یه و وه‌ڵامه‌كانی ڕابردووش بۆ پرسیاره‌كانی ئێستامان ده‌ست ناده‌ن.
چەمكی (ده‌وڵه‌ت) و (هاووڵاتیبوون) و (نیشتمان) و (جیهان) و (كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی) و (سنوور) و (دیموكراسی) و (مافی مرۆڤ) زۆر گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه.
بیركردنه‌وه‌ی ئێمه به پاشكۆیه‌تیی ئه‌وانه‌وه كه خۆیان له قه‌یراندان و كێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر جه‌نگی جیهانیی سێیه‌میش نه‌بێت، كاریگه‌رییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كه، كاره‌سا‌تی له جه‌نگ خراپتر ده‌كات، ئه‌گه‌ر خۆمان بیر له‌و تێزه نه‌كه‌ینه‌وه كه بریتییه له (بیركردنه‌وه‌ی كوردی)
ئاینده ڕۆشن نابێت، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیاوازەوه ده‌ست پێنه‌كه‌ین، كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێمان وا بووه پێشكه‌وتن بووه و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ش له دواكه‌وتن زیاتر هیچی دیكە نه‌بووه.
ناتوانم به گوزارشتێك كۆتایی به پەیامێك بهێنم كه جه‌نگ به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بڵێم "كه‌وتووینه‌ته جه‌نگێكه‌وه، كه ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌خوێنینه‌وه و خۆمان نه‌ناسین، ئه‌گه‌ر له به‌ره‌ی سه‌ركه‌وتوانیشدا بین، هه‌ر له ریزی دۆڕاوه‌كان ده‌بین!"
جه‌نگی ماڵكاولكاریی ئێمه ئه‌مه‌یه!