(( شەرەفی مرۆڤ ، پیاو بێت یان ژن ، لە راستییدایە ، راستی لە بیركردنەوە و هەستكردن و كردەوە ، مرۆڤی بە شەرەف ژیانێكی دووفاق ناژی ، یەكیان بە ئاشكرا وئەوەی تر نهێنی )) ئەمە ، وتەی نووسەر و بیرمەندی میسر ( نوال سەعداوی )یە .
ئەم وتەیە ، لەم كاتەدا رۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی گەورە و بچوك - یان سەرقاڵكردووە بە دووفاقیی لێدوان و هەڵوێستەكانیان.
ئەگەر كەسێك ، پۆستێكی (حكومی ، سیاسی ، بازرگانی ...) بە دڵ نییە ، پێویستە ئەو وتەیەی سەرەوە لەبەرچاوبگرێت ، لێدوان لە دژی دۆخێك نەدا و هەمان دۆخیشی لا پەسەند بێت ، نیگەرانی خۆی لە پێگەیەك دەرنەبڕێت و كار لە هەمان پێگەدا بكات.
ئەو واتایەی شەرەف ، وێنەكانی زۆر ڕوون وئاشكران ، لای ئەندامانی حزب و كاربەدەست و پلەدارەكانی كۆمەڵگە پێشكەوتووەكان .. لەبەر ئەوەیە دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكانیان ، دەستبەجێ و بێ دوودڵی ، پێشكەش ئەكەن ، لەساتی هەستكردنیان بە دروستبوونی دووفاقی لە بیر و هەست و كردەوەیان .
بەداخەوە زۆر جار لای ئێمە ، ئەو تێگەیشتنە پێچەوانەیە ، كاتێك كەسێك هەست بە سەرەتای دووفاقی ئەكات ، لە بری دەستلەكاركێشانەوە ، سازشكردن دەست پێ ئەكات ...