له 27/ 12 / 1920 یه‌که‌مین حکومه‌تی عێراقی کاتی و له 6 / 1 / 1921 سوپای عێراق له لایه‌ن به‌ریتانیاوه دامه‌زرا ، فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م دانرا به یه‌که‌م مه‌لیکی عێراق ، به‌ریتانیا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی به‌خشی به که‌مایه‌تیه‌کی سونی عه‌ره‌بی چه‌ند شارێکی دیاری کراو ،نه‌ته‌وه ومه‌زهه‌به‌کانی تر بێ به ری کران له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان ،ئه‌مه‌ش بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان کێشه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی ، تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
سوپای عێراق ئامرازی سه‌ره‌کی سه‌رکوت کردنی هه‌مووخۆپێشاندان و راپه‌ڕین و جوڵانه‌وه‌یه‌ک بوو ، عێراق بووه به وڵاتی زنجیره سیناریۆو کۆده‌تاو وگرتن و زیندان و ئه‌شکه‌نجه و کوشتن و بڕین و کۆمه‌ڵکوژی و بێ سه روشوین کردن و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان .
تایبه‌تمه‌ندی سیناریۆکانی عێراق له ناو هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی وئاسیاو دنیا دا ، به ناوبانگه به نه‌ریتی کلتوری کۆده‌تا ، به پلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی گروپێکی دیاریکراو به پاڵپشتی سوپا ،ئه‌م نه‌ریته بووه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان دیارده‌ی سلبی له ناو سه‌رکرده‌کانه‌وه شۆڕبوه‌ته‌وه بۆ ریزه‌کانی سوپا .
هیچ شتێک له ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق وسوپا دا به‌هاو متمانه‌ی نه‌ما ، حکومه‌تی عێراق به پێی کۆده‌تا کان ده‌سه‌ڵاتی کوشتن و بڕینیان ده‌سه‌پاند ، هه‌موو توانای سیاسی و ژێرخانی ئابوری عێراق و میدیاکانیان ده‌خسته گه‌ر بۆ جینۆسایدکردنی کوردوگۆڕینی باری دیمۆگرافی ناوچه‌کانی باشوری کوردستان .
دوای راپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێکهێنی حکومه‌تی هه‌رێم ،سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ، به مه‌زاجی خۆیان،ره‌وتی په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم یان به‌جۆرێک ئارا سته کرد ، مۆدیلێکی وایان پێشکه‌ش کرد ، متمانه‌و که‌سێتی خۆیان به جۆرێک نواند ، هه‌مان زنجیره هه‌ڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق یان چه‌ند باره‌کرده‌وه .
سوودیان له و زنجیره هه‌ڵانه‌ی حکومه‌تی عێراق وه‌رنه‌گرت ،پارتی و یه‌کیه‌تی ،وه‌ک سونه‌و شیعه ، تا بواریان بوودژایه‌تی یه‌کتریان کرد ، یه‌کتریان له ناوبرد ، هه‌مان گرێی ئاڵۆزی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌لای جه‌لالییه‌که‌ی 1964 یان هێنایه ناو ئۆرگانه جیا جیاکانی حیزب و کایه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌ت وخه‌ڵک ، به جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وتیان کرد ، هه‌موو پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌کانیا ن به میدیا زه‌به‌لاحه‌کانیانه‌وه له خزمه‌تی نه‌رجسیه‌تی خۆیان و حیزبه چه‌ق به‌ستوه‌کانیان دا بوو.
وتاری نه‌ته‌وه‌یی کوردیان به جۆرێک کاڵ کرده‌وه ، ئینتمای نیشتمانیان له لای گه‌نجه کان وه‌ک توانا‌و و خه‌ون و ئیراده‌یان کوشت ، ئه‌ندامانی حیزبه‌کان به جۆرێک په‌روه‌ده کران ، دژیه‌تی یه‌کتریی بکه‌ن و یه‌کتریی بسڕنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی به پاشقول گرتن و سیناریۆو کۆده‌تا پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئۆرگانه‌کانی حیزب و کایه‌کانی حکومه‌ت دا به‌ده‌ست بهێنن ، له سه‌ربنه‌مای خۆبردنه پێشه‌وه‌و ماستاو کاسه لیسی و کۆیلایه‌تی بۆ سه‌رکرده‌کانی حیزب ،
رۆژنامه‌نوسه مه‌قاش و بته‌کان ، به به‌رده‌وامی به به‌یت وبالۆره‌ی زمانی رق و کینه‌و توند‌و تیژی و تۆڵه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه وتار‌و لێدوانه‌کانیان په‌خش ده‌که‌ن بۆ بره‌ودانی زیاتر به ناکۆکی و گرژی نێوان سه‌رکرده‌کان و حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت .
سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دا ، هه‌موو به‌ها جوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیان کاڵ کاڵ و ته‌ماوی و زینده‌به‌چاڵ کرد ، بوون به ئامێر‌و کۆیله‌وسێبه‌ری داگیرکه‌رانی نیشتمان ، سه‌رکرده‌کان هه‌موو پلان و به‌رنامه و نه‌خشه‌ی داگیرکه‌ران دژ به ئازادی هاوڵاتیان و مافه سه‌ره‌تا ییه‌کانی تاکی کورد جێ به‌جێ ده‌که‌ن ، بۆ به‌ده‌ست هێنانی کورسی ده‌سه‌ڵات و دزی و تاڵانی سامانی نیشتمان .
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه : عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی دووه‌م