سەرۆك ماجەلال و فیکری ئازادیی رادەربڕین

بەرزان عوسمان
رۆژی دوشەممە سێ ی ئۆکتۆبەر پێنج ساڵ تێپەڕ ئەبێت بەسەر ماڵئاویی ئەبەدیی سەرۆك مامجەلال ،ئەو  کەسایەتییە سیاسییەی کەزەحمەتە وا زو  لە کوردستان وعێراق و ناوچەکەش  هەڵبکەوێتەوە .

مامجەلال سیاسەتمەدارێك بو خەسڵەتی رابەر و بیریار و سەرکردەی زۆری تیادا کۆببوەوە، لەوانە :-باوەڕە نەگۆڕ و پتەوەکەی  بە ئازادییەگشتیی و تاکەکان  ، کە هەمیشە پانتایی و روبەرێکی بەرفراوانی بۆ ئازادیی رادەربڕین رەخساندبو .

لە سەردەمی خەباتی چەکدار کە  زمانی لولەی تفەنگ قسەی زاڵ بو ،کەچی  سەرۆك تاڵەبانیی مەزن لەناو چڕە دوکەڵی بۆمب تفەنگ دا،دەلاقە و کڵاو رۆژنەیەکی بۆ  ئازادیی بیروڕا دەستەبەر کردبو ،هەر لە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ سەبارەت بە روانینەکان بەرامبەر شۆڕش وچەمکە سیاسیی یەکان  ،تا کردنەوەی دەرگای رەخنە  لەلایەن نوسەر و روناکبیرانی بەشدار بوی کۆڕی خەبات  سەبارەت بەشۆڕش و ژیانیئەو سەردەمەی خەبات .  هەر ئەوکاتە لە هەردو رۆژنامەی الشرارە بە زمانی عەرەبیی  و رێبازی نوێدا  جێگە تەرخانکرابو بۆ بیروڕای ئازاد،بەڵگە و نمونەی دیکەش زۆرن  کە ئاماژەن بۆ چەسپاندنی ئەو بیرکردنەوەیەی سەرۆك مامجەلال .

ئاخر ئەم رۆڵە هەڵکەوتوەی گەلەکەمان کە ناوبانگێکی جیهانیی هەبو ، دەیزانی ئەوەی داوای ئازادیی و  رزگاری دەکات دەبێت راستگۆ بێتلەگەڵ خۆی و گەلەکەیدا و ئازادیی بەرامبەرەکەی بسەلمێنێت و دانی پێدا بنێت.  هەوڵ و تەقەللای  زۆریشی دا بۆ ئەوەی  هەمو هێزەسیاسییە چەکدارەکانی شۆڕش لە بەرەیەکی رزگاری خوازدا خەبات بکەن بە جیاوازیی بیرو بۆچونەکانیان   ،تا ئازادیی و فرە مینبەرسەرکردایەتیی شۆڕش بکات .هەر بۆیە  پێکهاتەی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) ی وەك نیمچە بەرەیەک داڕشتبو . 

لەدوای راپەڕینیش بەر لە پێکهێنانی  پەرلەمان حکومەت مامجەلالی  هەموان ،داکۆیکارێکی شێلگیری  دەستەبەر کردنی ئازادییەکان بو،چونکە شێوە خەباتی نوێ پێویستیی بەو لایەنە گرنگەی ژیانی سیاسیی و مەدەنیەت بو .بیری ئازادیی لای سەرۆك مامجەلال  پێویستییەکیحەیاتیی بو بۆ داهێنان و بەرەوپێشچونەکانی کۆمەڵ لە هەمو بوارەکانی ژیاندا .هەر لەو روانگەیەشەوە بو کە لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ والاتحاد کە یەکەمیان ی ن ک دەری دەکرد و ئەوی تریان زمانحاڵی حزب بو ،پانتاییەك بۆ بیرو رای ئازاد  فەراهەم بو .

تەنانەت لە ناو حزبەکەیشیدا سەرۆك مامجەلال  پێ ی خۆش نەبو هەمو بەڵێ گۆ بن ، هانی رەخنە و سەرنجی  نێو ئەندامانی دەدا ،لەوروەوە دوپاتی دەکردەوە " راهاتن لەسەر ئەو نەریتە هەم روبەرەکانی ئازادیی تەسك دەکاتەوە ،هەم دیکتاتۆری  گەورە و بچوکیش دروستدەکات ".

بەردەوامیش تەنانەت لە خەباتی چەکداریشدا هەمیشە تەئکیدی لەوە دەکردەوە وەڵامی قەڵەم بە قەڵەم ، کتێب بە کتێب ،تفەنگیش بە تفەنگبدرێتەوە ،لەو بارەیەشەوە نمونە زۆرن .

وەك هاوڕێی بەڕێزم کاك ئاسۆس هەردی گێڕاویەتیەوە ،لە کاتی دیدارێکدا بە بۆنەی هاتنەوەی  شاعیری مەزن مامۆستا ئەحمەد هەردی،لەگەڵ ژمارەیەك نوسەرو ئەدیباندا لەسلێمانی،موناقەشەیەك  لە نێوان کاك ئاسۆس و لێپرسراوێکی تردا سەبارەت بە رەخنە گرتن  دروستبوە لەو کاتەدا مامجەلال   دێتە ناو باسەکەوە و پێی دەڵێت جا ئەگەر ئەوان بەدڵی تۆ بنوسن ئیتر رۆژنامەی ئازادی چین ؟!.ئەم وتەیەئاماژەیەکی گرنگە بۆ فیکری  سەرۆك مامجەلال بە ئازادیی رادەربڕین و رەخساندنی ئەو مافە بۆ تاك و گشتی کۆمەڵ کە لە ناخەوە باوەڕیپێی بوە هەوڵ و خەباتیشی  لە پێناوی ریشە داکوتانی ئەو بیرە بوە لە ناو هەمو حزبەکانی تریشدا .هەر لەو دیدارەدا کە کاك ئاسۆسهەردی دەیگێڕێتەوە ،جەنابیان دەپرسێت ئایا کاك ئاسۆس تفەنگ و دۆشکای پێ یە ، دیارەکە وەڵامەکە بە نەخێرە کە قەڵەمی پێ یە !،بۆیەئەویش بە هەڤاڵە لێپرسراوەکە دەڵێت  فەرمو وەڵامی بدەرەوە  خۆ تفەنگی پێوە نەناویت ؟!.

بەڵێ  ئەم رابەرە مەزنەی هەمو مەیدانەکانی خەبات کە رابەری بێ نەزیری خەبات لە پێناوی ئازادیدا بوە  و خۆزگەی دەخواست کە رژێمە یەكلەدوا یەکەکانی عێراق  باوەڕیان بە ئۆپۆزیسیۆنی ناچەکدار بوایە تا ئەو هەمو کوشتارە نەبوایە ،ئیتر چۆن ئەو دەرفەتە لەدەست  خۆی دەدات  وفەزایەکی ئازادیی  نارەخسێنێت  بۆ روناکبیر، نوسەر،رۆژنامەنوسانی راستەقینە و حزبەکانیش ؟!، هەر بۆیە لەوپەڕی دەسەڵاتیشداهەمیشە  هانی داوە بە نوسین و قسە وەڵامەکان بدرێنەوە  ،تا ئەگەر رەخنە و هێرشەکان راست بون ئەوا سوپاس بکرێن ،ئەگەریش نا بۆیانراست بکرێتەوە.نەك هەر ئەوە هەوڵی زۆریشی دا کە هەموان لەسەر ئەوە  رابهێنرێن  لە کاتی هێرشی ناڕەوا بۆ سەر هەر  دەزگایەکیحکومی یا لێپرسراوێکی حکومیی و حزبیی  یاخود سەرکردەیەکی دیاری کراو ،پەنا بۆ دادگا و دەزگا قانونییەکان ببەن،لەوەشدا بەڕێزیاننمونەیەکی نایابی پێشکەش کرد کە سەرکۆماریش بو  هەر لەرێی دادگاوە سکاڵای لەسەر نوسینێك تۆمار دەکرد  کە بیزانیایە راست نییە وناهەقییە بەرامبەر خۆی یا حزب و حکومەت ،تا قانون ئەو مەسەلەیە یەکلایی بکاتەوە ،ئامانجی لەوەدا هەم سەروەریی قانون بو هەمچەسپاندن و  چۆنێتی پەیڕەوکردنی  مافی ئازادیی  بو بە شێوە راستەکەی  تا  ئەوانیتریش   چاوی لێ بکەن . 

سەرۆك مامجەلال  لە دیدارەکانیدا  لەگەڵ لێپرسراوانی حزبە ئیسلامیەکانیشدا تەکیدی دەکردەوە کە  بە دەقەکانی  قورئان مامەڵە بکەنلەگەڵ بیری ئازادیدا،چەندین نمونەی دەهێنایەوە هەر لە (و جادلهم بالتی أحسن و، و إتبعوا أحسنە ،تا و إنا و إیاکم لعلی هدی او فیچلال مبین ) تەنانەت جارێکیان لێپرسراوی گروپێکی ئیسلامی گازندە لە رادیۆ یەك دەکات کە هێرش دەکاتە سەر ئیسلام و خودا ،داوادەکات دەمکوت بکرێت ،ئەویش دەستبەجێ گلەیی لێ دەکات دەڵێت ئێوە قورئان و ئەو هەمو زانا یەتان هەیە نەتوانن بە دەقەکان داکۆکی لەدینی خودا بکەن و بێ دەنگی بکەن ئیتر من چۆن بتوانم ؟!.مەبەستی سەرۆك مامجەلال ئەوەبو کە  ئازادیی فەزا دەرەخسێنێت بۆ  گفتوگۆ،دیالۆگ و موناقەشەی فیکریی بۆ ساغ بونەوەی راست و ناڕاست هەق و ناهەق ،نەك لێدان و داپڵۆسین یا خود لولەی تفە

داپڵۆسین یا خود لولەی تفەنگ ،هەر بۆیەهەمیشە لە ئاست خۆپیشاندن و ناڕەزایی  دەربڕینەکاندا تەئکیدی لە بە هێمنی بەڕێوە چونیانی دەکردەوە، تا توندوتیژییان لێ نەکەوێتەوە  ومافەکان نەبن بە ژێر دەست و پێی پاشاگەردانیی و لە کۆنترۆڵ دەرچونی  بارودۆخەکە  و بەلارێ بردنی ئەو داوایەی کە خۆپیشاندانەکانی لەپێناودا بۆ رێکخراوە.

بەداخەوە لەو کاتەوەی سەرۆك مامجەلال جێی هێشتوین هەم لە ئاستی عێراقدا ،هەم لە ئاستی کوردستاندا ،فەزا و دەرفەتەکانی ئازادییلاواز و تەسك بونەتەوە  ،بە زمانی هەڕەشە ،بە دەستوەردان لە دەزگا قانونییەکان ،بە توندوتیژیی وەڵامی ناڕەزایی و داواکارییە رەواکاندەدرێتەوە ،لەلایەکی تریش ئەو هەلومەرجە ،فرسەتی رەخساندوە بۆ نەیاران و دوژمنانی  ئازادیی و ئازادیی رادەربڕین  کە بە زمانی زبر وتوند ،بە رەفتاری تێکدەرانەی پەلاماردان و پاشا گەردانیی   خۆیان تێکەڵ بە نارەزاییە رەوا و هەقەکان بکەن و بەلارێیاندا ببەن . .بەمەش  هەم دەستڕۆیشتوەکانی ناو حزب و حکومەت لە عێراق و کوردستان ،هەم ئەوانەی بە دەمامکەوە  لە ناو ئازادییدا تەراتێن دەکەن ،چەمك ومانا پڕ بەها و حەیاتییەکانی ئازادییان  هەتك  و وێرانکردوە . بۆیە پێویستە  دڵسۆزن و ئەوانەی بە هەق و بەراستیی ئازادیی تاکە کەسیی وگشتییەکانیان لا پیرۆزە ،نەهێڵن کاروانی ئازادیی تاڵان بکرێت .پێویستە حزبەکەی سەرۆك مامجەلال (ی .ن .ک) زیاتر سور بێت لەسەرجوانکردنەوەی بەهاکانی ئازادیی و داکۆکی لێ بکات  هەم لە ناوخۆیدا ،هەم لەدەرەوە، تا ئازادیی رزگار بکرێت  و بخرێتەوە سەر شاڕێیخۆی و لە لوتکەدا بێت ،کە ناسنامەیەکی گرنگی  سەرۆك مامجەلال بوە لەوانی تری پێ جیا کراوەتەوە.

02/10/2022



وتارەکانی تری نوسەر