لە پرسی ئاڵادا بۆ ئەوانەی کە ئاڵاکە دەکەنە ئاڵای پارتی

ئارام رەفعەت
تەحەداتان دەکەم یەک بەیەک

ئەگەر لەسەدان وێنەی نێوان ١٩٤٦ تا ١٩٧٩ی مستەفا بارزانی، تاکە وێنەیەکی ئەوتان دەسکەوێت لەگەڵ ئاڵای کوردستاندا .

لەسەدان وێنەی نێوان ساڵانی ١٩٦١ تا ١٩٩١دا، تاکە وێنەیەکی مەسعود بارزانیتان دەسکەوێت لەگەڵ ئاڵای کوردستاندا .

لە هەزاران بەیاننامە و رۆژنامە و بڵاوکراوەی پارتی لە نێوان ١٩٦١ تا ١٩٩١ تاکە دانەیەکییان وێنەیەکی ئاڵای کوردستانی تێدابێت .

لە دەیان میتینگ و چاوپێکەوتن و راگەیاندنی رۆژنامەوانی نێوان ١٩٦١ تا ١٩٩١ تاکە وێنەیەکی ئاڵای کوردستان ببینن .

لەدوای راپەڕین و تا پێش ٣١ی ئاب، تەحەداتان دەکەم ئەگەر یەک دۆکومێنت یان یەک جەلسەی پەرلەمانی کوردستانتان دەسکەوێت کە پارتی تێیدا باسی ئاڵای کوردستانی کردبێت (رێک پێچەوانەکەی، پارتی رێگربوو لە تەبەننی کردنی ئاڵای کوردستان) .

لە ١٩٦١ تا ٢٠٢٠ تاکە یەک نموونەم بۆ بێننەوە کە پارتی بۆ یەک جاریش شەڕێک یان بەرگرییەکی لە ئاڵای کوردستان کردبێت .

بەڵێ تەحەداتان دەکەم .

یەک نموونەم بۆ بێننەوە، منیش دەڵێم راست دەفەرموون و نەفرەت لەو ئاڵایە، کە ئاڵای بنەماڵەیەکی خائین و گەندەڵە .

بەڵام ئەگە یەک بەڵگەتان پێنەبێت... ئەوا

ئەو ئاڵایە بەزۆر بەسەر پارتیدا مەسەپێنن و ئەو خزمەتە بەلاشەی پارتی مەکەن .

حەزتان لە کوردەبۆرەیی و ملتان بۆ ئاڵای فاشیست و خوێناوی و ئەنفالچی عێڕاق نەوی دەکەن و دڵتان بۆ مورتەزەقەیی لێدەدات، کەس رێی لێنەگرتوون و پیرۆزتان بێت... بەڵام کوردەبۆرەیی خۆتان بە ئاڵای کوردستان و ماسکی هیومانیزم و بنەماڵەی بارزانییەوە مەپێچنەوە

دوو تێبینی 

یەکەم .

ئاڵای کوردستان لە ١٩٢٧ کۆمەڵەی خۆییبوون و شۆرشی ئارارات و دواتریش کۆماری مەهاباد و لە هەشتاکانیشدا پاسۆک و دواتریش لایەنگرانی پەکەکە لە باشور (هەڵبەت هەرکامێکییان بە ڤێرژنی کەمێک جیاوە) وەک ئاڵای کوردستانییان تەبەننی کردووە .

دووەم :

لە ١٩٤٦ تا ١٩٩٦ پارتی خۆی لەقەرەی ئەم ئاڵایە نەداوە و تا دوای روخانی سەدامیش جورئەتی نەبووە وەک ئاڵای هەرێم لە سەر بینا فەرمییەکانی هەرێم هەڵیبدات .

دواجار .

چ شەرمە لە سەدەی ٢١دا و چاخی ئەلەکترۆنیک و سۆشیال میدیادا بژیت و گەردیلەیەک وشیاریت نەبێت و پێتوابێت بەرگری کردن لە ئاڵا نەژادپەرەستی و فاشیزمە... ئەم ئەقڵە ژەنگاوییە تەنها لای کوردەبۆرە دەستدەکەوێت .

18/10/2020



وتارەکانی تری نوسەر