من تشالز داروین-م خاوەنی ئەو کتێبەی دونیای هەژاند

محەمەد خۆشناو

ئەمن باپیری ئەو بۆریس جۆنسۆن-ی سەرەک وەزیرانی ئێستای بەریتانیا-م ، کاتێک جۆنسۆن-ی نەوەم لەکاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا بانگەوازی بەرگری مێگەل«مناعة القطيع»رادێرا و داوای لە ئینگلیزەکان کرد کە ماڵئاوایی لە ئازیزانیان بکەن ، ئەمە وەسیەتی من بوو جێبەجێیکرد کە زۆر باش لێیتێگەیشتبوو.

 

من شەرمەزاریەک بووم بەسەر خیزانەکەمانەوە هەروەکو باوکم پێی دەگوتم ، چوونکە لەخوێندنی پزیشکی و ئایینی و هونەریدا فەشەلم هێنا! زۆر هۆگری لێکۆڵینەوەی بوونەوەرە زیندووەکان لە ڕووەک و ئاژەڵ و هەتا مرۆڤ بووم ، لە ساڵی١٨٣١ گەشتێکی پێنج ساڵەی دەریاییم دەسپێکرد و چوومە شوێنە دوورەدەست و نادیارەکان، کارێکی زۆرم لەسەر هەموو ئەو بوونەوەرانە و توێکاریکردنیان و لێکۆڵینەوەکردن لەسەریان کرد و ، گەیشتمە کۆمەڵێک بیردۆز لەوانە: کە هەمەجۆرە سەرەکیەکان لە شیردەرەکان و ماسی و خشۆکەکان بنەچەیەکی هاوبەشیان هەیە، هەروەها گەیشتمە ئەوبیردۆزەش کە  مانەوە بۆ ئەو بوونەوەرەیە کە گونجاوە لەگەڵ ژینگەکەی«البقاء للانسب» ، نەک هەروەک دەڵێن ئەوەی بەهێزە دەمێنێت ، ئەگەر وابا داینەسۆرەکان قڕنەدەبوون! لە کۆندا داینەسۆرەکان نەگونجان لەگەڵ دەورووبەریان.

 

من ئاگام لێیە کە جیهان تووشی ج جۆرە ترس و هیستریایەک بۆ چۆنیەتی مامڵەکردن لەگەڵ ئەو ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتەوە! ، هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئێوە تا ئێستا باجی پێشکەوتن دەدەن  کە لەکتێبەکەمدا باسمکردووە ، سرووشت زۆر تووندە و بەزەیی بەکەسدا نایەتەوە و گوێی لێ نیە و بایەخ بە خواست و هەستەکان و خۆگرتنمان بە ژیان و خەونی مانەوە و بەردەوامیمان نادات و ، ئەوە من بووم هاوکێشەی پێشکەوتنم نووسی کە نهێنیەکەی بە هەموو تووندی و پابەندیەکانم ئاشکرا کرد و ، گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە ئەوەی ڕوودەدات بریتیە لەوەی کە درەختی ژیان گەڵا بەسەرچووەکان فڕەدەدات وەکو ئەو کەشتیەی ژیان وایە کە بارە قورسەکەی کە لێی زیادە لەکۆڵخۆی دەکاتەوە و ، ئەوانە فڕەدەدات کە لەگەڵ سروشت ڕانایەت.

 

ئەمانەم لە کتێبەکەمدا«ڕەچەلەکی جۆرەکان-اصل الانواع» لە ساڵی١٨٥٩دا باسکردووە ، ئەم کتێبە جیهانی هەژاند و سەرئێشەیەکی زۆری بۆ دروستکردم ، هەموو پیاوانی ئایینی جیهان چی نەما پێم نەکەن قەشەیەکی گەورەی مەسیحی ، پێی گووتم

 :«ئایا تۆ دەچیتەوە سەر مەیمون لەڕێگەی دایک و باوکتەوە؟» بە بێدین و کافریان دانام ، بەڵام زۆر بەختەوەر بووم کە لەسەردەمی پاپا« بیوس» ی١٢ ئەوەی ڕاگەیاند کە بیردۆزی  پێشکەوتنی تشارلز داروین لە هێنانی بۆ جەستەی مرۆڤ ڕاستە ، ئەمە لە ساڵی ١٩٥١ بوو.

 

من دەزانم بۆ ڕقیان لێمە؟ چونکە تەمەکانم لەسەر چاوان لابرد و واملێکردن ڕووناکی ڕاستەقینەی تاڵ ببینن.

 

ئێستا ئێمە واخۆمان زۆر قایم کردووە بەرانبەری هەر گۆڕاوێکی کۆڕۆنا و ، با هەندش گوێ نەدەینە قسە هەڵگێر و وەڕگێرەکانی سەرۆکی ریکخراوی تەندروستی جیهانی کە لەبەر قوورسی ناوەکەی پێم لەبەرناکرێت  و هەمو جارێک هەترەشی مرۆڤ دەبات !دیارە ناوبراو لەبیری چووە کە بەپێی ئڕاپۆرتی پسپۆرانی تەندروستی  کە  بڵاوبۆتەوە دەڵێت: بەپێی بیردۆزی هەڵبژاردنی سروشتی«الانتقاء الطبيعى» ڤایرۆسەکە تەنها جیناتەکانی خۆی بۆ نەوەکانی دادێ دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی زیاتر بمێنت و بڵاوببیتەوە و بەمە کوشندیی ڤایرۆسەکە قۆناخ بە قۆناخ سووکتر دەبێت و ژمارەی قوربانیان کەمتر دەبن و ، ئەگەر هاتو ئەو ڤایرۆسە چووە ناو کەسێک و کوشتی بەمە ڤایرۆسەکەش دەمریت و بڵاونابیتەوە ، تەنها ئەگەر کارگەیەک هەبێت زۆر و زیادی بکات  ، بۆیە ئێستا بەقسەی شارەزایانی تەندروستی  ڤایرۆسەکە کوشندیی کوشتنی کەمبۆتەوە وەکو ئەوەی ئێستا ئۆمیکرۆن کە بە قسەی هەندێک پسپۆرانی تەندروستی کوشندەییەکەی کەمترە لە گۆڕاوی دەلتا ، بەم شێوەیە گونجان لەگەڵ ڤایرۆسەکە دروستدەبێت و لەدوا جاردا لە پەتاوە دەگۆڕێت بۆ نەخۆشی و وەکو ئەنفلۆنزا مامڵەی لەگەڵدا دەکەین ، بەڵام پێویستیشە وڵاتانی دەوڵەمەند ئەوە بزانن بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤایەتی پێکەوە پاریزرا و ڕزگار ببن دەبێت ڤاکسین ببەخشنە وڵاتانی هەژارنشین.


11/12/2021



وتارەکانی تری نوسەر