یٔێوە یٔەزانن کێ ڕاپەڕیوە؟

دانا هەڵەبجەیی

یٔەو گەنجە ڕاپەڕیوە؛ کە  بەمناڵی باوکی پارەی قوتووە شیرێکی پێ نەبوو کە بۆی بکڕێت، لە پای نەبوونی شیر و خۆراکی خاس، تووشی بەدخۆراکی بوو، ھەر بۆیە یٔێستاش بە لاواز و ڕەقەڵە دێتە بەر چاو،،، یٔاخر یٔێوە لە یٔازاری دایکی کزۆڵە و باوکی بێ دەسەڵات تێ یٔەگەن؟.


یٔەو گەنجە ڕاپەڕیوە؛ کە خۆێندنی بە ھەزار دەردەسەری، وەک یٔەرکێک تەواو کرد و لە یٔەنجامیشدا ھیچ مافێکی لێ وەر نەگرت،، یٔاخر یٔێوە لە بێ یٔیشی و بێ پارەیی و بێ یٔایندەیی گەنج تێ یٔەگەن؟.


یٔەو لاوە ڕاپەڕیوە؛ کە تا یٔێستا بە دڵی خۆی نە خواردنێک، نە پۆشاکێک،  نە پێڵاوێکی كڕیوە، نە مۆبایلێک و وەحدەیەکی بە دڵخوازی خۆی پێ بووە،،، یٔاخر تۆ لەم ھەست بەکەمییەی ناو ھاوڕێیان و گەنجان قەد تێ یٔەگەیت؟.


یٔەو گەنجە ڕاپەڕیوە؛ کە یٔیتر لەوە زیاتر ناتوانێت، دەست لە باوکی پان بکاتەوە، و چاو شۆڕی  قەرز و قۆڵەی ھاوڕێ و دوکانی سەر سووچی گەڕەکەکەیان بێت،، یٔاخر تۆ لە یٔازاری بێ توانایی نەدانەوەی قەرزدار و مۆڕە و فیزی خاوەن قەرز تێ یٔەگەیت؟.


یٔەو لاوە ڕاپەڕیوە؛ کە وەک باوک و مامی و خاڵی، نەبووەتە چەکدار و یٔەندامی حیزب، تێ ناگات بۆ یٔەبێت حیزبیی بێت، قبوڵی ناکات، ببێت بە پیاو و نۆکەری مەسیٔولە چاوحیزەکان، یٔەو حیزب ھیچی پێ نەبەخشیوە، تا لایەنگری بێت. بۆ یٔەو حیزب و بارەگای دەەسەڵات و یٔۆپۆزیسیۆن وەک یەکن، چونکە ھەموو درۆ دەکەن، بۆ یٔەو ھیچ مانایەک نابەخشن،،،یٔاخر یٔێوە کوا لە ژیانی سادە و سروشتیی دەرەوەی حیزب و دەسەڵات تێ یٔەگەن؟.


یٔەو کوڕانە ڕاپەڕیوون؛ کە لە ڕێگەی سۆسیال میدیاوە ھەموو کەشخەیی کاڵا و ژیانی شازادانەی کوڕە مەسیٔول یٔەبینن، کۆشک و ماشین و کەشوفشی سیاسیییەکان یٔەبین، درۆ و دەلەسەی سەر شاشەکان یٔەبین، جیھانێکی دووڕ و دۆگما یٔەبینن و ژیانی جیاوازیی خۆشیان یٔەبینن، ھەر بۆیە ھەست بە نامۆ بوون یٔەکەن، لە نێوان خودیان و چوار دەوریان گوم بوون، وێڵ و نامۆ بوون، یٔاخر یٔێوە کەی مانای غەریب بوونی گەنجێک لە ناو کەسوکار و نیشتمانی خۆیدا تێ یٔەگەن؟.


یٔەو کەسانە ڕاپەڕیوون؛ کە نە موچەخۆرن، نە کارمەندن، نە ھیچ پەیوەندی و پەتێک، بە حکومەت و دامودەزگاکانی ھەرێم، یٔەیانبەسێتەوە، یٔەوان شەڕی خۆ درووستکردن یٔەکەن، یٔەوان شەڕی ڕزگاربوون لە خانەوادە و کۆتی حیزب و حکومەت و بڵندگۆکان یٔەکەن، یٔەوان ھیلاک بوون، وێران بوون بە دەست بێ یٔایندەیی و بێ مۆراڵی نەوەی پێش خۆیان، یٔەوان یٔەو زەلیلیەی باوک و خاڵ و مامیان قبوڵ ناکەن، یٔەوان بێگەرد و سادە و پاکن، یٔەوان بە فیشاڵی پەیمانی درۆینەی مامۆستا و مەلا و مەسیٔولەکان، باوەڕ ناکەن و ناخەڵەتێن،، یٔاخر تۆ یٔەمە تیٔ یٔەگەیت؟.


یٔەوان یٔیتر ڕۆژیانە، ڕۆژی خۆ سەپاندن و یٔازادی خۆیانە، یٔیتر ڕۆڵ و نەخشی خۆیان لەسەر نەخشەی وڵات دایٔەنێن، یٔەوان دوای ژیانی بەناموس و سەردەمیانە یٔەکەون، یٔەوان لاسایی نەوەی پێش خۆیان ناکەنەوە، یٔەوان نایانەوێت بزانن جاسووسی و یٔیتلاعات و پاراستن و زانیاری بۆ چییە، یٔەوان پیاوە دەستەمۆکراوەکانی کۆمەڵگە نین، کە حیزب درووستی کردوون،یٔەوان خۆیانن و بە تەنیا خۆیان لە جیھانی تایبەتی خۆیانن. یٔەوان باوەڕیان بە ھیچ فلتەر و دەسەڵات و کۆنترۆڵێک نییە، یٔەوان یٔێوە نین، یٔەوان کۆنە نین، یٔەوان خۆیانی یٔازا و یٔازادن. یٔاخر یٔێوەی دەسەڵات و دارودەستەی داسەپاو کەی لەمە تێ یٔەگەن؟.

8/12/2020

10/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر