پەکەکە و ڕێبەری مەزن

زانا تۆفیق بەگ

پەکەکە توانای گوڕانکاری لە دیدو ئایدۆلوژیای سیاسیدا خۆیدا نیە ، چونکە هزری پەکەکە، گرێدراوە  بە  ڕێبەری مەزنە وە. تێڕوانینی سەرۆک  یەکسانە بە کۆی گشتی هه موو گەلی کورد و ئەندامانو دەستەی سەرکردایەتی پەکەکە ،  وە لە تێڕوانیینی سەرۆکی مەزنەوە مێژووی سیاسی کورد و خەباتی ڕزگاری نیشتمانی  هاوتەریب کراوە بە تێزەکانی بەڕێز ئاپۆ واتا کورد لەو کات وساتەوە وەکو کۆمەڵگاو وەکو میللەت بوونی هه بووە کە بەڕێز ئاپۆ دەستی کردوە بە سیاسەتو  پارتی کرێکارانی کوردستانی دروستکردوە .
                     
کێشەیەکی تری پەکەکە بریتیە لە لاوازی سیاسەتی دەرەوەیان واتە سیاسەتی نێو دەوڵەتی کە کۆنسەی سەرکردایەتی لەم بوارەدا زۆر بنکۆڵن, چونکە بڕیاری سیاسی لە ناو کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە لە دەرەوە ی ئیرادەی پەکەکە و دروستدەکرێ . بە تایبەتی دەست تێوەردانی ووڵاتانی ئێران و بەلقان ، بەتایبەتی هه یمەنەی ووڵاتانی  ڕووسیا چونکە لە ساڵانی پێش دەستگیر کردنی بەڕێز ئاپۆ کۆمەلی ڕێککەوتنی ژێر بە ژێر لەگەڵ ئێران و ڕووسیا بە ناوەندگیری سوریا واژۆ کراوە. 

 تەنها بە ئامادە بوونی بەڕێز ئاپۆ بەردەوام هێزی چەکداری پەکەکە لە خزمەت بەرژەوەندی ئاڕاستەکانی ئەو ووڵاتانە دا جوڵێنراون لە ژێر بەرگی شه ڕی نەتەوەیی و ڕزگاری نیشتماندا بەکارهێنراون .  بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیانە  دەتوانین  بگەڕێنەوە، بۆ کتێبەکەی بەڕێز (سەلیم چوروککایا) بەناوی ئایەتەکانی ئاپۆ؟ بە ڕوونی باس لە دۆخی سیاسی و عەقڵێتی توتالیتاری سەرۆکی پەکەکە دەکات ، وەباس لە دۆخی ئازادی و دیالۆگی سەرکردایەتی ئەم حیزبە دەکات  ، وە بەجورێک باسی دەکات هیچ دەلاقەیەک  بوونی نیە جگە لە تێزەکانی بەڕێز ئاپۆنەبێ بۆ ئەندامانی پەکەکە . وەک نووسەر دەڵێ هه ر جیاوازیەک لە دەرەوەی بیروبۆچوونەکانی سەرۆکی مەزن ژیانت دەکەوتە بەردەم تیرۆری سیاسی یان زیندانی کردن، بە ناوی جاسوسی تورکیا یان هه ڵهاتن وخۆشاردنەوە لە دەست پەکەکە و ئاپۆ.

لە دوای هه ڵهاتنی بەشێک لە کادرە سیاسی و سەرکردەکانی پەکەکە  وە دەستگیرکردنی بەڕێز ئاپۆ ئێستا دۆخی سیاسی پەکەکە  لە باکوردا لە پاشەکشەیەکی زۆر گەورەدایە  ، چونکە قۆناغی ئاشکرا بوونی سیاسەتی پەکەکە و ئاپۆ زیاتر چۆتە  قۆناغێکی سیاسی  نوێوە هێزی خۆسەپاندن لاوازتر بووە توانای چەپاندنی دیدوبۆچوونەکانی بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی  پەکەکە کەمتر بووتەوە وە بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە ڕووبەڕووی ئەو سیاسەتە تاکڕەوانەی سەرکردەکانی قەندیل بوونەتەوە، وە چاوەڕواندەکرێ  لە داهاتوو دا  ،  گروپ و دەستەی نوێ سیاسی لە پەکەکە جیاببنەوە ئەگەری  شێوازێکی نوێ بۆ کاری سیاسەتکردن دابڕێژرێتەوە دوورلە پەکەکە.

06/08/2021



وتارەکانی تری نوسەر