کورد و بەریتانیا

زانا تۆفیق بەگ
چیرۆکی ئەو ووتەیەی  شەڕ کردنی دووماسی لە دەریادا دەستی ئیگلیزی تێدایە ، مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە، کۆمەڵی سەرچاوەی مێژووی پشتڕاستی ئەو ڕاستیە دەکەنەوە ، کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم لە ساڵەکانی 1914 تا کوتایی جەنگەکە، ئیگلیزەکان هه میشە بە چاوی تەماعەوە لە ناوچەی کەنداو ،عێراقیان  ڕوانیوە، وەک جێگەیەکی قوڵ لە ستراتیژی بەرژەوەندیە باڵاکانی بریتانیە دا بوونی هه بووە.

تەنانەت لە هه ندێ لە سەرچاوە مێژوویەکانی باس لەوە دەکەن ، کاتێ فەرەنسایەکان میسرو سوریا لوبنانیان داگیرکرد بریتانیە کان لە ڕێگەی هه ندێ گروپی تایبەتی وە ، هه وڵی لەقکردنی پێگەی فه رەنسایەن داوە  . وە هێزی سه ربازی ووڵاتی فەرەنسا لە و ناوچانەی  کە  گروپە چەکدارەکانی ئەو ووڵاتانە چەکیان لە دژی فرەنسا هه ڵگرتبوو پاکیان بکەنەوە هێزی سیاسی و سه ربازی فەرەنسا کزبکەن.

پاشان لە ئەنجامدا نفوسی ئیگلیزەکان زیادکرد لەڕووی هێزی سیاسی و کاریگەری لەناو کوشکی پاشایەتیدا ، هه تا ئێستا بە شێوەیەکی بە هێز لە ناوچەکەدا ماوەتەوە.

بەرژەوەندیەکان و ڕوڵی گەورە ی ئینگلیزەکان  لە داڕشتنەوە سیاسەتی نوێ ناوچەکەدا بەشێوەیەکی کاریگەر بوونی هەیە.

سەردانەکەی سەرۆکی هه رێم بۆ بریتانیا جورێک لە پەیامی هاوسەنگی و هاوبەشی سیاسی و ئابووری پاراستنی مێژووی سیاسی  ئیگلیزەکان .  چونکە ڕاگرتنی هاوسەنگی سیاسی لە نێوان دوو هێزی گەورەی جیهان وەک فەڕەنساو بریتانیا کارێکی ئاوا ئاسان نیە ، بە درێژایی مێژوو ئەم دوو ووڵاتەی ئەوروپا هه میشە لە حاڵەتی ململانیەی توندی سیاسی وئابووری دا بوون.

دروستکردنی پردی هاوسەنگی سیاسی ئابووری تەنها بە سەکردەیەکی وەك ، بەڕێز نچیرڤان بارزانی  دروستدەکرێ ، چونکە هه میشە لەسەر بنەمای پڕاگماتی ، دیزانینی بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوەی هه رێمی کوردستان به ڕێوەبردوە. زمانی دروستکردنی پەیوەندیە دیبلوماسیەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کاری پێکەوەی لەبەرمەبنای عورفی سیاسی و بەرژەوەندی هه رێمی کوردستان بووە.

ئەگەر چەند نمونەیەک باس بکەین بۆ سەرکەوتنی شێوازی کارکردنی  بەڕێز سەرۆکی هەرێم لە ژیانی سیاسی خۆیدا ، بەتایبەتی لە دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم چونکە بەشێکی زۆری ووڵاتانی وەکو بریتانیا و فەڕەنسا و ئه مریکا پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هه رێمی کوردستان  بە شێوەیەکی ناڕاستەخۆ پچڕاند.

بەڵام بەهۆی زمانی نەرمی سیاسی و کردە سیاسیەکانی سەرۆک نێچیرەڤان جارێکی تر پێگەی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە دۆخی پێشتروبە شێوازێکی باشترو بە بەهێزتر.  لە ئێستادا بوونی پەیوەندی بەهێز لەگەل بریتانیا زامنی پاراستن و بەهێزی قەوارەی سیاسی هه رێمە لەسەر نەخشەی سیاسی نێونەتەوەیی وهه رێمایەتی و عێراق لەدوای هه ڵبژاردن.

17/09/2021



وتارەکانی تری نوسەر