دز نا توانن بیسه‌لمێنن تاوانه‌كه شۆڤێنی نییه !
خەلآت عومەر
پاش ئه‌وه‌ی به چه‌ند سه‌عاتێك له‌ڕودانی هه‌واڵی كوشتنی خێزانێكی هاوشاری خۆم بیست له‌شاری به‌غدا و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌كم هه‌بێت وتم ، بێگومان ده‌بێت ئه‌م تاوانه وه‌ك تاوانێكی ئاسایی دزی وچهتگهڕی نا سیاسی پۆلێن بكرێت .
بۆچی ؟
ئه‌م چه‌ند خاڵه وهڵاهمهكهی منه :
• ئه‌مریكا وئۆروپا ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن له سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای ئێراق دا كه‌خۆیان پشتیوانی ده‌كه‌ن ولایه‌نگری ئه‌وه‌ن كه بڵێن، حكومه‌تێكه جیاوازی له نێوان پێكهاته‌كاندا ناكات و ،هه‌وڵی سه‌رخستنی دیموكراسی ده‌دات . به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا له به‌غدای پایته‌خت دا نابێت خێزانێكی كوردی ڕه‌شه كوژی بكرێن وبوترێت تاوانه‌كه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌و سیاسیه .
• به‌ڕێز موسته‌فا كازمی كه ده‌ستیاوی هاوڕێ وهاوشاری خۆمان كاك به‌رهه‌م ساڵحه بۆپۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراق و،هه‌مووشمان ده‌زانین كاك به‌رهه‌می هاو ڕێمان چۆن بۆته سه‌رۆك كۆماری ئێراق ، ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه نابێت له‌سایه‌ی ئه‌ودا مناڵانی كورد‌و سلێمانی له به‌غدای پایته خت به‌تایبه‌ت له مسهروبهندهدا له خوێندا بگه‌وزێن .
• به‌تایبه‌ت له مڕێكهوتهدا نابێت بووترێت خێزانێكی كورد ، لهبهركوردبوونیان ده‌كوژرێن ،چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ویستی سیستمه .بۆیه ئه‌م خێزانه لهچاهرهنوسیان دا بووه ببنه قوربانی، به بێ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وه‌یان پێبدرێت كه لهسهركهیسێكی سیاسی كوژراون .
گوبَم له‌هه‌واڵ گرتبوو، تومه‌ز ئه‌و دزه‌ی خێزانه هاوشاریهكهمی كوشتوه ،هاتووه بۆهه‌ولێرو هێزه خۆجێیه‌كانی كوردوستان ،ئازا ده‌ستگیریان كردووه .
ئاوه‌ها قسه‌كه ی من له سه‌ره‌تاوه ڕاست ده‌رده‌چێت .ڕوداوه‌كه دزیه‌و، وفڕی به تاوانی سیاسی ورهگهزبهرستیهوه نیه !
بیگومان به پێچه‌وانه‌وه لای من ڕوداوه‌كه سه‌رتاپا سیاسی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و،بگره شۆڤێنیه .
لێم ده‌پرسیت چۆن ئه‌م بڕیاره ده‌ده‌یت ،له كاتێكدا سه‌رچاوه كانی ئاسایش وپۆلیسی كوردستان به‌به‌ڵگه سه‌لماندیان ڕوداوه‌كه سیاسی نیهوتهنها تاوانی دزیه .
به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانم له چه‌ند دێڕێكدا تۆماربكه‌م سه‌رنجت بۆده‌قی ڕاگه‌یاندن ولێدوانی لایه‌نی پۆلیس وئاسایشی به‌غدا ڕاده‌كێشم و سه‌باره‌ت به‌تاوانه‌كه كهبهده ربڕینێكی هاوشێوه‌و نزیك وورد له‌مه ، وێنه‌یه‌كی درامی وه‌حشیگه‌رانه‌ی تاوانه‌كه باس ده‌كات وپێداگری له سه‌ر((ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی)) ده‌كات ،به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌ڵگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی هه‌بێت لهسهرئهمهو بیسه‌لمێنێت كه (( شیلان)) ی قوربانی پاكیزه نیه !
دواتر ده‌ركه‌وت وروژاندی ده‌سترێژی سێكسی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ئێراقیه وبۆ تانهدانێكه لهكوردو هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نیه .وه ك دواتر لێكۆڵینه‌وه كان ئه‌مه‌یان پشت ڕاست كرده‌وه !
تێبینیه‌ك :
له‌بارودۆخی هاوشێوه دا خه ڵكی ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ی ڕوداوه‌كان له گه‌ڵ بۆچوونی سیاسی وتایفی ونه‌ته‌وه‌ی خۆیان هاوته‌ریب بكه‌ن و،بیكه‌نه به‌ڵگه بۆڕاستی بۆچه‌نه‌كانی خۆیان . یان بۆ قه‌ناعه‌ته ئایدۆلۆجیهكانیان به‌بێ ڕه‌چاوكردنی مافی مرۆیی قوربانیه‌كان .
من به‌تایبه‌ت دژی ئه م جۆره له لێكدانه‌وه‌م .جا تاوانبار ، یان قوربانی ،له هه‌رشوێن ێك وله سهرههرئاین وئاینزاو سهربهههرنه ته‌وه و شوناسێك بێت .
ده‌مه‌وێت به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی ئه‌وه بده مه‌وه كه ئه‌م تاوانه نه‌ك هه‌ر سیاسیه ، به‌ڵگو ڕه‌گه‌زپه‌رستانه وشوڤێنا نه‌یه .
بۆدروستكردنی وێنه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به وه‌ڵام ناچارم به‌سه‌رپێی وخێرایی هێندێك زانیاری تۆماربكه‌م؛
• له‌و خاڵه وه ده‌ستپێده‌كه‌م كه بریتی نیه له جۆری تاوانه كه كهدزیهو دهیگهڕێمهوه بۆبارودۆخی ئه‌وخێزانه كورده ،كه پاش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی په‌نجاكانه‌وه نیشته جێی شاری به‌غدابوون ، ناچارده‌بن هه‌رچی ماڵ وحاڵه بیفرۆشن وپێ به‌جه‌رگی خۆیاندا بنبَن و،پشت له‌هه‌موو یاده‌وریه‌كانی ژیانیان بكه‌ن و، به‌ناچاری ڕوبكهنهوه كوردوستان. له به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌غدا سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌ی وتایفی وئاینی هه‌یه و. هاوڵاتیانی ڕه‌سه‌ن ناتوانن له‌شوێنی خۆیان ژیان بكه‌ن . تاوانی گه‌وره به‌پێی هه‌موو ڕیاساو یاسا مرۆیه‌كان ئه‌مه‌یه‌و ،تاوانێكی دزی كرن ئه‌م ڕاستیه بهدرۆناخاتهوه .
• پێش ئه‌وه‌ی ((ئه‌بوجه‌عفه‌ری مه‌نسور)) شورا بۆشاری به‌غدا دروستبكات، زۆربه‌ی گوند‌و نیشتهنیهكانی ده‌وری به‌غدا كوردبوون .ناوچه‌كه‌ش له‌پێش ئیسلامه‌وه شوناسی كوردی هه‌بوو. ناوی به‌غدا ش له ((باخ )) و((داد))ی كوردیه‌وه هاتووه. به‌پێی سه‌رچاوه ی عه‌ره‌به‌كان خۆیان ، كه لێره دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درێژه‌ی نه‌ده‌مێ بهڕاگوزهری ((مه‌سعودی)) و((ئیبن به‌توته)) م بیره ،خۆیان ده‌یسه‌لمێنن له كه‌نداوی فارسیه‌وه هه‌تای ده‌ریای ناوه‌ڕاست نهیشتهنی وگردبوونه‌وه‌ی كوردی هه‌بووه .
((علی الوردی )) كۆمه‌ڵناسی عێراقی بهنام وده‌نگ له كتێبی ((تاریخ العراق الحدیپ)) دا ده‌ڵێت : له ساڵی 1914دا ،له كۆی 350 هه‌زاركه‌سی دانیشتوی به‌غدا ، 50 هه‌زاریان كوردانی فه‌یلی بوون . ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كوردانی غه‌یره فه‌یلی بخرێته سه‌ر ،له وسه‌رده‌مه‌دا كه كوردی جوله‌كه‌و مه‌سیحی وكوردانی تر له وهۆزه كوردانه‌ی كه لە پێش ئیسلامه وه له‌ناوچه‌كه دانیشته جێ بوون ،ده‌كاته ئه‌وه‌ی بڵێین كورد نیوه‌ی دانیشتوانی به غدا بووه .
• هه‌موو داتاكانی تر ،سه‌رچاوه ناكوردیهكان ده‌یسه‌لمێن ژماره‌ی كورد له به‌غدا له زۆربه‌ی كاتدا ئهگهرنزیكهی نیوه‌ی دانشتوانی به‌غدا نه‌بوو بێت، له سێیه‌كی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی كه‌مترنه‌بووه .
• له‌دوای ده‌ركردنی زوربه‌ی كوردانی جوله‌كه ومه‌سیحی وپێكهاته‌ی تری هۆزه ههرهدێرینهكانی كورد له به‌غدا .ده‌ركردنی فه‌یلیه‌كان له كۆتایی حه‌فتاكان وهه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ، ساڵی 1998 له‌ده‌می سه‌رۆك ((مامجه‌لال)) م بیستوه كه به‌نهێنی كه‌سێكی ڕاسپاردوه بۆلای ((ساماڵ مه‌جید فه‌ره‌ج)) وه‌زیری ئه‌وكاته‌ی به‌عس ،بۆزانینی ژماره‌ی كوردانی به غدا. ئه‌وكه‌سه‌ش تێكۆشه‌ری دێرین مامۆستا ((ئیبراهیم میرانی )) بووه . به‌پێی وه‌ڵامی وه‌زیری پلاندانای ئه‌وده مه‌ی ئێراق ، ژماره‌ی كوردله به‌غدا تائه‌وكاته له ملیون زیاتربووه . بیگومان باسی ژماره‌ی كوردناكهم لهناوچهغهیره كوردستانیه‌كانی ئێراق كهزۆرزۆرتردهكات .
• ئێستا‌و به‌هۆی پاكتاوی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌و وسیاسه‌تی شۆڤێنیانه‌وه ژماره‌ی كورد له به‌غدا وئێراق له چه‌ند ده هه‌زارێك تێناپه‌ڕێت .
• به پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ،به‌رله ساڵی 2003 نزیكه‌ی یه ك ملیون وهه‌شت سه‌د هازرمهسیحی له‌دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئێراق بوون . ئێستادا به‌هۆی سیاسه‌تی شۆڤێنی وڕهگهرزپهرستانهی سایه‌ی سیستمی دیموكراسی ئێراقه‌وه ، یه‌ك ملیون وپێنج سه‌د ههزارمهسیحی وه‌ك په‌ناهه‌نده چوونه ته ده‌ره‌وه‌ی ئێراق و،ته‌نها نزیكه‌ی سێ سه‌د ههزارمهسیحی له ههمووئێراق دا ماون .ئه‌مانه‌ش زۆربه‌یان له كوردستان ده‌ژین .
• ئه‌وه‌ی له سایه‌ی سیستمی دیموركراسی ئێراقی دا به سه‌ركورد ومه‌سیحی وكه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی وئاینی وتایفهیهكاندا هاتووه (به‌عه‌ره‌بی سونه‌شه‌وه ) زۆر خراپتره له وه‌ی كه له سایه‌ی هه‌ردوو ڕژێمی سیوكراتی ئێران وتوركیا به سه رپێكهاته كانداهاتووه !
لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم ،هه‌موو ئه‌م تاوانانه كه ڕاگواستن وهه‌ڵكه‌ندنی دانیشتوانی ڕه‌سه نه له سه‌رزێدی خۆیان وله سایه‌ی سیستمی دیموكراسی ئێراق دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له قێزه‌ونترین تاوانه‌كانن . بۆیه ئه‌وتاوانه‌ی به‌رامبه‌ربه خێزانهكوردهكهش كراوه نمونه‌ی ئه‌م تاوانه‌ن كه تائه‌وپه‌ڕی شۆڤێنیانه‌و سیاسیه .
ده‌مێ مێنێته‌وه بهڕاگوزهری دووپرسیار بكه‌م :
پرسیاری یه‌كه‌م له نوێنه‌رانی كورد ده‌كه‌م :
ئایا ئێوه نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراقن له كوردستان ،یاخود نوێنه‌ری كوردستانن له ئێراق ،كه به‌شێكتان جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆتان لهیادكردووه ،له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به دوای داكۆكی كردنه‌وه بن له مافی هاوڵاتیانی كوردستانی ،بوونه‌ته شایهرولۆتی وبانگه‌شه بۆئێراقێكی دیموكراسی ده‌كه‌ن كه تێدا ،هاونیشتمانیانی ڕه‌سه‌ن دوچاری پاكتاوكردن وڕاگواستن ده‌بن ؟!
پرسیاری دووه‌م له سیاسیه‌كان وسه‌ركرده‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌م :
بۆچی له به‌رده‌م سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌و شۆڤێنی دا بێ باكن و ئه‌م كه‌یسه به‌هێند وه‌رناگرن وله‌به‌رده‌م به عه‌ره‌بكردن وتایفه‌گه‌ری دا ده‌سته‌وستان وقروقهپتان كردووه‌و ، لایه‌نگیری دیموكراسیه‌ك ده‌كه‌ن كه تائه‌وپه‌ڕی شۆڤێنیه ؟!
ده‌توانم وه‌ڵامی هه‌ردوو پرسیاره‌كه بده‌مه‌وه ،به‌ڵام كه وه‌ڵام ناده‌مه‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم :
ته‌نها یه‌ك دز ناتوانێك ئه‌وه بسهلمێنبێت كهخێزانه كورده‌كه‌ی به غدا، قوربانی تاوانی سیاسی وشۆڤێنی وڕه‌گه‌زپه‌رستی نین .
ده‌شمه‌وێت شتێكی زیاتریش بڵێم سه‌باره‌ت ئه‌وه ی كه دزانی زۆرگهورهتریش لهودزه ،ناتوانن بیسه‌لمێنن كه ئێراق وڵاتێكی دیموكراسیه !
19/09/2020
وتارەکانی تری نوسەر