له ئه‌نفاله‌کان دا له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م و سه‌نگه‌رو هه‌ڵوێست وده‌یان خانه‌وادی تر ، له مێرگه‌پانه‌وه به زه‌حمه‌تێکی زۆر گه‌یشتینه شاری سه‌قز ،به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه چوینه بیمارستانی سینا له شاری ته‌برێز ،ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له‌وشاره‌دا ماینه‌وه .
رۆژێکیان رووم کرده گۆڕستانی ئیمامییه ، گۆڕه‌کانم به‌سه‌رکرده‌وه ،به‌ڵام ئارامگاکه‌ی سه‌مه‌دی بیهرهنگیم بۆ نه‌دۆزراییه‌وه ، زۆر به‌ی چه‌په‌کانی ئێران له‌و گۆرستانه‌دا نێژرابوون،به خێرایی گه‌ڕامه‌وه بۆ بیمارستان .
بووم ئاشنای کتێب فرۆشێک نزیک به نه‌خۆشخانه‌که ،کاتێ پرسیاری گۆڕی سه‌مه‌دم لێ کرد ،وتی :
- دۆستێکم هه‌یه هاوڕێ ی نزیکی سه‌مه‌د بووه ،زوو زوو دێته ئێره .
رۆژێکیان هاوڕێکه‌ی سه‌مه‌د ی پێ ناساندم ، هاوڕێکه‌ی سه‌مه‌د سه‌ری سوڕما وتی :
- تۆ کوردیت و خه‌ڵکی شاری سلێمانیت ،ده‌ته‌وێت سه‌ردانی ئارامگه‌که‌ی سه‌مه‌د بکه‌یت ،که‌واته سه‌مه‌د نه‌مردووه ،سه‌مه‌د له‌زۆر شوینی دنیا دا به‌هۆی به‌رهه‌مه‌کانی یه‌وه ناسراوه و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکه.
هاوڕێکه‌ی سه‌مه‌د وتی :
- جه‌للاده‌کانی شا سه‌مه‌دیان له رووباری ئاراسدا خنکاند ،من ته‌رمه‌که‌یم هێنایه‌وه ، ئێشتاش دوای چه‌ند ساڵ له مه‌رگی سه‌مه‌د،خه‌ڵک په‌رۆش و تینووی به‌رهه‌مه‌کانی سهمهدن .
پێکه‌وه به‌ره‌و گۆڕستانی ئیمامییه که‌وتینه رێ، زۆر گه‌ڕاین ، به‌ڵام ئه‌ویش ئارامگاکه‌ی سه‌مه‌دی بۆ نه‌دۆزرایه‌وه ،له‌و کاته‌دا هاوڕێ که‌ی سه‌مه‌د رووی کرده زێوانی گۆڕستانهو پێی وت:
- چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر باوکم مردوه ، سێ گۆڕلهو لای ئارامگاکه‌ی سه‌مه‌ده‌وه به‌خاکمان سپارد وه،به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه من له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم ،گۆڕستانه‌که زۆر گۆڕاوه و گه‌وه‌ره بووه ،ئێستا ئارامگاکه‌ی باوکم بۆ نادۆزرایهوه.
زێوانه‌که ئێمه‌ی برد تا گه‌یشتینه سه‌ر گۆڕه‌که‌ی سه‌مه‌د، سێ گۆڕی ژمارد وتی :
-ئه‌مه ئارامگاکه‌ی باوکته .
ئه‌و رۆیشت ، ئێمه چوینهسهر ئارامگاکه‌ی سه‌مه‌د ،دوو و سێ چه‌پکه گوڵی له‌سه‌ر دانرابوو ، تازه وشک ببوون ، شنه‌ی باکه به‌م لاوئهوهلادا بڵاوی کردبوونه‌وه .
له‌و کاته‌دا ده‌نگی سه‌نگه‌ری کوڕم له گوێم دا ده‌زرنگایه‌وه ، که گه‌یشتینه شاری ته‌برێز وتی :
-بابه با سه‌ردانی سه‌مه‌دی بیهره‌نگی بکه‌ین،مه‌گه‌ر ئه‌و ئێمه ناناسێت؟
عه بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
*کاک که‌مال پێنجوێنی ناسراو به که‌مال گورچیله ، چه‌ند رۆژێک بوو له بیمارستانی سینا نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌ی بۆ کرابوو ، هێشتا به ته‌واوه‌تی چاک نه‌بووبوه‌وه ، به نهێنی پێکه‌وه روومان کرده گۆڕستانی ئیمامییه ، له‌وێ به کامێراکه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئارامگاکه‌ی سه‌مه‌د بۆ گرتم.