نیشانەکانی داڕمانی کۆمەڵگای کوردی

زانا تۆفیق بەگ

نیشانەکانی دەرکەوتنی داڕمانی کۆمەڵگای کوردستان ، تەنها لە ناو نوخبەی سیاسیەکانەوە سەرچاوەی نەگرتووە. بەڵکو دەرکەوتەکانی ئەم داڕمانە بەشێکی دەگەڕیتەوە بۆ تاكی کوردی ، کە بەردەوام لۆژیکی بەرژەوەندییە تایبەتەکان بەسەر بەرژەوەندی گشتیەکاندا  زاڵە.

دەرخەری ئەم نیشانە مەترسیدارە لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا بەڵگەیە بۆ سەرەولێژبوونەوەی  بەها کۆمەڵایەتیەکان بۆ ئاستێکی زۆر نزم . وە بەزاندنی لۆجیکی بێ یاسایو بێ ئاگایی تاکی کوردیە لە بەرامبەر ڕیسوابوونی ئەخلاقی کۆمەڵایەتیدا ، چونکە ووتەیەکی بەرزی باسکال هەیە دەڵێت هەمیشە (ئەخلاقە تەقلیدیەکان گاڵتە بە بەها کۆمەڵایەتی و ئەخلاقە ڕاستەقینەکان) دەکات. هاوکات تاکی کورد جگە لەوەی هەمیشە لەخەمی شکاندنی بەرامبەرەکەیدایە ، نیوە ئەوە هەوڵی خۆ ڕۆشنبیرکردنی لەسەر ئاستی تاك نەداوە ، هەمیشە تاکی کورد پێوا بووە ئەگەر خۆی دەسەڵاتی یەکەم نەبێ ئەوا کەسێکی تێکشاو نابووتە.

کورد لە دوای زیاتر لە سی ساڵ لە دەسەڵات. نەیانتوانی ڕۆڵی پێشنەگ بدەن بەنوخبەی سیاسی ڕاقی، چونکە کێشەی بنچینەی  لە سەرەولێژبوونەی کۆمەڵگا بەرەو لێکترازان تەنها تاك خەتابارنیە . بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی خراپی کارکردنی حیزبی سیاسی لە کوردستاندا،  چ لەڕووی مانیفێستەوە یان لەڕووی میتودی کارکردنەوە بێ یان لەڕووی تایتڵەوە بێت. ئەمانە و چەندین هۆکاری تری  زاتی و دەرەکی بوونە سەرچاوە کێشەکە.  لە دوای کەوتنی بەعس دەسەڵاتی سیاسی نەیتوانی گوڕانکاری بنچینەی   لە سیستەمی سیاسی لە کوردستاندا بکات، یان  شێوازی کاری حیزبی خۆی بگۆڕێ . جگە لەوەی کە گەندەڵی لە ڤایرۆسەوە بووە مۆدیلی کاری سیاسی و بازرگانی کە ئەمە یەکێکە لە دەرهاویشتەکانی لە دەستدانی ئەخلاقی کۆمەڵایەتیو  دورخستنەوەی نوخبەی راقی سیاسی لە ناو کۆی سیستەمی سیاسی و حیزبیدا.

ابن خلدون ووتەیەکی بەرزی پڕمانای هەیە بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی تووشی داڕمانی ئەخلاقی دەبن دەڵی ( کومەڵگای مێگەڵ کۆمەڵگایەکی ناتەواوە) واتا ئاسۆکانی دروستکردنەوەی ئەخلاقیاتی کۆمەڵایەتی لەژێر سایەی کۆمەڵگایەکی پاشکەوتوودا ئەستمە بتوانین چاوەڕێ دروستبوونەوەی بەهای کۆمەڵایەتی ڕەسەنی لێ بکرێت . چونکە هەلومەرجی ئێستا کوردستان بەردەوام بەرەو لەدەستدانی بەها پیرۆزیەکانی مێژووی کۆن و نوێ یان گاڵتەجاری بە سمبولە تێکۆشەرەکانی دەکات ، کە پێچەوانەی هەموو بەهایەکی کۆمەڵگاکانی دنیا پێشکەوتووە .  واتە هیچ هیوایەکی گەش بەدیناکرێ بۆ دروستکردنەوەی بەها ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگا.


10/12/2021



وتارەکانی تری نوسەر