کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی 16 / 3 / 1988، چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی عێراق ، گه‌یشتنه سه‌رئاسمانی هه‌ڵه‌بجه ، به ساروخ و رۆکێت و ناپاڵم ،شاری هه‌ڵه‌بجه -یان داگرته‌وه ، بۆمبه‌کان به گه‌ڕه‌کی سه‌رادا ته‌قینه‌وه، جه‌ند ماڵێک به‌رکه‌وت ، ئه‌و پۆله فرۆکه یه ده‌هات ، رۆکێته‌کانی به‌سه‌رشاردا ده‌باراند ، دوای تاوێکی ترپۆلێک فرۆکه‌ی تر ده‌هاته‌وه ،بواریان نه‌ده‌دا خه‌ڵک له ژێر زه‌مین و په‌ناو پاساره‌کان بێنه ده‌ره‌وه ، تا ئێواره ، شاریان نوقمی هه‌وری ژه‌هر کرد .خه‌ڵکی شار به پێ ، به‌ئۆتۆمۆبیل روویان ده‌کرده ده‌ره‌وه‌ی شار.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌کان وه‌ک ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی تۆپه‌کانی تر نه‌بوو ، (ته‌په‌ی ده‌هات ]،دوکه‌ڵێکی سپی له گه‌ڕه‌کی [پیر محه‌مه‌د و تووه وشک و خواروی شار ] به‌ره‌و قوڵایی ئاسمان به‌رز ده‌بووه‌وه ،به کپی و چڕی به سه‌رشاردا ده‌نیشته‌وه، بۆنی [سیر وسێوی ] لێ ده‌هات ، خه‌ڵکه‌که به په‌شۆکاوییه‌وه رویان کرده [عه‌نه‌ب ، عه‌بابه‌یلێ، بامۆک ]، ده‌یان جه‌سته‌ی ره‌ش داگه‌ڕاوی ژن و پیاو منداڵ ، له‌م لاو ئه‌ولای قه‌راغ شه‌قامه‌که‌و ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌که وله کۆڵان و به‌رده‌رگادا به‌شێوه‌ی جیا جیا که‌وتبوون .له‌نێو
ماڵان و ئوتۆمبله وه‌ستاوه‌کان وشک ببوون .
له رێگای نێوان باوه‌کۆچه‌ک و بامۆکدا جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵ ومه‌ڕو ماڵاتێکی زۆر و مرۆڤ به‌لادا هاتبوون .هه‌موو شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری شار‌و رێگاکان بۆنی ژه‌هری کیمیایی لێ ده‌هات .
سکرتێری گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی دونیا ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ،ئیدانه‌ی رژێمی سه‌دامیان کرد ، ئاماده‌یی خۆیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی برینداره‌کانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ربڕی.
.میدیای جیهان ، کامێرا‌و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی جیهان ،به هه‌موو جۆره‌کانی میدیای نووسراوبینراویستراو ده‌یان وتار‌و ریپۆرتاژ و وێنه‌ی تراژیدیای تاوانی ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌یان خسته روو.
به‌ڵام یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو ، ئه‌ندامانی وارشۆ و زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه ئیسلامییه‌کان ،به هیچ جۆرێک باسی ئه‌م تاوانه گه‌وره ی جینۆسایده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان نه‌کرد .
سه رکردایه‌تی سیاسیی کورد‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، رێزی بڕیاری یاسایی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق یان له به‌غدا د نه‌گرت ، نه‌ک تاوانبارانی جینۆسایدی کوردیان ده‌سگیر نه‌کر د ، به‌ڵکو پارێزگاریان له هه‌موو تاوانباره‌کان کرد‌و ده‌یان پاراست و له کایه‌کانی حیزب و حکومه‌ت دا خزمه‌تیان ده‌کردن .
ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له به‌غداد . له سه‌ر پلانێکی نهێنی دیاری کراو که‌یسی دوجیل یان خسته پێش هه‌موو که‌یسه‌کانی تر ی کۆمه‌ڵ کوژی کورد ، بواریان نه‌دا ، (دادگای باڵای تاونبارانی عێراق) ، ره‌وتی ده‌ستووری و یاسایی سه‌ربه‌خۆی خۆی ببینێ ، له 41 یه‌مین دانیشتن دا ، له 5 ی تشرینی دووه‌م ی 2006 حوکمی سێداره‌دانیان به سه‌ر سه‌دام حسین تا خنکاندن دا ، به تاوانی ساڵی 1982 ی کوشتنی 148 شیعه له دوجیل .
ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌گه‌ری عێراق ، به پلان وبه‌رنامه و نه‌خشه‌ی نهێنی و تایبه‌تیان به هاوکاری ئه‌مه‌رکییه‌کان به خێرایی له 30/ 12/ 2006 حوکمی له سێداره‌دانی سه‌دام یان له به‌ربه‌یانی یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان له بینایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئیستخباراتی عێراق له کازمیه جێبه جێ کرد .
بۆ ئه‌وه‌ی بوار نه‌درێ سه‌دام له سه‌ر تاوانی ئه‌نفال وکیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه وزنجیره جینۆسایدی کورد، له سێداره نه‌درێ ، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌های به دیکۆمینتی یاسایی نیو ده‌وڵه‌تی بۆ جینۆسایدی کورد که‌م بکه‌نه‌وه ،
بۆبچوکردنه‌وه‌ی ر ه‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال وجینۆساید کرد نی کورد بوو ده سه‌ڵاتی سونه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق جینۆسایدی کردین ، ده‌سڵاتی شیعه‌ی ده‌وڵه‌وتی عێراق له به‌های ده‌ستووری و یاسایی و به دیکۆمینیی نێو ده‌وڵه‌تی جینۆسایدی کوردی که‌م کرده‌وه .
عه بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه / ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی یه‌که‌م