کێ درەنگ پێبکەنێ زیاتر پێدەکەنێ

زانا تۆفیق بەگ
بە درێژایی مێژووی یەکێتی نیشتمانی کورستان کێشە جەوهەری ئەوەبووە بە درەنگ تێدەگا لە مراوەغە سیاسیەکانی پارتی ، فەهمی تێگەیشتنی بۆ سیاسەت کورتبینە ناتوانی زۆر بە ووردی لە تاکتیەکەکانی پارتی تێبگا ، بۆیە هەمیشە لە لە ئە نجامدا یان بە دەسەبەتاڵی دێتەوە یان دلی بە وە خۆش دەکات کە پارتی تێکشکاندوە زیاتر ڕووکەشانە بابەتەکە دەبینت نەک ناوەڕۆک کە ئەمە پێچەوانی سیاسەتەکانی پارتییە . نزیکەی ساڵێکە پارتی ڕێگری لە کاندیدەکەی یەکێتی گرتووە کە نایەوێت ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار کە لە تێڕوانینی یەکێتیدا وایە ئەم پۆستە هی کوڕانی تاڵەبانیە هیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە داوایان لێبکات . بەڵام ئەمجارە پارتی بە تایبەتی سەرۆک بارزانی بە ئاشکرا بە سەرۆکی یەکێتی ڕاگەیاندبوو کە پۆستی سەرۆک کۆمار یەکسان نیە بە پۆستی سەرۆکی هەرێم پاشان لە ئێستادا قەوارەی یەکێتی بە بەراورد لە کاتی ڕێکەوتنامەی ستراتیژی دا گوڕاوە پێگەی یەکێتی بە بەراورد لەگەڵ پارتیدا لاسەنگە بۆیە پۆستەکانیش بە هەمان هاوشێوە لاسەنگ دەبێت . پێویستە پۆستی سەرۆک کۆمار بگەڕێتەوە بۆ پارتی یان کاندیدیەک کە سەرۆک بارزانی پەسەندی بکات . 

تا ئێرە سەرکردایەتی یەکێتی و بەڕێز پاڤڵ تاڵەبانی لەو واقیعە  تێنەگەیشتووە کە پارتی ئەوەندەی وەزیری دەرەوەی عێراقی لا گرنگترە ئەوەندە پۆستی سەرۆک کۆماری لا گرنگ نیە لە ئێستادا کاتێک کاندیدی بۆ دەستنیشاندەکات جگە لە شەڕێکی سایکوڵوجی سیاسی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی هیچی تر نیە   دەرئەنجام پارتی توانی پراگماتیەکانە  جیاوازی لە نێوان فیگەرە سیاسیەکانی یەکێتیدا زیاتر بکات .

بە تایبەتی لە نێوان بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد نەمر بەرهەم ساڵحدا کە  کە پێشتر کێشەی خێزانیان هەبووە لە سەردەمی پێش دروستکردنی لیستی هاوپەیمانی هەلوەشاندنەوەی ، وە دروستبوونی کەلێنەکانی نێوان یەکێتی لەسەر بنەمای خێزانی کە کاریگەری زیاتر دروستدەکات لەناو سەرکردایەتی یەکێتیدا ، لێرەدا پارتی وەک ئەو شێرە وایە  کاتێک بێچوکانی ڕاوی کەڵەئاسێک دەکەن  چاوەڕێیان دەکات تا دەیهێنە بەردەمی پاشان بێچوکان لەسەرپارچەک لە گوشت دەیکەن بەشەڕ بەڵام شێرەکە دەبێتە خاوەنی هەموو لاشەکە. دەبێت عوقەڵاکانی یەکێتی لەو ڕاستیە تێبگەن هەر گۆڕانکاریەکی جەوهەری لە عێراق بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستاندا بەبێ ڕازیبوونی بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی سەرۆکی پارتی مەحاڵە سەرکەوتووبێ ، چونکە پێگەی بنەماڵەی بارزانی لەسەر ئاستی حیزبە عێراقیەکان و لەسەرئاستی هەرێمایەتی گەورەترە لە عەقڵی سیاسی سەرکردایەتی یەکێتی ،پێویستە لە داهاتوودا    یەکێتیەکان ڕوونتر دووربینتر لە هاوکێشە سیاسیەکان تێبگەن .

14/10/2022



وتارەکانی تری نوسەر