* گڕتێبەردانی 23 شاری کەناراو و تۆریستیی تورکیا، کە ھیچ کاتێک دەنگیان بە ئاک پارتی نەداوە، ڕێکەوت نییە.
* لەم کاتەدا ئاگرکەوتنەوە لە 41 شوێنی جیاوازدا، دیسانەوە ڕێکەوت نییە.
* کوشتنی 7 کوردی ئەندامی خێزانێک، ئەوەش ھەر ڕێکەوت نییە.
* ھاوغەمی مەسرور بەرزانی و سەفین دزەیی بۆ خێزانە کوژراوەکە، نەک ڕێکەوت نییە، بەڵکو جێگای واق وڕمانە.
* ڕوخاندنی ئێخوانی تونسی و خۆپیشاندانەکانی خوزستان و ھاتنەوەی تالیبان و دەرچوونی ئەمریکا و ھاتنی تورکیا لە ئەفغانستان، ئەوە ھەر ڕێکەوت نییە.
گەمەیەکی گەورە لە ناچەکەدا بەڕێوەیە،کە کار بۆ:
*شەڕی ناوخۆی تورک و کورد ئەکات.
* کۆتایی ھێنان بە ھەژموونی ئیخوانی تورک و ناوچەکە ئەھێنێت.
*ھەر وڵاتەی گیرۆدەی کێشەی خۆی ئەکات، کە کەس نەیپەرژێتە سەر کەس و ھاوپەیمانی درووست نەبێت.
* عێراقیش تا کاتی ھەڵبژاردن لە ئەگەری یان کۆدەتا و یان گورگانخواردەی وەک ئەفغانستانە.
* ھەرێمیش لە چاوەڕوانی کارەساتی شەڕی ناوخۆ و تێوەگلان و شەڕی بە وەکالەت ئەکات، ئەگەر ھۆشیارانە دەستوپەنجە لەگەڵ پێشھاتەکاندا نەرم نەکەن.
ھەر بۆیە ئەم ئاگرە گەمەیەکەی موخابەراتی ترسناکی ناوچەکەیە،،،کاتی خۆ بە بەپولە کردن و خۆ بە دۆستی ژینگە و چۆلەکە و مێروولە نییە، خۆ بە کوردی ڕەگەزپەرست و تۆلەرانس نییە؛ بەڵکو شرۆڤە و ھۆکار و دەرھاوێشتەکانی ئەبێت بخرێتە بەر لێکۆڵینەوە و بەدواچوندا.
پۆستی فەیسبووکی خۆ ناسککردنەوە و خۆ توڕەکردن، بە سۆرانی، پرژەیەک لە ئاگرەک خامۆش ناکات، چاوەڕوانی لێدوانی عەلی قەرەداخی و ئیخوانە کوردەکان و دۆستانی تورکیا مەکەن، چونکە ئەوانیش بەشێکن لە گەمەکە بۆ تێوەگلانی کورد.