بە قسەی كێ؟

هاوژین زیبا


سەرخانە فكری و كەلتوورییەكانی سیستمی پیاو سالاری ماوەی هەزاران ساڵە بە شێوازی جۆراو جۆر هەوڵ دەدات یٔەو باوەڕە لە ناخی مرۆڤدا بچەسپێنێ كە ژن ( ڕەگەزی مێ) چەندین پلە لە خوار پیاوەوەیە لە زۆرینەی ڕەهەندە بایۆلۆجی و توانا جەستەیی و یٔەقڵییەكاندا.. هەر لەم ڕوانگەیەشەوە زمان بە جۆرێكی جیاواز لە پیاو یٔاماژە بۆ ژن دەكات. زەعیفە، ماڵەوە، حورمێ ، یٔافرەت، عەورەت، لاواز، بێ یٔیرادە…تاد. یٔەمانە لەزمانی كوردیدا یٔاماژەن بۆ ژن.. جیاكردنەوەكە لە هەندێك زماندا هێندە تۆخ و پڕڕەنگە كە ڕاناوی بەكار هێنراو بۆ ژن جیاوازە لەوەی كە بۆ پیاو بەكاردەهێنرێ. وەك یٔەوەی ژن مرۆڤ نەبێ!

پێداگریكردن لەسەر داتاشینی وەهمی جیاواز گەلێك یٔامانجی یٔاشكراو وهێنی لە پشتەوەیە كە هەرە گرنگەكەیان درێژەدانە بەچەوساندنەوەی جێندەری.

یٔەقڵییەتی باو لە كۆمەڵگەی پیاوسالایدا بەژن دەڵێت زەعیفە..واتە لەڕووی جەستەییەوە لاوازە.. كەمتر بەرگەی نەخۆشی دەگرێت ..
یٔایا یٔەم بۆچوونە ڕاستە؟

بەقسەی كێ ژن زۆرتر نەخۆش دەكەوێ و زووتر دەمرێت؟

بێگومان كاریگەرییەكانی دووگیانی و سك وزا و مناڵ بەخێوكردن و یٔەركەكانی ناو ماڵ و مەحرومكردن لە خۆراكی پێویست كاریگەری زۆر خراپیان هەبووە لەسەر جەستە و تەندروستی و ژیانی ژنان، بەڵام یٔەوانە گشتیان هۆكاری دەرەكیین.. پەیوەست نین بە سروشتی جێنەتیكی ژنەوە.لەگەڵ یٔەوانەشدا بەپێچەوانەوە یٔامار و دیاردە سروشتییەكان شتێكی دیكەمان پێ دەڵێن:

توێژینەوەی زانستیی بەردەوام لەچەندین سەنتەری جیهانیدا كە بیست ساڵ لەمەوبەر دەستی پێكرد دەیسەلمێنێت ژن، تێكڕا ٥-٦ساڵ زیاتر لە پیاو دەژی، كەیٔەمە لەڕووی بایۆلۆجییەوە هێزە نەك لاوازی.

مەسەلە تەنیا تەمەن درێژی نییە.دروستكردنی منداڵ گەورەترین هێزە. بەڵام لە جیاتی یٔەوەی شانازی پێوەبكرێیت وەك عەیبە چاوی لێدەكەن.

وایان كردووە، ژنی دوو گیان لە خۆی شەرم بكات.

یٔەوانەی یٔەو زیهنییەتەیان هەیە لە بیریان چۆوەتەوە كە یٔەوانیش لە زكی ژنێكی دووگیاندا بوون و لەوێوە هاتوون!!! رەنگە وا بیر بكەنەوە خۆیان بە پرینتەر دروست كراون!!!

توێژینەوەكان دەڵێن ژن كلیلی دەرگای نهێنییەكانی تەمەندرێژییە. نەك هەریٔەوە ، بەڵكو لە ساڵە زۆرەكانی تەمەندا بڕیاری كۆتایی جێندەر دەیدات. 

لە كۆی٤٣ كەس كە تەمەنی هەریەكەیان سەد و دەساڵی تێپەڕ كردووە ، چل و دووكەسیان ژن بوون . بەهەر پێوەرێك لێكی بدەیتەوە یٔەمە مانای وایە تەمەندرێژی و ڕەگەزی ژن زۆرزۆر پەیوەندییان هەیە بەیەكترییەوە.

لێكۆڵینەوە لەشێوازی ژیانیشیان هیچ خاڵێكی هاوبەشی نیشان نەداوە جگە لەوەی كە هەموویان ژنن كەواتە بە قسەی كێ ژن زەعیفەیە؟!

25/08/2021



وتارەکانی تری نوسەر