یه‌که‌م که‌نیسه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی له 1862 دا دروستکراوه
له‌باره‌ی ره‌چه‌ڵه‌کی مه‌سیحییه‌کانی کوردستانه‌وه ، دوو رای جیاواز و بۆچونی جیاواز هه‌یه .
یه‌که‌میان ده‌ڵێ: [ مه‌سیحییه‌کانی کوردستان به ره‌چه ڵه‌ک ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر ئاشوری و ئیمپراتۆریه‌تی ئاشوری].
دووه‌میان ده‌ڵێت :[مه‌سیحه‌کان له عه ینکاوه و هه‌رموته وهێران و نازه‌نین و شه‌قڵاوه‌و دیاناو دهۆک و زاخۆ و کۆیه‌و سلێمانی ]دا ژیاون ،تا سنووری میزۆپۆتامیا به پێی به‌ڵگه‌ی لۆژیکی میژوویی به پێ ی دان پێ نانی ئاشورییه‌کان خۆیان له کاتی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانره‌وایان نه‌گه‌یشتونه‌ته ناوچه شاخاوییه‌کانی زاگرۆس ، که به سیگۆشه‌ی سنوور ناسراوه ، ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ر سێ سنووری [عێراق -ئێران -تورکیا ]به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ،به‌و پێییه مه‌سیحییه‌کان له ناوچه‌جیایاکانی کوردستانا ژیاون . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که رای دوه‌میان وشیاوترو راست تر بێ .
گه‌ربڕوانینه لاپه‌ره‌کانی مێژوو ، کلدانییه‌کان فه‌رمانره‌وایی ناوچه‌که‌یان کردوه ،دواتر ئاشورییه‌کان،چه‌ند هه‌زارساڵێک پێش له دایک بوونی مه‌سیح .میدییه‌کان به‌هه‌ماهه‌نگی فارسه‌کان به‌سه‌ر یاشورییه‌کان دا زاڵبون ،هیچ جۆره به‌ستنه‌وه‌یه‌ک له نێوا ن ئاشورییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ئێستادا نه‌بووه ،به هیچ جۆرێک شیاونییه ،ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر بناغه‌ی ئاین دیاری بکرێت ،گه‌لی کورد نه‌ته‌وه‌ی زه‌رده‌شت نه‌بووه ،به‌ڵکو خاوه‌نی ئاینی زه‌رده‌شتی بووه .
له باره‌ی مه‌سیحییه‌کانی کوردستانیشه‌وه که‌سێتیه‌کی وه‌ک [قداسه البطریاک مار رۆفائیل ] یه‌که‌می بیداوید سه‌رۆکی هه‌موو کلدانییه‌کانی جیهان له سه‌ردانێکیا بۆ شاری سلێمانی له 16 / 8 / 1998 وتی :
-به هیچ جۆرێک به‌ڕه‌وای نازانین ئێمه‌ی مه‌سیحی به میوان یا به په‌ناهه‌نده له سه‌ر ئه‌م خاكه قبوڵ بکرێین ،به‌ڵکو ئێمه له گه‌ڵ ئه‌م شاخ و گردۆڵکه و نشێوانه بووین و ده‌بین ،ده‌بێت ئه‌مرۆ هه‌موو توانا‌مان بۆ خزمه‌تی کوردستان بخه‌ینه گه‌ڕ.)
سه‌رچاوه :
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، یه‌که‌م که‌نیسه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی له ساڵی 1862 دروست کراوه ، تایم ژماره 9، نیسانی 1999، ل 20-ل24.