پاشەکشەی هێزە ئیسلامیەکان لە پڕۆسەی هه ڵبژاردن

زانا تۆفیق بەگ
لەدوای ڕووداوەکانی یانزەی سێبتەمبەرەوە هه موو ئاڕاستە سیاسیەکانی دنیا خوارئاوا بە پێچەوانەی خواستی گروپە ئیسلامیەکانی دنیای عەرەبی و ڕوژەهه ڵاتەوە گوڕا ، بەتایبەتی ئەو گروپانەی کە پێیان دەوترا ئیسلامی ڕادیکاڵ یان جیهادی توندڕەو.

سێیەکی ئەو ڕێکخراوانەی کە هاندانی کومەڵگای ئیسلامیەکانیان ئەدا ، بۆ کاری جیهادی زۆربەیان پاڵپشتی مادیان لەو ووڵاتانەوە وەردەگرت ، کە پەیوەندیەکی ستراتیژیان هه بوو لە ڕووی ئابووری و سیاسیە . بە تایبەتی پلاتفوڕمە ئیسلامیەکانی ئەمریکا و ئه وروپا.

وە سود وەرگرتن لەو بوشاییە کومەڵایەتیەی خۆرئاوا، ئەو  یاسا بەرکارانەی کومەڵگای مەدەنی کە ڕێگە بە هه موو ئەتنیکی نەتەوەیی دەدا ، بە دەربڕینی ئازادیە سیاسی و دینیەکانی خۆی لەناو چوارچێوەی دەوڵەتەکانی ئەوروپا و ئەمریکا.

لێکەوتەکانی ئەم تەوژمە ئیسلامیەیانەی ووڵاتانی ڕوژهه ڵاتی ناوەڕاست  دژ بە هه ژموونی سیاسی ئەمریکا لە ناوچەکدا  بەتایبەتی ، ئەو بەرکەوتە سیاسی و ئابووری و سەربازیەیانەی خۆرئاوا وپێداچوونەوەی پاڵپشتی مادی وسیاسی بۆ گروپە ئیسلامیەکان  کاریگەریەکی ڕاستەخوی لە جیهانی ئیسلامی دروستکرد ،  لە ناوچەکەو بەتایبەتی لە کوردستاندا پاشەکشەی بە کومەڵێ ڕەوتی ئیسلامی سیاسی کرد ، لە کاتی بەشداریان لە پرۆسەی هه ڵبژاردندا ، چونکە ئاستی خەسارەتەکانی جیهانی عەرەبی و بڕینی ئەو پاڵپشتیە دارایانەی ووڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بۆ گروپەکانی ئیسلامی سیاسی بە تایبەتی ئەوانەی هه رێم کاریگەریەکی تەواوی لە دابەزاندنی نفوسی ئیسلامیەکاندا دروستکرد ، جگە لە  هه یمەنەی دابەشبوونی گروپەکان خۆیان بەسەر  ئەجندای ووڵاتانی هه رێمایەتی لەسەر بنەمای مەزهه ب و بەرژەوەندی سیاسی ، جارێکی تر دابەزاندنی  ڕێژەی بەشداریان لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا وە دابەزاندنی ڕێژەی کورسیەکانیان لەناو دەسەڵاتی تەشریعی دا.

بوچی گروپە ئیسلامیەکانی کوردستان توانای تێپەڕاندنی  گوڕانکاریەکانی سه ردەمی گڵوبالیزەیشنی جیهانیان نیە ؟ 

مێژووی ئیسلامی سیاسی لە ناوچەکەو کوردستاندا ، دوای کەوتنی بلوکی سوشیالستی تا دەگات بە چرکە ساتی دروستبوونی ڕەوتە ئیسلامیەکانی کوردستان لە پێش ڕا پەڕین و دوای دروستبوونی سیستەمی سیاسی هه رێم ، جگە لە دروستکردنی خانەی ئیسلامی بۆ دروستکردنی بیروڕای پەڕگیری ، نەیانتوانیەوە ئەو گرێ سایکولوجیە تێپەڕێنن کە ووڵاتانی مەسیحی و یەهودی خاوەنی گوڕانکاری مرۆڤایەتن و هه ڵگری چەمکەکانی دروستکردنی دەوڵەتی مەدەنین . ئەگەر سەرنج بدەن لە گروپە ئیسلامیەکانی کوردستان هه ر کاتێ باس لە ووڵاتانی سیکولار ئەوروپی بکەین ، هه میشە دیدو تێڕوانیان وایە کە ئەوانە دژی ئیسلام کاردەکەن دەیانەوێ دینی ئیسلامی لەناو جیهاندا کاڵ بکەنەوە . بەڵام خۆیان هه تا ئەم کات وساتە نەیاتوانیەوە گوڕانکاریەکی بنچینەی بۆ پێشخستنی مروڤایەتی دروستبکەن.

هه ر ئەم فاکتەرانە وایانکردوە کە ئێستا لەناو کومەڵگای کوردستاندا لە حاڵەتی پاشکەشەی جەماوەریدا بن. بەشێک لە ئەندام و لایەنگرانیان خەباتی سیاسی خۆیان بە جێدێڵن دەچنە ناو گروپە سیاسیە سیکولارەکاندا ئەم واقیعە  دەتوانم بلێم بۆ  کۆی گشتی حیزبە ئیسلامیەکان ڕاستە.

12/09/2021



وتارەکانی تری نوسەر