بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما
، کارەساتی کەمئاوی هەڕەشە لە وڵاتانی هەموو جیهان دەکات ، زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی
کە بە بوونی ئاوی زۆر و دارستانی چڕ ناسراون کەمئاوی-یان لە وڵاتەکانیاندا ڕاگەیاند
و بەریتانیا ئیعلانی ووشکەساڵی کرد و ، پسپۆر و شارەزایانی بواری ئاو زەنگی ترسناکیان
لێدا و ، ئەگەر چارەسەرێک نەکرێت دارستانەکان گڕدەگرن و لافاو زۆبەی وڵاتان دەگریتەوە.
کوردستان-یش وەک بەشێک لە جیهان پشکێکی زۆری ئەو
کارەساتەی کە ئەگەر بەپەلە چارەسەری نەکەن بەردەکەوێت.
هەرێمی کوردستان نەقسێکی تووندی ئاوی هەیە و ،
باران سەرچاوەی سەرەکی ئاوەکەیەتی و ئاوی ژێر زەوی تاکە ئەمباری ستراتیژی ئایندەیە
بۆ کوردستان، تائێستا هەر بە عەقلیەتی پەنجا ساڵ لەمەوبەر مامڵە لەگەڵ ئاودا دەکەین
و ، ئاو بەفیڕۆ دەدەین ،ئەدی ئەگەر باران کەم بوو چی بکەین ؟! ئەگەر وابڕوات ئەستەمە بتوانین ئەو ئاوە بەبەردەوامی
بەکاربهێنین و دووچاری کارەساتێکی واماندەکات کە کەمتر نەبێت لە ئەنفال و کیمیاباران
و کوشتنی بەکۆمەڵ ، ئێمە تەنگوچەلەمەی خاک-مان نیە ، ئەوەی هەیە چۆن بتوانین ئاوی پێویست دابین بکەین ، دەبێت تەواوی
ئاو رێکبخرێتەوە تا خاک و مرۆڤ تێنو نەبن ، ئاو وایلێدیت لە ووزە بەنرختر و گرانتر
دەبێت و ، هەرێمی کوردستان پێویستی بە
پلانێکی سەرتاپاگیری وەرزیی و ساڵانە هەیە کە پسپۆر و شارەزایان دایبنێن بۆ گلدانەوەی
ئاو….«د. عیسام حجی» لێکۆلەری ئاو لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی وڵاتەیەکگرتووەکان«ناسا»
دەڵێت : کەمی ئاو لەناکاو دروست نابێت ، بەڵکو بەهۆکاری گۆڕانی هەنگاو بەهەنگاوی کەشوهەوا
و لەگەڵ گۆڕانی دیموگرافی لە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان دروستدەبێت و ، ئەم تەنگوچەلومەیە
بەرۆکی زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووە هۆکارەکەشی غیابی پلانی درێژخایەن و ، هەروەها
غیابی بەرنامەیەکی نەتەوەییە بۆ مامڵەکردنێکی چاڵاکانە لەگەڵ تەنگوچەلەمەکەدا و ،
پێویستە هۆشیاریەکی کلتووری و کۆمەڵگەیی بۆ ڕیزگرتن لە ئاو دروستبکرێت ، کە بەداخەوە بێنرخترین شت لەکن ئێمە ئاوە ، بۆ سەلماندنی قسەی ئەو زانا گەورەیەی ئاو ،
شاری هەولێر بە نموونە دێنینەوە:
لەماوەی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوو شاری هەولێر
سێ بەرابەر گەورە بووە ، لە گەڕەک و پاڕک و باخچە و باڵەخانە و شوقەی نیشتەجێبوونی
نوێ لەناو شار ، تا دەگاتە گوندی نوێ و مەزرەعە و ڤيلا لەدەرەوی شار ، بزانە چ بڕە
ئاوێکی گەورە لەو شارەدا سەرفکراوە و ، چۆن دەتوانیت قرەبووی بکەیتەوە !!، بۆ شارەکانی
دیکەش بەهەمان شێوە… کوردستان پێویستی بە
بەنداوی زیاتر و دروستکردنی کۆگای گەورەی ئەمبارکردنی ئاو لەژێر زەوی و دامەزراندنی
قەنتەرە و قەناتی نوێی ئاو و ، گەر بکرێت بەربەستدانان لەبەردەم دۆڵەکان بۆ گلدانەوەی
ئاو و ، کاتی خۆی لە دەشتی هەولێر هەر گووندەو گۆمێکی هەبوو بۆ ئاوخواردنی ئاژەڵ و
خشتبڕین ، هەق وایە لە گووندەکان هەمان بیرۆکە جێبەجێبکرێتەوە ، هەروەها پێویستە تەکنیک و نیزامی ئاودێری نوێ هاوردە بکرێت بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو ، گەر سەیری
وڵاتێکی وەکو ئیسرائیل بکەین ئاو و زەویەکەی سنووردارە و کێشەی هەبوو ، بەڵام مێشکێکی
دەگمەنیان هەیە توانیان بەداهێنانی تەکنیکی نوێ چارەسەری بکەن و ببێتە یەکێک لە گەورەترین وڵاتی کشتوکاڵی، ئەمانەی
باسمانکرد دەبنە مایەی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان نەکەوێتە ناو پشتێنەی تێنوێتی ئاوەوە .
تەنگەچەلەمەی ئاو نە بە سەرۆکی هەرێم یا سەرۆکی
حکومەت یا سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حزبەکان چارەسەر ناکرێت ، پێویستە هەموو گەلەکەمان
هاوکار بن ، هاوکاری نەک بە قانون ، بەڵکو پیویستە هانیان بدەین و قایلیان بکەین بە
دەستپێوەگرتنی ئاوی ئاودێری و بەکارهێنانی لە ماڵاندا و ، پێویستە مامۆستایانی ئایینی
لە مزگەفت و کڵێساکان و مامۆستای خوێندنگاکان و خێزان و ڕاگەیاند بە هەموو ئامرازەکانی
خەڵک هۆشیار بکەنەوە لە گوناهی و کارەساتی ترسناکی بەفیڕۆدانی ئاو و پاراستنی وەک
سامانێکی گرانبەهای نەتەوەیی ، هەموو ئەمانە گەر جێبەجێبکرێن کاریگەری باشی بەسەر
کەرتی کشتوکاڵ دەبێت و ، دەبێتە مایەی گۆڕانێکی ڕیشەیی بەسەر شێوەی کەسایەتی
کوردستانی و بەکردەییش دەچینە ناو سەردەمێکی تر .