له 16 / 8 / 1998 (قداسه البگریاک مار رۆفائیل ، یه‌که‌می بیداوید ) سه‌رۆکی هه‌موو کلدانییه‌کانی جیهان له سه‌ردانێکی دا له شاری سلێمانی ، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه وانی دا له ئوتێل ئاشتی له باره‌ی مه‌سیحییه‌کانی کوردستانه‌وه وتی :
-به هیچ جۆرێک به‌ڕه‌وای نازانین ئێمه‌ی مه‌سیحی به په‌ناهه‌نده و میوان له سه‌ر ئه‌م خاكه قبوڵ بکرێین ، ئێمه له گه‌ڵ ئه‌م شاخ و گردۆڵکه و نشێوانه بووین و ده‌بین ،ده‌بێت ئه‌مڕۆ به هه‌موو توانا‌مان خزمه‌تی کوردستان بکه‌ین .
مه سیحی یه‌کانی سلێمانی ...(3)
له ساڵی 1820 مه‌سیحییه‌کان که‌نیسه‌یه‌کی بچوکیان له سلێمانی دروست کرد.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1855به‌دواوه، مه‌سیحییه‌کان له [سنه ،ئه‌رمنستان ، که‌رکوک ، موسڵ، دیانا، شه‌قڵاوه، عینکاوه ، هێران ، نازه‌نین. هه‌رموته،کۆیه ] ه‌وه روویان کردوه‌ته سلێمانی له گه‌ڕه‌کی مه‌سیحییه‌کانی نزیک قه‌زازه‌کان جێگیر بوون.
میسته‌ر هات وتویه‌تی:[له ساڵی 1820دا که‌نیسه‌یه‌کی بچوک ، 5 کاروان سه‌را ، 5 مزگه‌وت ،5 حه‌مام له سلێمانی هه‌بووه ، ئیبراهیم پاشای بابان له ساڵی1784شاری سلێمانی ته‌واو کرد ، ئه‌و کاتانه سلێمانی 200ماڵ بوو ،30ماڵی جوله‌که‌و 8ماڵی مه‌سیحی بوو.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌خاته روو که مه‌سیحییه‌کان دوای دروست کردنی شاری سلێمانی به ماوه‌یه‌کی که‌م روویان کردوه‌ته‌سلێمانی و له‌وێ ژیاون ،دواتر په‌ره‌یان سه‌ندوه‌وبوون به 125 ماڵ زیاتر ،ژماره‌یان له[1050- 1100]که‌س بووه ،به‌ڵام به هۆی هه‌لومه‌رجی نائاسایی یه‌وه به‌سێ قۆناغی جیاواز روویان کردوه‌ته هه‌نده‌ران ،
له سه‌ره‌تایی شه‌سته‌کانه‌وه به هۆی هه‌ل و مه‌رچی نائارامی کوردستان ،له هه‌شتاکانیش به هۆی جه‌نگی عێراق - ئێران ه‌وه ، له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانیشه‌وه به‌هۆی جه‌نگی که‌نداو وئابڵۆقه‌ی ئابورییه‌وه ،زۆر له مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی و کوردستان به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌ریان هه‌ڵگرتووه .
ئێستا نزیکه‌ی 70 خانه‌واده‌ی مه‌سیحی له‌سلێمانی ماوه .ژماره‌یان له[450-470 ]که‌س ده‌بێ، باری یژێوی ژیانیان زۆر باشه ،سه‌رقاڵی بازرگانی و مه‌ی فرۆشتنن ،هه‌ندێکیشیان فه‌رمانبه‌رن ،خه‌ڵکی سلێمانی رێزێکی تایبه‌تی له مه‌سیحییه‌کان ده‌گرن ،هاتوو چۆی یه‌کتری ده‌که‌ن ، له‌نێوان هه‌ندێکیشیان دا په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی به‌هێزو پته‌و هه‌یه،له جه‌ژن و بۆنه ئاینییه‌کانا یه‌کتری به‌سه‌رده‌که‌نه‌وه ،هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحییه‌کان و که‌سایه‌تیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. له کاتی کێشه‌دا هه‌موویان یه‌کده‌گرن و پشتگیری و هاوکاری یه‌کتری ده‌که‌ن.
قه‌شه په‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی بوو
له سه‌ره‌تادا مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی که‌نیسه‌یان نه‌بوو ،رۆژانی یه‌ک شه‌ممه ، مه‌سیحییه‌کان کۆده‌بونه‌وه‌و نوێژ‌و خواپه‌رستیان ده‌کرد ، له‌ساڵی 1862 بۆ یه‌که‌م جار دوو ژووری گڵیان له‌خشتی قوڕ دروست کرد‌و سه‌ره‌که‌یان به داری داره‌ڕا گرتوه و کردویانه به [که‌نیسه ی کلدان]،ئیلیای بازرگان به برێک پاره هاوکاری دروست کردونی ئه‌م که‌نیسه‌یه‌ی کردوه .
که‌نیسه‌ی کلدانی سلێمانی له سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی [پاپا پێوسی دووه‌م] به فه‌رمانی [مه‌تران مار شه‌معون ]ی سنه دروست کراوه و هاوکات بووه له گه‌ڵ نوسینه‌که‌ی [مه‌وله‌وی ] .[الگریقه المرچیه] که به‌ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی نوسراوه'
+قه‌شه په‌تروس پاپیری که‌ریمی عه‌له‌که بوو ،به‌ره‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی هه‌رموته‌یه ، ماوه‌یه‌کی زۆر خزمه‌تی که‌نیسه‌ی سلێمانی کردووه‌و له 1898 تا 8 / 5 / 1902 ناوی له تۆماری عه‌مادا هه‌یه .
+قه‌شه په‌ترۆس سبلی له [1951-1954]سه‌قفی که‌نیسه‌ی دروست کردوه به جه‌مالۆن و به‌دنگه قایمی کردووه.
+قه‌شه جبرائیل ماری ژووری[زنگ لێدان] ی بۆ بانگهێشت کردنی مه‌سیحی یه‌کان بۆنوێژ کردن دروست کردووه.
+قه‌شه یوسف په‌ری خه‌ڵکی کۆیه بوو له [1962-1973]خزمه‌تی که‌نیسه‌ی سلێمانی کردوه ،سێ خانوی بۆ مه‌سیحی یه‌کان به‌رامبه‌ر که‌نیسه‌و دیوه‌خان وباخچه‌ی بۆ که‌نیسه دروست کردووه.جگه له دروست کردنی گۆرستانێک له سه‌ر شێوه‌ی ئه‌وروپا له ناو که‌نیسه‌دا ، ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی بووه ،ئه‌ندامی لقی 4ی پارتی بووه له شۆڕشی ئه‌یلول ، بروانامه‌ی دکتۆرای هه‌یه له به‌شی نه‌خشه‌کێشانی شاره‌کان ، مامۆستا بوو له زانکۆی پاریس ،له1995ه‌وه کراوه به نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له ڤاتیکان له ئیتالیا. له سلێمانی به [ئه‌بونا] ناسرابوو. که‌سایه‌تییه‌کی لێهاتوو بوو ، رۆڵی دیاری هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵی نێوان مه‌سیحییه‌کان وموسڵمانه‌کان دا له خۆشی و ناخۆشی دا .بواری نه‌داوه ناخۆشی بکه‌وێته نێوانیانه‌وه، گه‌ر هه‌رکێشه‌یه‌ک رووی دابێت خێرا چاره‌سه‌ری کردووه،رۆڵی دیاری هه‌بووه له‌دروست کردنی کورسی که‌نیسه ،
توانیویه‌تی گه‌نجه مه‌سیحی یه‌کان له ده‌وری که‌نیسه‌دا کۆبکاته‌وه، له بۆنه ئاینیه‌کان دا ئاهه‌نگی تایبه‌تی ده‌گێرا ،
به‌تایبه‌تی له یادی جه‌ژنی له دایک بوونی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێ دا ،ماوه‌یه‌ک رژێم ئه‌و ئازادییه‌ی پێشێل کرد . جه‌ژنه‌کان به‌بێ ئاهه‌نگ ده‌مانه‌وه ،له دوای راپه‌رین ه‌وه مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی ئاهه‌نگی جه‌ژنه‌کانیان ده‌گێڕن.
+قه‌شه عه‌ما نۆئێل17 ساڵ زیاتر خزمه‌تی که‌نیسه‌ی کردوه‌و خانویه‌کی بۆ که‌نیسه دروست کردوه .
+له‌ساڵی1974 کچه‌کانی خانه‌واده‌ی [فتوحی عه‌بدول ئه‌حمه‌د ]نخی پاره‌ی ئه‌و زه‌نگه‌یان دا به قه‌شه
عه‌ما نۆئێل که له‌رۆما کڕیبوی ، زه‌نگه‌که له مس دروست کراوه ، تا ئێستاش هه‌ر ماوه له‌که‌نیسه‌ی کلدانی سلێمانی دایه .
+مه‌تران عه‌بدول ئه‌حمه‌د ره‌بان خه‌ڵکی شه‌قڵاوه بوو ،18 سال خزمه‌تی که‌نیسه‌ی کردوه ،3 جار که‌نیسه‌ی چاک کردوه‌ته‌وه، هۆڵی ئاهه‌نگ گێران و هۆڵی پرسه‌ی دروست کردوه .
له1992 دا چه‌ند ئاسورییه‌ک کاریان کرده‌سه‌ر مه‌تران ناوی [که‌نیسه‌ی کلدانی مه‌سیحی سلێمانی گۆڕی به که‌نیسه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌می پاکیزه .زۆربه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی ناوی [که‌نیسه‌ی کلدان]یان پێ شیاوتر بوو،چونکه مێژووی تۆمارکردنی هه‌ر به ناوی کلدانه‌وه‌یه.
+ مه‌سیحی یه‌کان له هه‌ر کوێ بژین .لێپرسراوێکی ئاینیان هه‌یه .پێی ده‌ڵێن قه‌شه ،
ئه‌م ناوانه چه‌ند ساڵێک خزمه‌تی که‌نیسه‌یان کردوه :
راهیب قریاتۆس ]،[شه‌ماس سه‌رکیس ره‌زوقی ]،[شه‌ماس مه‌چید قدوری ]،[شه‌ماس نوری ] ،[شه‌ماس جبرائیل ] .[مام سلێمان ]، [شه‌هید شه‌وکه‌ت عه‌زیز ]،[قه‌شه قریاتۆس ]، [میخائیل ].[قه‌شه یوسف په‌ری ]،[مه‌تران عه‌بدول ئه‌حه‌د ره‌بان]، [قه‌شه صلێوه هما ].
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه : عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، یه‌که‌م که‌نیسه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی له ساڵی 1862 دروست کراوه ، تایم ژماره 9، نیسانی 1999، ل 20-ل 24.